جەستن بیبەر (ئینگلیزی: Justin Drew Bieber)، (لەدایکبووی ١ی ئازاری ١٩٩٤، کەنەدا)، جەستین بیبەر گۆرانی بێژی پۆپ و تێکستنووسی گۆرانی و ئەکتەرە، لە ساڵی ٢٠٠٩ لە جیھانی گۆرانی ناسرا و بەڵام لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دەستی بە گۆرانی چڕین کردووە، پاشان دایکی جەستن بیبەر گۆرانیەکانی لە ماڵپەڕی یوتیوب بڵاو دەکردەوە کە بینەریکی زۆری لێوە پەیدا بوو تاوای لێھات ڤیدیۆکانی لەو ماڵپەڕە گەیشتە میلیاردێک بینەر، پاشان کەسێک بە ناوی [سکۆتیر براون]کە لە بواری میوزیک کاری دەکرد زۆر سەرسام بووە بە دەنگی جەستن وە راستەوخۆ پەیوەندی پێوە کردووە تا بێت بۆ ئەمریکا، بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانن پاڵپشتی کۆمپانیایەکی میوزیکی بروفیشنال بەدەست بێنن. بەڵام ئەوکات ھیچ کۆمپانیایەک پاڵپشتی نەکردووە، ناو براو جگە لە شارەزابوون لەگۆرانی چڕین شارەزایشی لە ئامێرە میوزیکەکانی جیھانی ھەیە لەوانە گیتار و پیانۆ و تەپڵ وە ئامێرەکانی کە بەدەم لێ دەدرێن، وێڕای سەرقاڵی بوونی بە جیھانی میوزیک جەستن بیبەر کاری خێرخوازیش بە ئەنجام دەگەیەنێت.

جەستن بیبەر

جاستن لە ٢٠١٥
لەدایکبوون
Justin Drew Bieber

(١٩٩٤-٠٣-٠١) ١ی ئازاری ١٩٩٤ (تەمەن ٣٠ ساڵ)[١][٢]
[[London, Ontario|London, Ontario,  کەنەدا]]
نیشتەجێیLos Angeles, California, U.S.
نەتەوەکەنەدی
پیشە
  • گۆرانی بێژ
  • شاعر و ئاوازدانەر
چالاکبوون2007–تاکوو ئێستا
ھاوسەرHailey Baldwin (ھاوسەرگیری ٢٠١٨)
خەڵاتەکانList of awards and nominations
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکان
  • Vocals
  • drums
  • guitar[٣]
کۆمپانیاکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
وێبگەjustinbiebermusic.com

ژیانی تایبەتی

دەستکاری

جەستن بیبەر لە شاری [لۆندۆن]سەر بە ویلایەتی Ontario ی کەنەدا لەڕۆژی ١ی ئازاری ساڵی ١٩٩٤ لەدایک بووە، ئەو کات دایکی بیبەر [Patricia "Pattie" Mallette پاتریشیا]تەنھا تەمەنی ١٧ ساڵ بووە پاش دە مانگ لەدوای لەدایک بونی جەستن لە ھاورێ کورەکەی [واتە باوکی جەستن] جیابۆتەوە کە ناوی [Jeremy Jack Bieber جیرمی بیبەر]، دایکی جەستن، منالە تاقانەکەی بە تەنیا گەورە کردووە بە یارمەتی داپیرەی جەستن، جەستن زۆربەی ژیانی لەگەل داپیرە و پاپیری بەسەر بردووە. جەستن بیبەر لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بووە لەگەل گۆرانی بێژ و ئەکتەری ئەمریکی سلینا گۆمێز لە کانوونی یەکەمی سالی ٢٠١٠ ھەتاوەکوو مانگی یەکی سالی ٢٠١٣.

ئەلبوم

دەستکاری
  • (٢٠٠٩) جیھانی من
  • (٢٠١٠) جیھانی من (٢٫٠)
  • (٢٠١٠) جیھانەکانم
  • (٢٠١٠) جیھانەکانم: کۆکردنەوە
  • (٢٠١٠) ھەرگیز مەڵێ ھەرگیز - ئی پی
  • (٢٠١١) ئەندەر دە میسڵتۆ
  • (٢٠١١) باوەڕ
  • (٢٠١٣) جۆرناڵەکان - ئی پی
  • (٢٠١٥) ھۆ

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Justin Bieber Biography». The Biography Channel. A+E Networks. لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. ^ «Inogolo – English Pronunciation Guide to the Names of People, Places, and Stuff – Justin Bieber». لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. ^ Mitchell، Gail (٢٨ی نیسانی ٢٠٠٩). «Usher Introduces Teen Singer Justin Bieber». Billboard. Prometheus Global Media. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری