مریەم قازی

چیڕۆک نووس

مریەم قازی چیرۆکنووس، ڕەخنەگری وێژەیی، چالاکی مەدەنی و بواری مافی ژنان و حەوتەمین کچی قازی محەممەد و مینا قازی بوو. لە ساڵی ١٩٤٥ لە مەھاباد لەدایکبووە.[١] واتا شەش مانگ پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[ژێدەر پێویستە] کۆتایەمین و بچووکترین منداڵی قازی محەممەد بوو.[ژێدەر پێویستە]


ژیان دەستکاری

مریەم قازی دانیشتووی شاری مەھاباد بوو لە بنەماڵەی پێشەوا قازی محەمەد. پسپۆر لەبواری ئەدەبیات و چیرۆكنووس بوو. بۆ ماوەی ٧ ساڵ وەكو نووسەری كەناڵی تەلەفزیۆنی مەھاباد كاری كردووە.[٢] مریەم لەگەڵ سەردار بەگی جاف لە تاران ھاوسەرگیری کرد و خاوەنی سێ منداڵ بە ناوەکانی سیروان، سەیران و سۆما بوو. خاوەنی دوو پەرتووکی چیرۆکە بە ناوەکانی هاتنە ژوور قەدەغەیە و زیندە بە گۆڕ.[٣][٤]

مردن دەستکاری

مریەم قازی لە ڕۆژی دووشەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە تەمەنی لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. دوای ئەوەی تەرمەکەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەڕێنرایەوە ھەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا لە تەنیشت گۆڕی ھاوسەرەکەی (سەردار بەگی جاف) لە کەلاری کۆن بەخاکسپێردرا.[٥][٦][٧][٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "کۆچی دمایینو مریەم قازی، کناچێو پێشەوا قازی محەمەدی". hawramannews.net. ٢٠٢٠-٠٣-١٦.[بەستەری مردوو]
  2. ^ "مەریەم قازی چیرۆکنووسی کورد کۆچی دوایی کرد". Kurdistan24.net. ٢٠١٨-١١-٠٥.
  3. ^ "یەکەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مریەم قازی لە مەھاباد". haje.ir.
  4. ^ "مریەم قازی نووسەری کورد ماڵئاوایی لەژیان کرد". kurdishbookhouse.com.
  5. ^ "تەرمی مریەم قازی کچی پێشەوا قازی محەممەد لە کەلار بەخاکسپێردرا". rudaw. ٢٠٢٠-٠٤-٠١.
  6. ^ "کەلار.. تەرمی مریەم خانی کچی پێشەوا قازی محەمەد بەخاکسپێردرا". rachlaken.com. ٢٠٢٠-٠٤-٠١.
  7. ^ "گەرمیان... کچەکەی پێشەوا قازی محمد بەخاک سپێرا". kurdiu.org. ٢٠٢٠-٠٤-٠١.
  8. ^ "گەرمیان تەرمی مریەم خانی کچی پێشەوا قازی لەئامێزدەگرێت". araste.co. ٢٠٢٠-٠٤-٠١. ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.