محەممەدعەلی شا
محەممەدعەلی شای قاجاڕ (١٨٧٢ – ١٩٢٥) شەشەمین شای خانەدانی قاجاڕ بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٠٧ بوو بە شای ئێران. یەکێک لە بەرچاوترین کارەکانی ئەو، دژایەتی لەگەڵ یاسای مەشرووتە بوو. ئەو ھەروەھا پەڕلەمانی ئێرانی بۆمبەباران کرد و ژمارەیێک زۆر لە مەشرووتەخوازەکانی کوشت. ئەم ڕووداوانە دواتر لە مێژووی ئێراندا بە ئیستبدادی بچووک ناونرا. محەممەدعەلیشا دوای داگیربوونی تاران بە دەستی مەشرووتەخوازەکان پەنای بۆ سەفارەتی ڕووسیا برد و لەوێوە ئێرانی بۆ ھەمیشە بەجێھێشت. لەدوای ئەو مەشرووتەخوازەکان کوڕی ئەو واتە ئەحمەدشای قاجاڕیان کرد بە شای ئێران. محەممەدعەلیشا لە ساڵی ١٩٢٥ لە وڵاتی ئیتالیا کۆچی دوایی کرد و تەرمی ئەو لە کەربەلا بەخاکسپێردرا.
محەممەدعەلی شا | |
---|---|
محمدعلی شاه قاجار | |
لەدایکبوون | ٢١ی حوزەیرانی ١٨٧٢ تەورێز (ئێرانی قاجاڕی) |
مەرگ | ٥ی نیسانی ١٩٢٥ (٥٢ ساڵ ژیاوە) سانرێمۆ (شانشینی ئیتاڵیا) |
گۆڕ | Imam Husayn Mausoleum |
پیشە | سیاسەتوان |
ھاوسەر | Malekeh Jahan |
مناڵ | Mohammad Hassan Mirza، ئەحمەد شا، Mahmoud Mirza |
باوان | |
خانەدان | قاجاڕەکان |
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
پلە | شا (١٩٠٧–١٩٠٩) |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ویکیپیدیای فارسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە محەممەدعەلی شا تێدایە. |