مۆریس بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٤ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادا کردووە، لەو کاتەوە وەرزشوانانی بەشداری سەرجەم یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ئەم وڵاتە ھەرگیز بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستاندا نەکردووە. ھەروەھا مۆریس پشتگیری بایکۆتکردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ لە مۆسکۆ کرد کە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو دژی لەشکرکێشی یەکێتی سۆڤیەت بۆ سەر ئەفغانستان. لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پەکین لە ساڵی ٢٠٠٨، برۆنۆ جوولی یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیادی بۆ مۆریس بەدەستھێنا دوای گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی بۆکسێن. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی مۆریس لە ساڵی ١٩٧١ لەلایەن ڕام ڕوھی دامەزراوە، کە تا مردنی لە ساڵی ٢٠٠٨ سەرۆکی لێژنەکە بوو. لە ساڵی ١٩٧٢ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بە فەرمی ناسێندرا.[١][٢]

خشتەی بەشدارییەکان دەستکاری

خوول وەرزشوان زێڕ زیو بڕۆنز گشتی پلە
  ١٩٨٤ لۆس ئانجلەس ٤ ٠ ٠ ٠ ٠
  ١٩٨٨ سیئۆل ٨ ٠ ٠ ٠ ٠
  ١٩٩٢ بارسێلۆنا ١٨ ٠ ٠ ٠ ٠
  ١٩٩٦ ئەتڵانتا ٢٦ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠٠٠ سیدنی ٢٠ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠٠٤ ئەسینا ٩ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠٠٨ پەکین ١٢ ٠ ٠ ١ ١ ٨٠
  ٢٠١٢ لەندەن ١١ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠١٦ ڕیۆ دێ ژانێرۆ ١٢ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠٢٠ تۆکیۆ ٨ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠٢٤ پاریس future event
  ٢٠٢٨ لۆس ئانجلەس
  ٢٠٣٢ بریزبێن
Total ٠ ٠ ١ ١ 147

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Mauritius at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-06-20.
  2. ^ "Olympic Games: results, medals, statistics, analytics". olympanalyt.com. Retrieved 2022-07-10.