نادین گۆردیمەر

نوسەرێکی باشووری ئەفریقیایە

نادین گۆردیمەر (Nadine Gordimer؛ لە دایکبووی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٢٣ - مردووی ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤)[١] نووسەر و چالاکوانی سیاسیی ئەفریقای باشوور بوو، ئەو یەکێک بووە لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل لە وێژە.[٢] نووسیننەکانی گۆردیمەر لەبارەی ئاکار و کێشەکانی ڕەگەز بوون، لە نێویاندا بەتایبەت کێشەی ئەپارتاید لە ئەفریقای باشوور. لە دیارترین نووسینەکانی ئەو، ڕۆمانی (Burger's Daughter) ھەروەھا (July's People)، ھەردوو بەرھەمەکە لەلایەن ڕژێمەوە قەدەغەکرابوون. ھەروەھا نادین لەسەر پرسی ئایدز چالاکی ھەبوو. ئەو لەلایەن حکوومەتی فەڕەنساوە، مێدالیای ڕێزلێنانی (Ordre des Arts et des Lettres) پێدراوە.[٣]

نادین گۆردیمەر
بە ئینگلیزی: Nadine Gordimer
لەدایکبوون٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٢٣
Springs، ئەفریقای باشوور
مردن١٣ی تەممووزی ٢٠١٤(٢٠١٤-٠٧-١٣) (٩٠ ساڵ ژیاوە)
جۆھانسبێرگ، ئەفریقای باشوور
Married nameNadine Gordimer Cassirer
باوکIsidore Gordimer
دایکHannah Gordimer
ھاوسەرReinhold Cassirer، Gerald Gavron
منداڵOriane
زمانی نووسینزمانی ئینگلیزی
بواری کاروێژە
شوێنی کارکردنزانکۆی ھارڤارد
پەروەردەUniversity of the Witwatersrand
شوێنی کارجۆھانسبێرگ
دەستپێکی چالاکی١٩٣٩
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢
ئەندامی حیزبیAfrican National Congress
ئایینبێخوایی
بەشداربووە لەWorld Economic Forum Annual Meeting 2004
ئەرشیڤەکان لەLilly Library
ئەندامیپەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، Royal Society of Literature
چەشنnovella، کورتەچیرۆک
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی بووکەر، خەڵاتی بووکەر
جێناوی تایبەتیL484

نادین گۆردیمەر لە ساڵی ١٩٧٤، خەڵاتی بووکەر پێدرا،[٤] ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٩ خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە وەرگرت.

لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤، نادین گۆردیمەر لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٥][٦]

ژیانی خێزانی

دەستکاری

ئەو لەماوەی ژیانیدا دوو جار ھاوسەرگیری کرد، جاری یەکەم لەگەڵ جێرالد گاڤرۆنن بوو لە ساڵی ١٩٤٩ بەڵام لە ساڵی ١٩٥٢ جیابوویەوە، لەگەڵ جێرالد بوونە خاوەنی یەک منداڵ. دواتر ھاوسەرگیری دووەمی لەگەڵ ڕێنھۆلد کاسیرەر ئەنجامدا، لەگەڵ ئەویش منداڵێکیان بوو، دواتر ڕێنھۆڵد لە ساڵی ٢٠٠١ کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «SA novelist Nadine Gordimer dies». News24.com. 14 July 2014. لە 14 July 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «The Nobel Prize in Literature 1991». Nobelprize. ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  3. ^ Brendon Nicholls (2013). Nadine Gordimer's July's People: A Routledge Study Guide. Routledge. ISBN 978-1-134-71871-9.
  4. ^ «Nadine Gordimer». British Council. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ Smith، David (١٥ی تەممووزی ٢٠١٤). «Nadine Gordimer dies aged 90». The Guardian. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  6. ^ Becker، Jillian (September 2014). «Nadine Gordimer: 'Comrade Madam'». Standpoint. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری