فەیسەڵی یەکەم

یەکەم شای عێراق و سوریا
(لە مەلیک فەیسەڵی یەکەمەوە ڕەوانە کراوە)

فەیسەڵی یەکەم (لە دایکبووی:٢٠ی ئایاری ١٨٨٥ - مردووی ٨ی ئەیلوولی ١٩٣٣، لە تائیف لە سعودیە) یەکەم شای سووریا بوو لە ساڵی ١٩٢٠، یەکەم شای عێراق بوو لە ماوەی (١٩٢١ تاکوو ١٩٣٣).

فەیسەڵی یەکەم
Faisal I, King of Syria and King of Iraq.jpg
فيصل الأول لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٠ی ئایاری ١٨٨٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
تایف، مەککە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٨ی ئەیلوولی ١٩٣٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٥٠ ساڵ ژیاوە)
بێرن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕبەغدا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرHuzaima bint Nasser لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵغازی یەکەم، Princess Azza of Iraq، Princess Rajiha of Iraq لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Hussein bin Ali لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانAli of Hejaz، Abdullah I of Jordan، Prince Zeid bin Hussein لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خانەدانHashemites لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Grand Order of the Hashimites
  • Order of the Two Rivers
  • Royal Victorian Chain
  • Supreme Order of the Renaissance
  • Order of Pahlavi
  • Order of Muhammad Ali
  • Grand Cordon of the Order of Leopold
  • Grand Cross of the Legion of Honour
  • Knight Grand Cross of the Order of St Michael and St George
  • Knight Grand Cross of the Order of the Bath
  • Knight grand cross of the order of the crown of Italy لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەKing of Iraq لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
فەیسەڵی یەکەم

ژیانتامەدەستکاری

شا فەیسڵی یەکەم کوڕی حوسێنی کوڕی عەلی ھاشمی بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆحوسێن کوڕی عەلی و یەکەم شای عێراق و شای سووریا بووە، لە قوتابخانە فێری زمانی تورکی بووە و لە ژیانی لادێشەوە زمان پاراویی و ئازایەتی وەرگرتووە و مەشقی لەسەر ژیانی بیابان کردووە و فێری ئەسپ سواری و شەڕە شمشێر و شەڕە دەمانچە بووە.

لە ساڵی ١٨٩٦ لەسەر داوای عەبدالحمیدی دووەمی سوڵتانی عوسمانییەکان شا فەیسڵی یەکەم لەگەڵ باوکی ڕۆشتووە بۆ ئەستانەی پایتەختی عوسمانییەکان و ھەر لەوێش فێری زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی و فەڕەنسی بووە، باوکیشی فێری خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزی کردووە.

لە ساڵی ١٩٠٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ حەزیمەی کچی مامیدا کردووە، لە ساڵی ١٩٠٩ باوکی فەیسەڵی یەکەم کراوە بە شەریفی مەککە، لە ساڵی ١٩١٦ بە پشتگیری بەریتانیا لەکاتی جەنگی کەنداوی یەکەم شۆڕشی لە دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕاگەیاندووە، کە توانی سوپای عوسمانی لە مەککە و مەدینە و تائیف و جەدە و یەنبع و عەقەبە دەربکەن.

لە ساڵی ١٩١٨ بەسەرکردایەتی شا فەیسەڵ ھێزەکانی سووپای عەرەبی چونە خاکی سوریاوە و دەستبەجێ سوپای عوسمانی سوریای بەجێھێشتوو و بەگەرمی لەلایەن میلەت و ھێزە سەربازییەکانەوە پێشوازی لە شا فەیسەڵ کراوە و تێکڕای گەڵ پشتگیری خۆیان بۆ ئەو شۆڕشە دەربڕی.

شا فەیسەڵیش دامەزراندنی حکومەتێکی عەرەبی لە دیمەشق ڕاگەیاند، لە ٨ مارسی ساڵی ١٩٢٠ کۆنگرەی گشتی سوریا سەربەخۆیی سوریایی لەژێر ناونیشانی شانشینی سوریایی عەرەبی ڕاگەیاند و شازادە فەیسەڵیش کرا بە شای سوریا، بەڵام لە ڕۆژی ٢٤ ھەمان مانگ فەرەنسا ھێرشی کردە سەر سوریا و دیمەشقیان داگیرکرد و شا فەیسەڵیش دیمەشقی بەجێھێشت و گەیشتە لەندەن و شانشینی سوریا کۆتایی پێھات.

لە دوای شۆڕشی ٢٠ لە عێراق لە دژی داگیرکاری بەریتانیا، لە ساڵی ١٩٢٠ بەئامادەبوونی ونستۆن چرچڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆنگرەیەک لە قاھیرە سەبارەت بەبارودۆخی عێراق بەسترا و کۆنگرەکە ڕایگەیاند حکومەتی بەریتانیا سیاسەتی خۆی لە عێراق لە داگیرکارەوە دەگۆڕێتەوە بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی.

بەریتانیا ڕایگەیاند بەنیازی دامەزراندنی شانشینی عێراقە و فەیسەڵی کوڕی حسێنیان ھەڵبژارد بۆ ئەوەی ببێتە شای عێراق و لە ١٦ یۆلیۆی ساڵی ١٩٢١ ئەلسێر بیرسی کۆکسی نوێنەری بەریتانیا ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە شازادە فەیسەڵ لەژێر سایەی حکومەتێکی دەستووری پەرلەمانتاری بکرێت بە شای عێراق و لەدوای ئەوەی لە ٩٦٪ دەنگەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بەدەستھێنا شازادە فەیسەڵ کرا بە شای عێراق.

مردندەستکاری

شا فەیسڵی یەکەم کوڕی حوسێنی کوڕی عەلی الھاشمی کەشای سوریا و عێراق بووە لە ١ سپتەمبەری ساڵی ١٩٣٣ گەشتێکی کرد بۆ سویسرا تاکو پشکنینی پزیشکی بۆ خۆی بکات بەڵام لە دوای ٧ ڕۆژ لە ٨ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٣٣ ڕاگەیەندرا کە بەھۆی وەستانی دڵێیوە کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکاندەستکاری