ئەی سی/دی سی
ئەی سی/دی سی (بە ئینگلیزی: AC/DC) گرووپێکی هارد ڕۆکی ئوسترالیاییە کە لە نۆڤەمبری ١٩٧٣ لە لایان هەردوو برا مەڵکۆم و ئەنگۆس یانگ لەشاری سیدنی ئوسترالیا درووست بوو. برایانی یانگ هەردووکیان ژەنیاری گیتاری ئەلەکترۆنین هەردوو ئەم برایە ئەندامی بەردەوامی گرووپەکە بوون تاکوو لە ٢٠١٤ دا مەڵکۆم نەخۆش کەوت و وازی لە گرووپەکە هێنا.
ئەی سی/دی سی | |
---|---|
زانیارییەکان | |
بنەچە | سیدنی، ئوسترالیا |
چەشنەکان | |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٧٣ | –تاکوو ئێستا
کۆمپانیاکان | |
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
وێبگە | acdc |
ئەندامان | Angus Young Cliff Williams Brian Johnson Stevie Young Chris Slade |
ئەندامانی پێشوو | Malcolm Young Dave Evans Larry Van Kriedt Colin Burgess Neil Smith Ron Carpenter Russell Coleman Noel Taylor Peter Clack Rob Bailey Bon Scott Mark Evans Phil Rudd Simon Wright |
هەرچەندە ئەم گرووپە وەکوو گرووپێکی هارد ڕۆک یان بلووز ڕۆک دەردەکەوێ بەڵام وەکوو داهێنەرانی شێوازی مێتاڵیش دەناسرێن و لەسەرەتا ئەو کەسانە بوون کە بەم شێواازه کاریان کردووە بەم حاڵەشەوە بەردەوام شیوازی خۆیان وەکوو ڕۆک ئەند ڕۆڵ ناوبردووە.
ئەم گرووپە لە دەیەی ٧٠ تاکوو ئێستا یەکێک بووە لە کاریگەرترین گرووپەکانی ڕۆکی مێژوو. گرووپێک کە زۆر کەس وەکوو گەورەترین گرووپی ڕۆکی جیهان (The World's Greatest Rock Band) نێوی دەبەن.
سەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەی سی/دی سی تێدایە. |