لێدوانی ویکیپیدیا:پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی وەرگێڕانی مەکینە

بێسەرچاوەیی دەستکاری

ھاوڕێیان، @Calak: @Pirehelokan: @Serchia: @Kushared: @ئارام بکر: و ھەموو ئەوانی تر: پێتان چۆنە «بێسەرچاوەیی» بکەینە پێوەرێکی سڕینەوەی خێرای فەرمی؟ بەپێی وپ:ژکز و وپ:سەلماندنیبوون ئەمە بە شتێکی پێویست دەزانم. --‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٢٢، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

  لەگەڵ، دەتوانم بڵێم زۆر پێویستیشە چوون تێبینیم کردووە بەشێکی فرەی وتارە نوێکان بەتایبەت ئەوانەی لەلایەن بەشێک لە بەکارھێنەرە نوێکانەوە دێنە دروستکردن تا ڕادەیەک بێسەرچاوەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٩، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕای من ھێشتا زووە چوونکە زۆرێک لەخەڵکی و بەکارھێنەرە سەرەتاییەکان نازانن ویکیپیدیا چۆن کاردەکات و چۆن تێیدا دەنووسرێت وە بڕوانن لە وپ:تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن. دەکرێت چەند ڕؤژێکی ھەل بدرێتەوە بە نووسەر وە بزانێت کە ئەو پەیامەی خوێندۆتەوە کە وتارەکەی دەسڕدرێتەوە ئەگەر سەرچاوە زیاد نەکات. Kushared (لێدوان) ‏١٩:٢٧، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kushared: بەڵام ئێستا بێت یان دە ساڵی تر بەکارھێنەری تازە ھەر بەکارھێنەری تازەیە و ناشکرێت ئێمە لەبەر ئەو ھۆکارە واز لەمە بھێنین بەڵکوو، دەتوانین لە ستوونی شرۆڤە نووسراوێک بنووسین کە بەکارھێنەرە تازەکارەکان نەتۆقێنی بۆ نموونە: (ئەم پێوەرە بەکارھێنەرە تازەکارەکان ناگرێتەوە مەگەر ئەوانەی ١٠٠ دەستکارییان ئەنجامدابێت ئینجا دەیانگرێتەوە) یاخود ھەر نووسراوێکی تر. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٩، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
نازانم ئەمە چ پەیوەندییەکی بە تۆقاندنی بەکارھێنەرە نوێکانەوە ھەیە؟ من دەڵێم بکرێتە پێوەری سڕینەوە. خۆ ناکرێ ھەر لەبەر ھەمان ئەو بەکارھێنەرانە پێوەرەکانی کە ئێستا ھەن لابەرین. ئێمە ئینسایکلۆپیدیایەک دەبەین بەڕێوە، بۆیە دەبێت زانیارییەکان ھەموو سەرچاوەدار بن وەک ئارام بکر وتی. و لەوە ئەچێت ئاگادار نەبیت کە پەیام دادەنەێت لەسەر پەڕەی لێدوانی ھەموو ئەو بەکارھێنەرەی کە وتارەکانیان بۆ سڕینەوە ھەڵبژێردراوە بەھەرحاڵ.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٠٨، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوەی وتارێک سەرچاوەی نەبێت، نابێ بە بەڵگە بۆ سڕینەوە. لەگەڵ ئەوەش نیم کە خۆمان ئەو بڕیارە بدەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٣٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: بەخێر دەبێت. وتارێک کە سەرچاوەی نەبێت لە ڕووانگەی خودەوە نووسراوە و بەپێی وپ:تسق و وپ:ژکز و وپ:دسب ئەمە نابەجێیە، لە ویکیپیدیای ئینگلیزیش وتارەکان لەبەر ھەمان ھۆکار دەسڕدرێنەوە. سەرچاوەکانی ویکی دەبێت ھی لایەنێکی سێیەم و سەربەخۆ بێت نەک قسەی خۆت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٤٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ویکی ئینگلیزیدا بێسەرچاوەیی پێوەری سڕینەوەی خێرایە؟! باوەڕ ناکەم شتی وا بێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠١، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، بەڵێ. من وتارێکم دروست کرد وەختی خۆی سەرچاوەشم بۆ دا وتیان سەرچاوەکان لاوازە، کردیانە درافت و دواتریش درافتەکەیان سڕییەوە: en:The Paper Melody. ئێستاش کە en:Wild Fire (band) دەنووسمەوە بە حاڵێک سەرچاوەی بۆ پەیدا دەکەم. ئێستا من دەڵێم با بێسەرچاوەیی بکەینە پێوەرێک تاوەکوو ویکی کوردی زیاتر جێی باوەڕ بێت و شتی بێسەرچاوە و بەدواداچوونی سەرەتایی لەژێر دەستمان دەرنەچێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٠٨، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:، ھەڤاڵ، دانانی سەرچاوەی لاواز شتێکە و دانەنانی سەرچاوە شتێکی تر. بۆ نموونە عەرزت دەکەم: ئەگەر ئەمڕۆ کەسێک لە ویکیی سۆرانیدا وتار بنووسێت بۆ زادە یا یۆیۆ ما یا en:Statistical classification بنووسێت و سەرچاوەشی بۆ دانەنێت نابێت بسڕێتەوە. چون ھەموومان دڵنیاین سەدان سەرچاوەی سەربەخۆ باسی ئەم کەسایەتییانە یا ئەم چەمکانەیان کردووە. بەڵام ئەگەر کەسێک لە ویکیی ئینگلیزیدا وتارێک بنووسێت سەبارەت بە شێخ شەھابەدین کاکۆزەکریایی یا fa:آینه و شمعدان بنووسێت بە ئیحتماڵی زۆر دەسڕێتەوە. چون ئەم کەسایەتی یا کانسێپتانە لە سەرچاوەی سەربەخۆی پڕژماردا نەھاتوون. بۆیە تاگی ناگرنگ بوونیان لێ دەدرێت. ئەمەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ کلتووری بندەست بوون کە نامەوێ لێرە باسی بکەم. ھیوادارم تێگەشتبێتی لە قسەکانم. تەنانەت لە ویکییە گەورەکاندا زۆر جار بەکارھێنەران ھان دەدرێن کە سەرچاوەکانیان بە زمانی ویکییەکە ببێت کە خوێنەران بتوانن سوودی لێوەربگرن، بەڵام لە ویکیی سۆرانیدا ئەوەشمان بۆ دەست نادات، چون ڕاستییەکەی سەرچاوەی سۆرانیشمان زۆر کەمە. پارەکە لە ھەرێمی کوردستان 300 کتێبی کوردیی تازە چاپ بووە. لە ئێرانیش لەوە کەمتر نەبێ زیاتر نیە! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤٧، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر سەرچاوەی لاواز شایستەی سڕینەوە بێت چۆن وتارێک کە ئەسڵەن ھەر ھیچ سەرچاوەیەکی نەبێت، ئەگەر لاوازیش بێت، چۆن شایستەی ئەوەیە بمێنێتەوە؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٤٩، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
و ئەگەر ئێستا من وتارێکی بێسەرچاوە لەسەر کەسایەتییەک بنووسم و ھەمووی قسەی خۆم بێت، تۆ چۆن ئەزانیت؟ چەندین وتاری بێسەرچاوەمان ھەیە، خۆت دەتوانی چێکی یەک بە یەکیان بکەیت!؟ زیادنەکردنی بێسەرچاوەیی بۆ پێوەرەکە لە خراپە زیاتر ھیچ بۆ ویکیپیدیای کوردی ناھێنێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٥٢، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:. لە قسەکەم تێنەگەشتی ھاوڕێ. سەرچاوەی لاواز بەو مەرجە شیاوی سڕینەوەیە کە تەنیا سەرچاوە بێت بۆ ئەو وتارە. واتە لە ڕاستیدا سەرچاوەی بڕواپێکراوی سەربەخۆ بوونی نەبێت بۆ وتارەکە. لەو حاڵەتەدا دەتوانین ئەو حوکمە بدەین کە وتارەکە دەربارەی کەسایەتی یا کانسێپتێکی گرنگ نیە، بۆیە لە سەرچاوەکاندا نەھاتووە. ئەو سڕینەوەیە بە ھۆی ناگرنگییەوەیە نەک بێسەرچاویی. نموونەیەکی تر: ئەگەر وتارێک بنووسرێت بۆ کەسایەتییەک کە تەنیا سەرچاوەکەی ئەم کتێبە بێت: «کاروانی پێنووس، شاعیران و نووسەرانی مەریوان و ھەورامان» یا تەنیا سەرچاوەکەی ئەم کتێبە بێت: "یادی شاعیرانی کورد: حامید حیسامی" و ئەو کەسایەتییە لە سەرچاوەی تردا نەبێت، من دەیسڕمەوە. گوێش نادەم بەوەی یەک یا دوو سەرچاوەی ھەیە (کە کتێبن و بە کوردیشن). چون ئەو دوو کتێبە ناوی زیاتر لە چەند ھەزار کەسایەتییان ھێناوە وەک شاعیر کە زۆرێکیان تەنانەت دەفتەرە شێعرێکیشیان بڵاو نەکردووەتەوە! بۆیە سەرچاوەیەکی لاوازن و ئەگەر تەنیا بەڵگەی وتارێک ئەو کتێبە بێت من دەیسڕمەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠١، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێستا بەپێی ئەو قسەیەی تۆ دەیکەی شاسوار عەبدولواحید دەبێت بسڕدرێتەوە، بەڵام ٨٥٢ وتاری بێسەرچاوە دەتوانن بمێننەوە. من ھەرگیز لەگەڵ ئەمە نیم.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٤، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:، ئەگەر وتارەکە "قسەی خۆی بێت" و ناڕاست بن و وتارەکە بەتەواوی ناڕاست بێت ئەشێ بسڕێتەوە چون ھەر ئیستەش پێوەرمان بۆ سڕینەوەی ناڕاستی بوونی ناوەرۆک ھەیە. بەڵام ئەگەر تەنیا یەک یا دوو ڕستەیە کە گومان لێکراوە دەکرێ بە تەگی ژێدەر خوێنەران ئاگادار بکرێنەوە. ئەگەر دروست نەکرا ئەو یەک دوو ڕستەیە بسڕێتەوە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠٧، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دەی لایەنی کەم با بکرێتە پێوەرێکی {{پێشنیاری سڕینەوە}} ئەگەر بۆ ئەمە بە شیاو نایبینن!--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٩، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
وتارێک بێبایەخ بێ لە پێوەرەکاندا ھەیە ڕاستەوخۆ دەتوانی بیسڕییەوە و کێشەیەک نییە. بەڵام وەک پیرەھەڵۆی ئاماژەی پێکرد بێسەرچاوەیی ڕێگە دەدا وتاری ھەر چی کەسایەتی گەوەرەی دنیای ئەگەر سەرچاوەی نەبێ بیسڕییەوە! سیاسەت ئەمەیە وتارێک سەرچاوەی نییە بەربژاری بکەی بۆ سڕینەوە ئیتر بەکارھێنەر دوای ھەفتەیەک چاکی نەکرد دەتوانی بیسڕییەوە؛ تەواو.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١١، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:، ئەگەر وتاری شاسوار عەبدولواحید یا ھەر وتارێکی تر گووگڵ بکەیت و ئەنجامێکی وەھای نەبێت و لە سەرچاوەکانی تریشدا ناوی نەبێت، ئەشێ بسڕێتەوە. بەڵام وائەزانم ئەو نموونەیە ھێناتەوە باش نەبوو، چون وابزانم ئەو کەسایەتییە لە کۆمەڵگە و سیاسەتی باشووردا کەسایەتییەکی گرنگ بێت. وتم ئەگەر وتارەکە ناگرنگ بێت و ناوی لە سەرچاوەکاندا نەبێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٢، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: بێزەحمەت بەستەر دابنێ بۆ ئەم سیاسەتە، یان وابزانم باسی سیاسەتەکەی پێشنیاری سڕینەوەت کرد.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:١٤، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:، ئەو لیستەی داتناوە ھەندێکی وتاری زۆر گرنگن و شیاوی سڕینەوە نین. بڕێکی با. بە گشتی لەگەڵ ئەوە ھەم کە پاڵیسیی سەختگیرانەمان ببێت بۆ وتارەکان لە داھاتوودا. ڕەنگە ئەو تاگی پێشنیاری سڕینەوەیە خراپ نەبێت. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵی ئەمەتا: en:Wikipedia:Proposed deletion.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٣، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
خۆشمان ئەمەمان ھەیە و ئەمە دەزانم، وپ:سپ. من کە ئەمەم پێشنیار کرد مەبەستم لە سڕینەوەی خێرا بوو نەک پێشنیارکراو. بەس مادام ئەوە بە گونجاوتر دەبینن وای لێ دەکەین.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٠٧، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ پێشنیارەکە گونجاوترە کابرا بزانێ کێشەکە چییە زوو وتارەکەی لێ نەسڕینەوە بەشکم نەزانی دەبێ سەرچاوە دابنرێ بەڵام ئاوا وەختی دەبێ کێشەکە چاک کا. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٥، ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕگاکانی تری سڕینەوە دەستکاری

قودرەت لەمە تێناگات.

لێدوانی سڕینەوە ئاساییترین شێوازی ئەنجامی کردەوەی سڕینەوەیە.
سڕینەوەی پێشنیاریی، بۆ پاڵێوراوکردنی بێکێشە بۆ سڕینەوە.
کردەوەی نووسینگە، بۆ سڕینەوەی زۆر گرینگ، زۆر بەخێرایی کە ئەگەر نەکرێت کێشەی یاسایی دروست دەبێت، نووسینگە بۆ خۆی ھەوڵی دەدات.

بە کوردی نوسراوە؟ یاساکان ئەبێ ڕوون و سەرچاوەدار بن، دەنا تاگی سخ لێدرێ باشترە. هیوا (لێدوان) ‏٠٢:٢٧، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@هیوا: ڕێگەیەکی تر ھەیە بۆ سڕینەوە کە نە وەک پێشنیاری سڕینەوەیە و نە وەک سخ، پەڕەکە لەژێر پەڕەیەکی وپ دروست دەکرێت و وتووێژی سڕینەوەی لەسەر دەکرێت. واتا بە یەکدەنگیی کۆمەڵگە بڕیاری سڕینەوە دەدرێت، ئەمە بۆ حاڵەتێکە ئەگەر نە پس و نە سخ شیاو نەبوون. من لەگەڵ ئامرازی توینکڵ ئەمە دێنمە ویکی کوردی چوون ھێشتا بەکار نایەت، ئامرازەکەش ھێشتا لەژێر بەرھەمھاتنە. ئەوی تریشیان بۆ ئەوەیە ویکیمیدیا خۆی بڕیاری سڕینەوە بدات لەو حاڵەتەدا پەڕەکە دەبێت بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. زیاتر بۆ ویکی ئینگلیزییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٠١، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

وەرگێڕانی مەکینە دەستکاری

ئێستا کە چەند مەکینەیەکی وەرگێڕانی سەرھێڵ پشتگیریی کوردی دەکەن، دەبینین ھەندێک بەکارھێنەری تازە تەواوی وتار یان بەشێکی وتارەکانیان بەم ئامرازانە وەردەگێڕن. وەک دەزانین ئەم مەکینانە بۆ زمانی کوردی لە ئاستێک نین کە بەبێ کەموکوڕی وەرگێڕان بکەن، ھەڵەیان زۆرە و زۆر جار ڕستەی بێمانا دروست دەکەن. کەسێک دەتوانێت بۆ یارمەتیی کارەکەی کەڵکیان لێ وەربگرێت بەڵام نەک ئەوەی بەبێ پێداچوونەوە دەقەکانی کۆپی بکاتە نێو وتارەکانی ویکیپیدیا. پێشنیاری من ئەوەیە پێوەرێکی نوێ بۆ ئەم پەڕەیە زیاد بکەین بۆ سڕینەوەی یەکسەری ئەو وتارانەی کە ھەموو یان بەشێکیان بە وەرگێڕی مەکینە کراون. سەرچیا‏١٢:٥٨، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Serchia لەگەڵتم بەمەرجێک ئەگەر ھاتوو زانرا یان گوومان کرا تەواوی وتارەکە لە دەقی بێمانا/وەرگێرانی مەکینە بەکارھاتووە، لە باروودۆخێک ئەگەر ھاتوو بەشێکی تەواو لە وتارێک وەرگێرانی بێمانای تێدابوو ئەم بەشە دەسڕدرێتەوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٠، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Sakura emad: لە وتاری چەند بەکارھێنەرێک بۆم دەرکەوتووە کە وایان کردووە، زۆریش زەحمەت نییە. کاتێک دەبینین وتارێک ناوەڕۆکێکی سەیری ھەیە، دەتوانین دەقی وتارە ئینگلیزییەکە (یان فارسی و عەرەبییەکە) لە وەرگێڕی مەکینە (ئەوەی مایکرۆسۆفت بە نموونە) دابنێین، ئەو کات ئەگە دەقەکان وەکوو یەک بوون ئەوە دیارە بەکارھێنەرەکە خۆی وەرگێڕانی نەکردووە. ھەروەھا، ئەگەر وتار درێژ بوو و زۆربەی بە وەرگێڕی مەکینە کرابێت، دەبێت بسڕدرێتەوە. پێویستە ئەو بەکارھێنەرانەی ئەم کارەش دەکەن وازبێن لەم ڕێگەیە، نەک ئەوەی ھەر خەریکی پێداچوونەوە و سڕینەوەی وتارەکانیان بین و ئەوانیش بەردەوام بن. ئەوەی ئەوان دەبێتە جۆرێکی خراپکاری. سەرچیا‏١٣:٠٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia: سپاس ڕێگەییەکی نوێم زانی بۆ پێداچوونەوەی بەکارھێنەرانی وەڕگێرانی مەکینە، ھەرخۆی نەک وتاری تەواو یان بەشی تەواو، گەر ڕستەی بێ مانا بینرا پێویستە پرسیار لە درووستکەر بکرێت مانای ئەم دێرە چییە، خراپکاری لەمە دوو جۆری ھەیە، ئەوەنەی من لەگەڵ بەکارھێنەرە تازەکان مامەڵەم کردووە، خراپکاری بە ئەنقەست بە مانای ئەوەی بەکارھێنەر دەزانێت بەو کارەی دەقی بێمانا و سەرلێشێواو درووست ئەکات/یاخوود پێویستە کەسێک لە دوای خۆی پێداچوونەوەی بۆ بکات و ھەر خەریکیشە و دەیکات (ئەمە دوای ئاگادارکردنەوە) بە خراپکاری ھەژمار دەکرێت، وە جۆری دووەمیش خراپکاری بێ مەبەسەتە کە بەکارھێنەر لێرە مەبەستی چاکە و درووستکردنی وتار و بەرەو پێشبردنی ویکیپیدیایە کە من ئەم جۆرەم زۆر بینیوە، لێرەدا ئەگەر ڕێنمویی بکرێن و شتی تازەیان بۆ ڕوون بکرێتەوە و فێر بکرێن چۆن کارەکان بکەن ئەوا دڵنیام لەوەی دووبارەی ناکەنەوە و بەھەڵەکانیان دادەچنەوە و بەرەو پێش دەچن، ھەڵبەتە من لێرەوە داوا لە بەرێوەبەر و پاسدەرانی وتار دەکەم بە نەرمی ئاگاداری تازەکارەکان بکەنەوە و تا تووشی سترێس نەبن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٢٣، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بانگھێشت کردنی بەکارھێنەران و بەڕێوەبەران:@Ahrir, @Kushared, @Aram, @Calak, @Aza, @Épine, @-Haryad @Pirehelokan: سپاس بۆ ھاتنتان و بەشداریکردنتان لە نوێکردنەوەی سیاسەتەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٨، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ پێویستە ڕێکاری توند بگرینە بەر، پێش ئەوەی وتارێکی زۆر بەو جۆرە درووست بکرێن. Kushared (لێدوان) ‏١٧:٤٣، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @Serchia: بێگومان گەر وتارێکی وامان بەرچاو کەوت کە بەتەواوی کۆپی پەیستی ئەو وەرگێڕە مەکینەییانە بوو و بەکارھێنەرەکە خۆی پێداچوونەوەی بۆ نەکردبوو، ئەوا باشتر وایە بسڕدرێتەوە. پێشتریش لێرە چەند لێدوانێکمان لەسەر وەرگێڕە مەکینەیییەکان دا بۆیە نامەوێت دیسان قسەکانی ئەوێم دووبارە بکەمەوە و بەستەرەکەم دانا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەو جۆرە وتارانە دەبێ بسڕێنەوە. وەرگێڕانی ئۆتۆماتیکی دژی سیاسەتەکانی ویکییە. پێم باشە فلتەرێک لە پاڵوێنەی کەڵکەواژوو بۆ بەکارهێنەرانی تازەکار چالاک بکرێ و ئاگاداریان بکاتەوە لەوە. ◂  ئێپین  ‏٠٩:٢٠، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵام @Épine: ھیچ ڕێگەیەک نییە تا پێشبینی بکەین و بزانین کە کێ کەڵک لە وەرگێڕە مەکینەیییەکان وەردەگرێ. گەر ئێوە دەزانن چ جۆرە مەرجێک بنووسین، ئەوا بیڵێن. مەبەستم ھەر بە نووسین بینووسن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٢، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ لەگەڵ ڕای بەڕێز Kusharedم ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٤:٢٥، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Serchia: وا دیارە کەس دژ نییە. پێت باشە پێوەرەکە تەنیا بۆ وتارەکان بنووسین یان ھەر پێوەرێکی گشتی بێت بۆ ھەموو بۆشاییناوەکان؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٣، ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: زیاتر لە وتار بینراوە، بەڵام ڕەنگە داڕێژە و شتی دیکەشی پێ بکەن. باشترە بۆ ھەمووی بێت. سەرچیا‏١٧:٤٠، ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا، بڕواننە ویکیپیدیا:پێوەرەکانی_سڕینەوەی_خێرا#و١٢. سەرچیا‏١٧:١٠، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Serchia: ھەڵبەتە مافم نییە قسەی تێدا بکەم چونکە دەبا من دروستم کردایە، بەس تەنیا ویستم ئەوە بڵێم مادام لەسەرەوە وتوومانە بۆ ھەموو بۆشاییناوەکانە، دەبا گ١٢ بایە نەک و١٢. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٠، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ @Aram ئەوە ڕاستە گەر بیخەینە ژێر پێوەری وتارەکان ئەوا نەتوانین و مەحاڵە بۆ ھەموو بۆشایی ناوەکان بەکاری بێنین. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٥٢، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────────────────────└
@Serchia: لەبەر ئەوەی وەرگێڕانی مەکینە بەتەنھا سنووردار نەکراوە بۆ وتار و ئەتوانرێت بۆ گشت بۆشایی ناوەکانی ویکیپیدیا سوودی لێ وەربگیرێت لە کاتی وەرگێڕاندا (نموونە بۆشایی ناوی: ویکیپیدیا، یارمەتی، داڕێژە) وا باشترە پێوەرەکە بگوازینەوە بۆ بەشی گشتی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٥٥، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لەبەرەوەی زۆرتر لە وتار بەکاردێت، ھەر بۆ ئەوەم دروست کرد. ئەگەر پێتان باشە بۆ ھەمووی بێت، دەتوانن بیگوازنەوە. سەرچیا‏١٢:٥١، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia: دەی، با جارێ ھەر بۆ وتار بێت. گەر زانیمان بەنادروستی بۆ جگە لە وتار بەکاری دێنن، ڕەنگە ئەو کاتە گواستنەوەکە بکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٦، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aram ئەوە ناکرێت تکایە گفتووگۆکە کراوەتەوە با بیگۆڕین، دواتر مەحاڵە و ھەرگیز ناتوانین بۆ بۆشایی ناوەکانی تر بەکاری بێنین و تا دەیگۆڕین و ھەموومان بەم شێوەیە کۆدەبینەوە کاتێکی گوونجاوی پێویستە، بەڕای من ھیچ زەرەرێک ناکەین گەر ھەر ئێستا بیگۆڕین کە ھەمووان لێرەن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٣٠، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: کەواتە بیکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٢، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەژێر کاردایە... 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٣٣، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٤٣، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: خاڵی چواردەیەم (گ١٤) دیار نییە! سەرچیا‏١٠:٣٣، ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia وابزانم ھەر نەنووسرابوو سەیری مێژووی پەڕةکەشم کرد نەمدۆزیەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:١١، ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  سخ-گ١٤ زیاد کرا.ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٣، ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا".