محەممەدی یەکەم
ھەندێک لە سەرچاوەکانی ئەم وتارە لەوانەیە پشت پێ بەستراو نەبن. (ئەیلوول ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
سوڵتان محەمەدی یەکەم یان محەممەد چەلەبی، پینجەم سوڵتانی عوسمانییەکانە، و بە نازناوی چەلەبی ناسراوە. پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی گواستەوە لە بۆرسەوە بۆ ئەدەرنە.
محەممەدی یەکەم | |
سوڵتان محەممەد چەلەبی | |
ناوی سوڵتان | سوڵتان محەمەدی یەکەم |
---|---|
لە دایکبوون | ١٣٧٩ |
شوێنی لە دایکبوون | ئەدەرنە |
مردن | ١٤٢١ |
شوێنی مردن | ئەدەرنە |
پێش خۆی | بایەزیدی یەکەم (ھەورەبروسکە) |
دوای خۆی | موڕادی دووەم |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | بایەزیدی یەکەم |
دایک | دەولەت خاتوون |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
و ھەندێک بە دووەم دامەزرێنەری دەوڵەتی عوسمانی دادەنێن، و سەرگەرم بوو بە کێشە ناوخۆییەکانە و گێڕانەوەی میرنشینەکان و ناکۆکی لەگەڵ براکانیدا لەسەر دەسەڵات، دوای ئەوەی گیرانی سوڵتان بایەزیدی یەکەم لەلایەن تەیموورلەنگەوە و مردنی لە دیلیدا، بوو بووە ھۆی لێکھەڵوەشانی ناوخۆیی دەوڵەتەکە، پێش مردنی موڕادی کوڕی لە جێگەی خۆی دانا.
کورتەی ژیانی
دەستکاریسوڵتان محەمەد کوڕی بایەزیدی یەکەم ساڵی ١٣٧٩ز هاتۆتە دنیاوە، و دوای وەفاتی بایەزیدی باوکی دەسەڵاتی گرتە دەست لە ساڵی ١٤١٩ز، وکەسێکی زۆر چالاک و جەسوور بوو خاوەنی جەستەیەکی بەهێز بووە و ڕاهێنانی زۆرانبازی ئەکرد، ولە ماوەی حوکمیدا بەشداری بیست و چوار شەڕی کردوو و چل جار بریندار بووە.
تەیموورلەنگ وڵاتی ئەنادۆڵی بە جێهێشت و شەڕ کەوتەوە لە نێوان کوڕەکانی سوڵتان بایەزیدی یەکەم لەسەر دەسەڵات، و هەر یەکێک لە براکانی محەمەد چەلەبی بانگەشەی ئەوەیان ئەکرد کە شایەنی وەرگرتنی دەسەڵاتن بەڵام دەستی بەسەرداگرتن و لەناوی بردن، و بەو شێوەیە هەموو ئاسیای بچوک یان ئەنادۆڵ کەوتە ژێر دەسەڵاتیەوە.
ئیشەکانی
دەستکاری- بنیاتنانی هێزێکی دەریایی، و یەکەم کەس بوو دەستی بە ڕێکخستنی سەربازە دەریاییەکان کرد و کەشتی دروستکرد لە ئزمید و گالیبۆلی و هەندێک کەنارەکان وەکو ڕژێمی ئەوروپی.
- محەمەد چەلەبی ناسرابوو بە خۆشویستنی بۆ هونەر و زانست.
- و یەکەم سوڵتانی عوسمانی بوو کە دیارییەکی ساڵانەی ڕێکخست بینێرێت بۆ دوو حەرەمە پیرۆزەکەی ئیسلام لە عەرەبستانی سەعوودی.
- سەرکەوت بەسەر ئەمیری قرماندا و لێی خۆشبوو، جارێکی تر گەڕایەوە بۆ شەر لەگەڵیدا گرتی و لێی خۆشبوویەوە، و هەمان کرداری ئەنجامدا لەگەڵ ئەمیر ئیزمیردا، میهرەبان بوو لەگەڵیان.
- ئەمیر مستەفا کوڕی بایەزید دەرکەوت کە برای محەمەد چەلەبی بوو و دیارنەمابوو لە دوای شەڕی ئەنقەرە کە بایەزیدی باوکی تیایدا بە دیل گیرا، و داوای دەسەڵاتی لە براکەی کرد و سوپای بۆ نارد بەڵام تێکشکا و هەڵهات بۆ سالۆنیک، سوڵتان محەمەد داوای کرد بیدەن بە دەستییەوە و ئیمپڕاتۆری قوستەنتینیە ڕازی نەبوو بیدات بە دەستەوە و بەڵام بەڵێنی دا بیهێڵیتەوە لەژێر چاودێرییدا و سوڵتان ڕازی بوو و مووچەیەکی مانگانەی بۆ براکەی بڕیەوە.
شەرەکانی
دەستکاریفەرمانڕەوای ئەفلاق دەرچوو لە بازنە گوێڕایەڵی عوسمانییەکان ساڵی ١٤١٦ز، سوڵتان محەمەدی یەکەم لە سەری سوپاکەیدا دەرچوو و بە ڕووباری دانووبدا پەریەوە و میری ئەفلاقی مل کەچ کرد، پاشان سوپای عوسمانی پێشکەوت بۆ ناو مەجەڕ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سیگمۆند لە کاروباری ئەفلاقدا، و غەزووی قەڵای سورینی کرد، و دواتر سوڵتان محەمەد گرێبەستی بەست لەگەڵ پاشای مەجەڕدا.
پاشان سوڵتان گەڕایەوە بۆ ئەدەرنە، و دەستی گرت بەسەر شەڕە ناوخۆییەکاندا و لەسەروو هەموویەوە ئاژاوەکەی قازی بەدرەددین، سوڵتان سوپایەکی بۆ نارد و دوای ماوەیەک شەڕ لە نێوان هەردوو لادا، سوپای سوڵتان سەرکەوتن و دوای بەدرەدین کەوتن و گرتیان و کوشتیان لە ساڵی ١٤١٧ز.
ڕووبەری خاکەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی ساڵی ١٤١٣ز دا، ٦٩٤ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو، لەوەش ٣٨٦ هەزار کیلۆمەتری لە ئاسیادا بوو و ٣٧٦ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەی لە بەلقاندا بوو. و لە ڕۆژانی مردنی سوڵتاندا ڕووبەری دەوڵەتەکە ٨٧٠ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو.
ماوەی حوکمەکەی
دەستکاریسوڵتان محەمەد چەلەبی کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ٨٢٤ک بەرامبەر ٤ی ئایاری ١٤٢١ز، لە شاری ئەدەرنە، و دوای خۆی موڕادی دووەمی کوڕی ڕاسپارد بۆ دەسەڵات گرتنە دەست، کە لەو کاتەدا لە ئاماسیا بوو، و هەواڵی مردنی سوڵتان شاردرایەوە هەتا موڕاد گەیشتە ئەدەرنە چل و یەک ڕۆژ، پاشان سوڵتان محەمەد لە بۆرسە نێژرا.
محەمەدی یەکەم پێنج مناڵی لە دوای خۆی بە جێ هێشت، ئەوانیش ئەمیر موڕاد و ئەمیر موستەفا و ئەمیر ئەحمەد و ئەمیر یوسف و ئەمیر مەحموود بوون.
سەرچاوەکان
دەستکاری- لێکۆڵینەوە بۆ میژووی ڕووختنی سی دەوڵەتی ئیسلامی - دکتۆر عەبدول حەلیم عویس.[ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]
- کورتەی مێژووی عوسمانی – مەحموود ئەلسەید دەغیم[ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]
- سایتی مەعریفە[ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]
- دەروازەی مێژووی ئیسلام
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
- دەروازەی سیاسەت
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە محەممەدی یەکەم تێدایە. |