ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق

ناوچە جوگرافییە کێشەلەسەرەکانی ھەرێمی کوردستان-حکوومەتی عێراق
(لە ناوچە جێناکۆکەکانەوە ڕەوانە کراوە)

ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق یان بەکورتیی "ناوچە جێناکۆکەکان" ئەو ناوچانەن کە بەپێی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق دیاریکراون وەک ناوچەی بەعەرەبکراو لە ماوەی دەسەڵاتی حیزبی بەعسدا لە عێراق. دانیشتووانی زۆربەی ئەو ناوچانە لە پێشوودا کەمینە نا-عەرەبەکان بوون، بەتایبەتی کورد، کە دواتر بەعەرەبکراون لە ڕێگەی گواستنەوەی خێڵە عەرەبەکان بۆ ئەو ناوچانە.

ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق ██ جێناکۆک و بەشێک لە ھەرێمی کوردستان لە ١٩٩١ەوە ██ جێناکۆک و لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی ناوەندییدا

ناوچە جێناکۆکەکان مەراقی سەرەکی ھەردوو عەرەب و کوردە، بەتایبەتی لەدوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا و دووبارە پێکھێنانەوەی سیستەمی سیاسیی لەعێراق لە ٢٠٠٣دا. کوردان ھەندێک ناوچەی ھێنایەوە سەر کوردستانی عێراق پاش داگیرکاریی ئەمریکا لە ٢٠٠٣ دا بۆ ئەوەی دووبارە ئەو ناوچانە بەدەست بێننەوە کە بەشێوەیەکی مێژووی بەھی ئەوان دەژمێردرێت. لەئێستادا، لەپاڵ سێ پارێزگا سەرەکییەکەی ھەرێمی کوردستاندا، کوردان دەستیان گرتووە بەسەر ھەندێک بەشی پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک و دیالە، کە ئەوانیش داواکراون لەلایەن حکوومەتی ناوەندیی بەغداوە. لەھەمان کاتدا، حکوومەتی عێراقیش دەستی بەسەر ھەندێک ناوچەی تری ھەمان ئەو سێ پارێزگایەدا ھەیە، کە بەھەمان شێوە داواکراوە لەلایەن کوردانەوە.

گرژیی لەنێوان عێراق و کوردستانی عێراق

دەستکاری

پاشبنەما

دەستکاری

دەرکەوتنی گرژی لەنێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێم دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠١١–٢٠١٢ لەسەر بابەتەکانی دابەشکردنی دەسەڵات، بەرھەمھێنانی نەوت، و کۆنترۆڵکردنی ناوچەیی. لە نیسانی ٢٠١٢ دا. سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داوای کردن لێپرسراوان ڕازی بن بەداواکانیان یان بەپێچەوانەوە بەپرسیار دەبن لە سزاکانی جیابوونەوە لە بەغدا لە ئەیلوولی ٢٠١٢دا.

قەیرانی سەرکردایەتیی دیالە

دەستکاری

لە ئەیلوولی ٢٠١٢دا، حکوومەتی عێراق داوای لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کە دەسەڵاتەکانی لەسەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بگوازێتەوە بۆ حکوومەتی ناوەندیی و پەیوەندییەکانی گرژتر بوون بە پێکھێنانی نێوەندێکی سەرکردایەتیی نوێ بەناوی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە سەر بە ھێزەکانی عێراق کە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی ناوچە جێناکۆکەکان بوو کە ھەریەک لە جکوومەتی ناوەندیی و حکوومەتی ھەرێم بەھی خۆیانیان دەزانی.

لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ دا، پێکدادانی سەربازی لەنێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە دروست بوو کە تێیدا یەک کەس کوژرا. ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن دەیگووت کە ٢ کەس کوژرابن (یەکێک لەوانە سەربازێکی عێراقی بووە) و ١٠ کەسیش بریندار بوون لە پێکدادانێکدا لە دووزخورماتوو.

لە شەوی ١٩ی تشرینی دووەمدا، پێکدادان لەنێوان ھێزەکانی پۆلیسی حکوومەتی عێراق و ھێزەکانی حکوومەتی ھەرێم بووە ھۆی کوژرانی ١٢ سەربازی عێراقیی و ١ مەدەنی لە تکریت، بەپێی ئاژانسی ھەواڵی دۆغان. پێکدادانەکە ھەڵگیرسا کاتێک کە سەربازە عێراقییەکان ھەوڵییان دا بچنە ناو ھەرێمی کوردستانەوە، بۆیە ھێزی پێشمەرگە ڕێگریی لە سەربازە عێراقییەکان کرد کە بچنە ناوەوەی ھەرێم بەپێی ڕێنمایییەکانی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان. لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا، حکوومەتی ھەرێم ھێزەکانی لەناوچە جێناکۆکەکاندا بەھێز کرد بەھۆی ئەوەی لە دۆخی ڕووبەڕوو بوونەوەدا بوون لەگەڵ سوپای عێراقدا، ئەگەرچی ھەردوو لا لەوھەوڵی ئارامکردنی دۆخەکەدا بوون.

ناوچەکان

دەستکاری

ئەنجومەنی جێبەجێکاری ماددەی ١٤٠ ناوچە جێناکۆکەکان وا پێناسە دەکات کە ئەو ناوچانەن کە بەعەرەبکراون و سنوورەکانیان لە ماوەیەک لەنێوان ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨ و ٩ی نیسانی ٢٠٠٣دا دەستکاریی کراوە. ئەو ناوچانە کۆمەڵێک بەش لە چوار پارێزگا دەگرێتەوە کە سنوورەکانیان ھی پێش ١٩٦٨ ە.

یەکێک لە کێشە گەورەکان لە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠دا بریتیی بوو لە ناکۆکبوون لەسەر پێناسەی «ناوچەی جێناکۆک». ماددەکە بەتەنیا ئاماژە دەدات بە ناوچانێک کە بەھەمان پرۆسەی ئاساییکردندا دەڕۆن وەک «کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر». لە ٢٠٠٣دا، دانووستانکارێکی کورد، مەحموود عوسمان، پێنشیاری ئەوەی کرد کە ناوچەکانی کە کورد تێیدا زۆرینەیە لە خوار ھێڵی سەوزەوە دەستبەجێ بلکێنرێت بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، و «ناوچە تێکەڵەکان» پێویستە ھەنگاو بەھەنگاو توێژینەوەیان لەسەر بکرێت. سووننەکان ھەستیان کرد کە کورد پێویست ناکات خاکی زیادە وەربگرن وەک دەرەنجامێک بۆ داگیرکاریی ئەمریکیی.

پارێزگای نەینەوا

دەستکاری

لەم پارێزگایە، قەزای ئاکرێ ناوچەیەکی جێناکۆکە کە لەژێر دەستی کوردانە لە ١٩٩١ەوە و ھەروەھا سێ قەزای تری دەشتی نەینەوا کە زۆرینەی دانیشتووانەکانی ئاشووری و یەزیدی و شەبەکن. ئەمە لەپاڵ قەزای شەنگال و ھەندێک بەش لە قەزای تەلعەفەر و قەزای بەعاج کە دانیشتووانەکە بە تێکەڵی عەرەب و یەزیدیین.

پارێزگای ھەولێر

دەستکاری

ناوچەی جێناکۆک لەم پارێزگایە قەزای مەخموورە کە جیاکراوەتەوە لە پارێزگاکە لە ١٩٩١دا.

پارێزگای کەرکووک

دەستکاری

پارێزگای کەرکووک پێناسە کراوە بە سنوورەکانی پێش ١٩٦٨، کە چەمچەماڵ و کەلار کە ئێستا لەسەر پارێزگای سلێمانین و دووزخورماتوو کە ئێستا لەسەر پارێزگای سەلاحەددینە و قەزای کفری کە ئێستا سەر بە پارێزگای دیالەیە، دەگرێتەوە.

پارێزگای دیالە

دەستکاری

ناوچە جێناکۆکەکانی ئەم پارێزگایە قەزای خانەقین و قەزای بەلەدرووز دەگرێتەوە و ھەروەھا قەزای بەدرەش دەگرێتەوە کە ئێستا لەسەر پارێزگای واستن.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری