نیشتمانی ئاشوورییەکان

نیشتمانی ئاشوورییەکان (بە سوریانی: ܐܬܘܪ) ناوچەیەکی جوگرافی و کولتووری و مێژووییە و دەکەوێتە باشووری کوردستان، کە ئاشوورییە ڕەسەنەکان تێیدا نیشتەجێ بوون. گەورەترین چڕبوونەوەی ئاشوورییەکان لە جیھاندا تا ئەم دواییانە لە سێگۆشەی ئاشووریدا بوو.

سێگۆشەی ئاشووری پێش لەشکرکێشی داعش بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ زۆرترین چڕبوونەوەی ئاشوورییە ڕەسەنەکانی جیھان بوو، ھەروەھا ئەمە سنوورە پێشنیار کراوەکان بوون بۆ دەوڵەتێکی ئاشووری سەربەخۆ لە دوای جەنگی جیھانیی یەکەم

دەشتی ورمێ لە ئێران بەشێک لە زێدی ئاشوورییەکان پێکدەھێنێت، ھەرچەندە ئازەری و کوردەکان تێیدا نیشتەجێن. زۆرینەی ئاشوورییەکان لە ئێران لە ئێستادا لە تاران دەژین.

ئاشوورییەکان زۆرینەیان مەسیحین، و زۆربەیان پابەندن بە ڕێوڕەسمەکانی مەسیحی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا. بە زمانە ئارامییە نوێیەکان قسە دەکەن، باوترینیان؛ ئارامیی ئاشووری نوێ، ئارامیی نوێی کلدانی و تۆرۆیۆ.[١] [٢][٣][٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Carl Skutsch (2013). Encyclopedia of the World's Minorities. Routledge. p. 149. ISBN 978-1-135-19388-1. Archived from the original on 24 دیسەمبەر 2019. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ The Origins of War: From the Stone Age to Alexander the Great By Arther Ferrill – p. 70
  3. ^ Macuch, R. (1987). “ASSYRIANS IN IRAN i. The Assyrian community (Āšūrīān) in Iran.” Encyclopaedia Iranica, II/8. pp. 817-822
  4. ^ For Assyrians as a Christian people, see
  5. ^ Y Odisho, George (1998). The sound system of modern Assyrian (Neo-Aramaic). Harrowitz. p. 8. ISBN 3-447-02744-4. Archived from the original on 17 نوفمبر 2020. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)