نوێنەرایەتیی زەینی

(لە نواندنەوەی زەینیەوە ڕەوانە کراوە)

نوێنەرایەتیی زەینی (mental representation، وەرگێڕانەکانی تر: نواندنەوەی زەینی، نوێنەرایەتیکردنی زەینی)، لە بوارەکانی سایکۆلۆجی و زانستی دەمار و فەلسەفەی زەین و زانستگەلی ناسیارەکیدا، بریتییە لە ھێما یا وێنە یا پێکھاتەیەک کە گوایە لە ناو زەیندا دروست دەبێ و واقیعی دەرەوەی زەین دەنوێنێتەوە. بە مانایەکی تر، باوەڕ ئەوەیە کە لە ئاکامی ڕووبەڕووبوونەوەی زەین و جیھان، ھێما یا پێکھاتە یا وێنەگەلێک لە ناو زەیندا دروست دەبن کە نوێنەری واقیعی دەرەوەن، یا جیھان و ئەوەی تێیدایە نوێنەرایەتی دەکەن.[١][٢]

ئەمە، ھەر لە کۆنەوە، یەکێک لە زاڵترین و پەسەندکراوترین ڕێگاکان بووە بۆ ڕوونکردنەوەی سروشتی ئیدیاکان و تێگەیشتەکان.

لە تیۆرییەکەی کانت دەرھەق بە مەعریفەتدا

دەستکاری

بە گوێرەی کانت، یەکەمین و ھەرەگرنگترین فاکت لەمەڕ زەینی بەئاوەزی مرۆڤ دەسەڵاتی «نواندن»یەتی (بە ئەڵمانی: Vorstellungskraft). ئەمە بەو مانایەیە کە ۱) شتێ وەکوو X ھەیە کە دادەنرێتە بەردەم زەینی مرۆڤ ، ۲) ئەوەی X دادەنێتە بەردەم زەین «نوێنەرایەتی»یەکە و، ۳) ئەو نوێنەرایەتییە دەگەڕێتەوە بۆ شتێکی تر، کە ئۆبژەکەیە، یانی خودی X. کانت نوێنەرایەتییەکان دەکاتە چوار بەش:[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Morgan، Alex (2014). «Representations Gone Mental» (PDF). Synthese. 191 (2): 213–44. doi:10.1007/s11229-013-0328-7. S2CID 18194442.
  2. ^ Vision. A Computational Investigation into the Human Representation and Processing of Visual Information. The MIT Press. 2010. ISBN 978-0262514620.
  3. ^ Wuerth، Julian (2021). The Cambridge Kant Lexicon. Cambridge University Press. pp. 388–389.