شێخ شەھابەدین کاکۆزەکریایی

شێخ شەھابەدین کاکۆزەکریایی یا شێخ شەھابەدین شازڵی شاعیری کوردی سەدەی شانزە و حەڤدەیە کە لە ناوچەی مەریوان ژیاوە.[١][٢] شێخ شەھاب یەکەم کەس یا یەکێ لە یەکەم کەسانێکە کە غەزەلی بە گۆرانی داناوە. تەخەللوسی شێعریی شەھاب بووە و ژمارەیەک ھۆنراوەی ھەورامیی لێ بە جێ ماوە.[٣] ڕەنجووری شاعیری سەدەی ١٨ لە شێعرەکەی شاعیرانی کوردستانەکەیدا ناوی شێخ شەھابیشی تۆمار کردووە.[٤]

ھۆنراوە دەستکاری

پیریۆنس ھانا دەستکاری

نەجمەدین مەلا لە کەشکۆڵەکەیدا ژمارەیەک ھۆنراوەی لێ تۆمار کردووە. شەھاب لە نەتەوەی شێخ زەکەریا و پیریۆنسە و لە یەکێ لە ھەڵبەستەکانیدا ھانا بۆ پیریۆنس دەبات. ئەم ھۆنراوەیە یەکێ لە ھۆنراوە بەناوبانگەکانییەتی کە گرنگیی مێژووییشی ھەیە. چون دیارە ھۆنراوەکە وەکوو شکایەتنامەیەکە کە لە دەستدرێژیی لەشکری عەجەم واتە سەفەوییەکان لەو سەردەمەدا نووسراوە.[٣] شێعرەکە ئاوەھایە:


پیریۆنس هانا، پیریۆنس هانا

مه‌زڵوومان ته‌نیا لای تۆشه‌ن هانا

نەبیرەی ئەکرەم شاھ مەردانی

فەرزەند دڵبەند شێخ زەکەریانی

پەی وایەمەندان عەجەب دەریانی

چون شێر کەمین حازر مەیدانی

ئینتقام سکان بابای ئەکرەمت

بە شەپۆل کین قەلب قولزمت

بستان جە لەشکر عەجەم بێ ئەندێش

نمازی یەکێ بشۆ وە جای وێش

شەھاب ھەرچی ھەن نەوەی ڕەسووڵەن

زوڕڕیەی تاھیر عەلی و بەتووڵەن

بەھارییە دەستکاری

جگە لەمە بەھارییەیەکی بە ناوبانگیشی ھەیە کە نەجمەدین مەلا ئەویشی تۆمار کردووە:

نەووەھارا دڵبەرا وەش بۆ وە ئانی دڵبەری
فەسڵی گوڵگەشتی چەمەنھا سەیری سەحرای ئەخزەری

بای شەماڵ شەق شەق شکا وا تەختی یەخبەندی چەمەن
چون أمیر المؤمنین کەرد فەتحی بابی خەیبەری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ مودەڕیس، عەبدولکەریم، "بنەماڵەی زانیاران،" چاپەمەنیی ئانا، ١٣٩١ی ھەتاوی؛ ISBN 978-964-6876-59-0.
  2. ^ توداری، عبدالصمد، نور الانوار در سلسله آل اطهار، حسینی نسب، سنندج، ١٣٦٩.
  3. ^ ئ ا ده‌قه‌کانی ئه‌دبی کوردی عەلائەدین سەججادی، چاپخانەی کۆڕی زانیاریی کورد، بەغدا، 1978.
  4. ^ مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی دووەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢.