مناڵی کاراتێ (فیلمی ٢٠١٠)

فیلمێکی ٢٠١٠ لە دەرھێنانی ھاراڵد زوارت

مناڵی کاراتێ (بە ئینگلیزی: The Karate Kid)، ناسراو بە خەونی کونگ فوو (بە چینی: 功夫梦) لە چین، فیلمێکی درامیی ھونەرە جەنگییەکانی ٢٠١٠یە لە دەرھێنانی ھاراڵد زوارت، و بەشێکە لە زنجیرەفیلمی مناڵی کاراتێ. لە نواندنی جەیدن سمیت و جاکی چانە لە ڕۆڵی سەرەکیدا، و لە بەرھەمھێنانی جێری وینترۆب، جەیمس لاسیتەر، کێن ستۆڤیتز و دایک و باوکی جەیدن ویڵ سمیت و جەیدا پینکێت سمیتە. چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی درێ پارکەری تەمەن ١٢ ساڵە (جەیدن سمیت) کە لەگەڵ دایکیدا (تاراجی پی. ھێنسن) لە دیترۆیت، میشیگنەوە دەڕۆنە پێکەن، چین و درێ تووشی سووکایەتی کوڕێکی دراوسێیان (ژێنوێی وانگ) دەبێتەوە. پیاوی چاککەرەوەکە، بەڕێز ھان (جاکی چان)، دەناسێت، کە مامۆستای کونگ فووە و فێری نھێنییەکانی خۆپارێزی دەبێت. سیناریۆیەکە ھی کریستۆفەر مەرفییە و لە چیرۆکێکی ڕۆبێرت مارک کەیمنەوە وەرگیراوە کە بۆ مناڵی کاراتێ ڕەسەنەکەی نووسیبوو. جیاواز لە ڕەسەنەکە، ئەم ڕیمەیکە لە چیندایە، و، سەرەڕای ناوی فیلمەکە، کونگ فووی تێدایە لەباتی کاراتێ کە ژاپۆنی-ئۆکیناوایییە. مۆسیقای فیلمەکە لەلایەن جەیمس ھۆرنەرەوە دانراوە. بەرھەمھێنانێکی نێودەوڵەتیی ھاوبەشە لەنێوان چین و ھۆنگ کۆنگ و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا.

The Karate Kid
پۆستەری بڵاوبوونەوەی سینەمایی
دەرھێنەرھاراڵد زوارت
بەرھەمھێنەر
  • جێری وینترۆب
  • ویڵ سمیت
  • جەیدا پینکیت سمیت
  • جەیمساسیتەر
  • کێن ستۆڤیتز
شانۆنامەکریستۆفەر مەرفی
چیرۆکڕۆبێرت مارک کەیمن
ئەکتەران
مۆسیقاجەیمس ھۆرنەر
وێنەگری سینەماییڕۆگەر پرات
مۆنتاژجۆوڵ نیگرۆن
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەبڵاوکردنەوەی سۆنی پیکچەرز[١]
دەرچوون
  • ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٠ (2010-06-11)
ماوەی فیلم١٤٠ خولەک[٢]
وڵات
  • ویلایەتە یەکگرتووەکان[١]
  • چین[١]
  • ھۆنگ کۆنگ[١]
زمانئینگلیزی
تێچوون$٤٠ ملیۆن[٣]
داھات$٣٥٩٫١ ملیۆن[٤]

وێنەگرتنی سەرەکی لە پێکەن، چیندا بوو، و وێنەگرتن لە تەممووزی ٢٠٠٩دا دەستیپێکرد و لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩دا تەواوبوو. مناڵی کاراتێ لە سینەماکانی جیھاندا لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٠، لەلایەن سۆنی پیکچەرزەوە بڵاوکرایەوە. فیلمەکە ٣٥٩ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە بەرامبەر تێچووی ٤٠ ملیۆن دۆلار.

چیرۆک دەستکاری

درێ پارکەر تەمەنی ١٢ ساڵە، کورێکی ئەفریقی-ئەمریکییە، لەگەڵ دایکی بەناوی شێرێ پارکەر کە بێوەژنە، بەیەکەوە شاری دیترۆیت جێدەھێڵن، ماڵیان بۆ پێکەنی چیین دەگوازنەوە. دوای ئەوەی گەیشتنە ئەو شوێنە لەماڵێک دا بوون، دواتر درێ بۆ پارکێکی نزیک ماڵەکەیان ڕۆیشت، کچێکی کەمانچە ژەنی بەناوی مینگ بینی، بەیەکەوە قسەیان دەکرد، بەڵام کوڕێکی ١٤ ساڵی یاریزانی کۆنگ فۆ بەناوی شینگ ڕێگەی لە درێ گرت، نەیدەھێشت کە لەگەڵ مینگ قسەبکات، دەیگووت کە مینگ دراوسێیەکی نزیکی ئێمەیە، پەلەماری درێی دا، ھەموو کات شینگ درێی بێزار دەکرد، درێ ھیچی ناکرد و یەکسەر دەرۆیشت. ڕۆژێک دوای ئەوەی ھەموویان لە قوتابخانە دەگەڕانەوە، درێ ستڵێکی ئاوی پیسی بۆسەر شینگ و ھاورێکانی فڕێدا، دواتر ھەموویان بە دوای درێ ڕایان کرد، ھەتا لەشوێنێک ئەویان گرت، پاشان ھەندێکیان لە درێ دا، پیاوێکی شارەزا لەکاراتی و کۆنگ فۆ بە ناوی «بەرێز ھان» درێی لە دەستی ئەوان ڕزگار کرد، دوای ڕزگارکردن خۆی ئاشکرا کرد، وتی کە مامۆستای کۆنگ فۆم. بەڕێز ھان برینەکەی درێی بە ڕێگایەکی کۆنی چینی چاک دەکردەوە، کە ئاگر لە پیاڵەیەک دەکات، و بەبرینەکەی دەھێنا، پاشان بەرێز ھان دەیووت، کە شینگ و ھاورێکانی کەسێکی خراپ نین، بەڵام مامۆستای کۆنگ فۆکەیان بەناوی «لی» ئەوانی وەک کەسێکی خراپەکار فێرکردووە، ھەمیشە بەئەوان دەڵێت: میھرەبانی بەرامبەر دوژمنەکەت پیشان مەدە. دواتر درێ پرسیارێک لە بەرێز ھان دەکات، کە کۆنگ فۆم فێر دەکەیت، بەڵام بەرێز ھان ئەوی ڕەت کردەوە، پاشان درێی بۆ ستۆدیۆی ئەژدیھا برد، بۆلای مامۆستا لی، بۆ ئەوەی فێری کۆنگ فۆی بکات، ھەتا لەشەری ئاشتی بیباتەوە. بەڵام لی بەشێوەیەکی ناشرین قسەدەکات، دەڵێت کە تۆ فێری بکە، بۆ ئەوەی لە پاڵەوانێتییەکە شینگ و درێ بەیەکەوە شەر بکەن، پاشان بەرێز ھان دەڵێت، درێ لە پاڵەوانێتییەکە بەشداری دەکات، لە دژی تۆ. پاشان بەرێز ھان بەڵێن بە درێ دەدات، کە فێری کۆنگ فۆی بکات، بۆ ئەوەی لە پاڵەوانێتییەکە بیبەنەوە، دواتر سواری شەمەندەفەرێک دەبن، گەشتێک بۆ شوێنێک دەکەن، لەوێدا بەرێز ھان چەندین قسە دەربارەی کۆنگ فۆ و ھونەری جەنگی بۆ درێ دەکات. پاشان دەست بە ڕاھێنان دەکەن، بەرێز ھان لەسەر چاکەتێک ڕاھێنان بە درێ دەکات، دواتر بەرەوە پەرستگای چیای وودانگ دەرۆن.

کاست دەستکاری

  • جەیدن سمیت لە ڕۆڵی درێ پارکەر (德瑞∙帕克؛ Déruì Pàkè�)
  • جاکی چان لە ڕۆڵی بەڕێز ھان (韩先生؛ 韓先生؛ Hán-xiānsheng�)
  • تاراجی پی. ھێنسن لە ڕۆڵی شێری پارکەر (雪莉∙帕克؛ Xuělì Pàkè�), Dre's mother
  • وێنوێن ھان (韩雯雯) لە ڕۆڵی مێیینگ (美莹؛ Měiyíng�)
  • ژێنوێی وانگ لە ڕۆڵی چێنگ (陆伟程؛ Lù Wěichéng[٥])
  • یو ڕۆنگوانگ لە ڕۆڵی مامۆستا لی (李师傅 Lǐ-shīfu)
  • لوک کاربێری لە ڕۆڵی ھاری (哈里؛ Hālǐ�)، کوڕێکە دەبێتە ھاوڕێی درێ
  • شیجیا لو (吕世佳) لە ڕۆڵی لیانگ (梁子浩؛ Liáng Zǐhào�)، ھاوڕێ و ھاوپۆلی چێنگ
  • جی وانگ (王 姬) لە ڕۆڵی خاتوو پۆ (博太太؛ Bó-tàitai�)، بەڕێوەبەری قوتابخانە نوێیەکەی درێ
  • ژێنسو وو (武振素) لە ڕۆڵی باوکی مێیینگ
  • ژیھێنگ وانگ (王志恒) لە ڕۆڵی دایکی مێیینگ
  • یی ژاو (赵 毅) لە ڕۆڵی ژوانگ (秦壮壮؛ Qín Zhuàngzhuàng�)، ھاوڕێ و ھاوپۆلی چێنگ
  • کامیرۆن ھیڵمەن لە ڕۆڵی مارک (马克؛ Máke�)
  • گای ساموێڵ براون لە ڕۆڵی ئۆز (奥兹)
  • بۆ ژانگ (张 博) لە ڕۆڵی سۆنگ ()، ھاوڕێ و ھاوپۆلی چێنگ

بەرھەمھێنان دەستکاری

گەشەپێدان دەستکاری

لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨دا، ڤارایتی ڕایگەیاند کە کارکردن لەسەر ڕیمەیکێکی مناڵی کاراتێ دەستیپێکردووە.[٦][٧] ڤارایتی ئاماژەی دا کە فیلمە نوێیەکە، لە بەرھەمھێنانی ویڵ سمیت، «شێوەی گۆڕدراوە بۆ سیناریۆیەکی تایبەت بۆ جەیدن سمیت» و کە «کەرەستە لە چیرۆکە ڕەسەنەکەوە وەردەگرێت، کە تێیدا گەنجێکی گاڵتەپێکراو فێردەبێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت بە یارمەتیی مامۆستایەکی داھێنەر.»[٨] لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٩دا، جاکی چان بە ئامادەبووانی کۆنسێرتێکی لۆس ئانجلەس چایناتاونی وت کە دەڕواتە پێکەن بۆ ڕیمەیکی فیلمەکە لە ڕۆڵی مامۆستاکەی جەیدن سمیت.[٧]

سەرەڕای مانەوەی ناونیشانە ڕەسەنەکە، ڕیمەیکەکەی ٢٠١٠ کاراتێی تێدانییە، کە لە ئۆکیناوا (ژاپۆن) ھاتووە، بەڵام تیشک دەخاتە سەر کەسایەتییە سەرەکییەکە لە فێربوونی کونگ فوو لە چین. چان بە میدیاکانی وت کە کاستی فیلمەکە بە گشتی بە فیلمەکەیان دەووت منداڵە کونگ فووەکە، و باوەڕی وابوو ھەر پێیدەووترێت مناڵی کاراتێ لە ئەمریکادا، و منداڵە کونگ فووەکە لە چیندا.[٩] ئەم گریمانەیە بووە ڕاستی لە کۆماری گەلی چین، کە فیلمەکە ناونرا خەونی کونگ فوو (بە چینی: 功夫梦[١٠] و لە ژاپۆن[١١] و کۆریای باشوور،[١٢] کە فیلمەکە ناونرا باشترین منداڵ (بە ژاپۆنی: ベスト・キッド؛ بە کۆری: 베스트 키드) بەھۆی ناونیشانی ناوخۆیی فیلمەکەی ١٩٨٤ لە ھەردوو وڵاتەکە

سۆنی ویستی ناوی فیلمەکە بگۆڕێت، بەڵام جێری وینترۆب، یەکێک لە بەرھەمھێنەرەکان، بیرۆکەکەی ڕەتکردەوە. وینترۆب بەرھەمھێنەری مناڵی کاراتێ ڕەسەنەکەش بوو.[١٣]

وێنەگرتن دەستکاری

حکوومەتی چین ڕێگەی بە فیلمسازەکان دا کە بچنە شاری قەدەغەکراو، دیواری چین، و چیاکانی وودانگ. لە ھەندێک حاڵەتدا، فیلمسازەکان دەبوایە قسەیان لەگەڵ دانیشتووانەکان بکردبایە کە ڕازی نەبوون بە چالاکیی وێنەگرتنەکە.[١٤] وێنەگرتنی فیلمەکە لە تەممووزی ٢٠٠٩دا دەستپێکرا.

بڵاوبوونەوە دەستکاری

فیلمەکە لە ٢٦ی ئایار لە شیکاگۆ پەخشکرا، بە ئامادەبوونی جاکی چان و جەیدن سمیت، و دەرکەوتنێکی کورت لەلایەن ویڵ سمیتەوە.[١٥]

لە وەشانی مەینلاند چینی فیلمەکەدا، دیمەنی سووکایەتی پێکردنەکان کورتکرابوونەوە لەلایەن سانسۆرەکانەوە، و دیمەنێکی ماچکردن لابرابوو. جۆن ھۆرن وتی کە سانسۆرکردنەکە «دوو فیلمی کەمێک جیاواز»ی دروستکردووە.[١٤][١٦]

ھۆم میدیا دەستکاری

مناڵی کاراتێ لەسەر دی ڤی دی و بلوڕەی لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە، لەلایەن سۆنی پیکچەرز ھۆم ئینتەرتەنمێنتەوە، و وەشانی ٤کەی بلوڕەی لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٣دا بڵاوکرایەوە.

مۆسیقا دەستکاری

سەرەتا مۆسیقادانەری ئایسلەندی ئاتلی ئۆڤارسۆن ھەڵبژێردرا بۆ سکۆڕی فیلمەکە، بەڵام لەلایەن مۆسیقادانەری ئەمریکی جەیمس ھۆرنەرەوە جێی گیرایەوە. مناڵی کاراتێ ھۆرنەری گەڕاندەوە بۆ سکۆڕکردن دوای کارەکانی لە فیلمی ٢٠٠٩ی ئەڤەتار.[١٧] سکۆڕەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە.[١٨]

گۆرانیی سەرەکیی فەرمیی فیلمەکە «Never Say Never»ە، کە گۆرانییەکە لە نووسینی ئادەم مێسنجەر، جەستن بیبەر، تراڤیس گارلاند، عومەر ڕامبێرت، و چەندانی تر، و لەلایەن The Messengers (ئادەم مێسنجەر و ناسری عەتوە) بەرھەمھێنراوە. گۆرانییەکە لە وتنی بیبەر و جەیدن سمیتە. موزیک ڤیدیۆکەی لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٠دا بڵاوکرایەوە.[١٩]

فیلمەکە بە گۆرانیی «Do You Remember» لەلایەن جەی شۆن و شۆن پۆڵ و لیل جۆنەوە دەست پێ دەکات. «Remember the Name» لەلایەن فۆرت ماینەرەوە بەکارھێنرا لە ترایلەری فیلمەکەدا. بەشەکانی گۆرانیی، «Back in Black»ی ئەی سی/دی سی و «Higher Ground»ی ڕێد ھۆت چیلی پێپەرز، لە فیلمەکەدا بەکارھێنران. گۆرانیی «Hip Song» لەلایەن ڕەین لە ترایلەری وڵاتە ئاسیایییەکاندا بەکارھاتووە. موزیک ڤیدیۆکەی لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٠دا بڵاوکرایەوە.[٢٠] «Bang Bang» لەلایەن کنان و ئادەم لەڤین و «Say» لەلایەن جۆن مەیەریش لە فیلمەکەدا بوون.[٢١] فیلمەکە ھەروەھا «Poker Face»ی لەیدی گاگا، «Low»ی فلۆ ڕیدا، و «Dirty Harry»ی گۆریلاز (بە چینی دەووترێت)ی تێدابوو. وەشانێکی کورتکراوەی نۆکتێرنی ژمارە ٢٠ی فرێدریک شۆپانیشی تێدایە، کە بۆ کەمانچە ئەرەینج کراوە، لە دیمەنی تاقیکردنەوەی کەمانچەکەی مێیینگ، لەگەڵ وەشانە پیانۆکەی سێرگی ڕاخمانینۆفی «Flight of the Bumblebee»ی نیکۆلای ڕیمسکی-کۆرساکۆڤ.

داھاتوو دەستکاری

کەمێک دوای بڵاوبوونەوەی فیلمەکە، ڕاگەیەندرا کە بەشی دووەمی لە گەشەپێداندایە کە جەیدن سمیت، جاکی چان و تاراجی پی. ھێنسن بۆ ڕۆڵەکانیان لە درێ پارکەر، بەڕێز ھان و شێری پارکەر دەگەڕێنەوە. سەرەتا برێک ئیسنەر ھەڵبژێردرا بۆ دەرھێنان،[٢٢] بەڵام لە جونی ٢٠١٤دا فیلمەکە نووسەری نوێی بۆ ھات و ئیسنەر کاری دەرھێنانی فیلمەکەی لەدەستدا.[٢٣] لە نیسانی ٢٠١٧دا، ئیسنەر گەڕایەوە بۆ کاری دەرھێنانەکە.[٢٤] لە تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵدا، جاکی چان وتی کە یەکەم سیناریۆی فیلمەکە زۆر باش نەبووە، بەڵام ئەوەی کە ئێستا کاری لەسەر دەکرێت زۆر باشترە.[٢٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت "The Karate Kid". AFI Catalog of Feature Films. Retrieved January 13, 2020.
  2. ^ "THE KARATE KID rated PG by the BBFC". bbfc. Archived from the original on July 16, 2010. Retrieved June 11, 2010.
  3. ^ Fritz, Ben (June 10, 2010). "Movie projector: 'The Karate Kid' and 'The A-Team' fight it out in battle of the '80s". Los Angeles Times. Tribune Company. Retrieved June 12, 2010.
  4. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری mojo نەدراوە
  5. ^ "The Karate Kid October 16, 2012 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.." Film Business Asia. Retrieved on November 10, 2012.
  6. ^ Reynolds, Simon (March 31, 2009). "Movies – News – 'Karate Kid' redo retitled 'Kung Fu Kid'". Digital Spy. Retrieved June 3, 2009. ٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ ئ ا Brian Warmoth (May 6, 2009). "'Karate Kid' Remake Keeping Title, Taking Jaden Smith to China". MTV Movie Blog. Viacom. Archived from the original on July 9, 2017.
  8. ^ Fleming, Michael (November 10, 2008). "Jaden Smith set for 'Karate Kid' redo – Entertainment News, Los Angeles, Media". Variety. Archived from the original on February 4, 2009. Retrieved June 3, 2009.
  9. ^ Larry Carrol (January 7, 2010). "Jackie Chan Unsure of Karate Kid Remake Title, Reveals Fate of Wax On, Wax Off". MTV. Viacom. Archived from the original on April 6, 2015. Retrieved January 16, 2010.
  10. ^ "电影《功夫梦》_影音娱乐_新浪网". Ent.sina.com.cn. Retrieved 2010-10-04.
  11. ^ "映画倫理委員会(映倫) - 審査作品".
  12. ^ "등급자료조회 - 영화온라인등급분류서비스". Retrieved 8ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Horn, John. "'Karate Kid' update breaks down some Chinese walls." Los Angeles Times. May 30, 2010. Retrieved on August 27, 2012.
  14. ^ ئ ا Horn, John. "'Karate Kid' update breaks down some Chinese walls." Los Angeles Times. May 30, 2012. . Retrieved on August 27, 2012.
  15. ^ "PHOTOS: The Karate Kid Chicago Premier". NBC Chicago. May 27, 2010. Retrieved 2010-10-04. ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ Wurm, Gerald (April 27, 2014). "Karate Kid, The (Comparison: HK DVD - International Version) - Movie-Censorship.com". www.movie-censorship.com. Retrieved 2020-03-03.
  17. ^ "Breaking news! James Horner to take over The Karate Kid remake". Film Music Reporter. March 24, 2010. Retrieved July 22, 2013.
  18. ^ "ScoreKeeper Previews James Horner's Score for The Karate Kid!". Ain't It Cool News. June 3, 2010. Retrieved July 22, 2013.
  19. ^ "Music Video: Justin Bieber feat. Jaden Smith – Never Say Never" ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Def Pen Radio; May 31, 2010
  20. ^ Anderson, Kyle (June 1, 2010). "Rain, Drake Score Summer Songs 2010 Write-In Votes". MTV. Viacom.
  21. ^ "Music from Karate Kid". MusicfromFilm.com. Archived from the original on July 9, 2019. Retrieved 2010-11-15.
  22. ^ Fleming, Mike Jr. (April 7, 2014). "'Karate Kid 2' Locks Breck Eisner To Helm Jaden Smith, Jackie Chan". ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ "'Karate Kid 2' Gets New Writers, Loses Director Breck Eisner". ScreenRant. June 26, 2014.
  24. ^ "Breck Eisner Will Direct 'Karate Kid 2' (Jaden Smith & Jackie Chan Return)". shadowandact.com.
  25. ^ "Jackie Chan Gives Update On Karate Kid Sequel". LRM. October 6, 2017.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری