بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Saladin-5689!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٣٩٧ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- سەرچیا ‏٢١:٢٧، ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەخێرھاتیت، ویکیپیدیا چییە، وتاردانان، شێوازی کارکردن. دەستکاری

دەمباش Saladin-5689, خۆشحال بووم کە بەشداریت لە ویکیپیدیا کرد و بەخێرھاتیت بۆ ئێرە و ئێرە شوێنێکە جێگای ھەمووانی تێدا ئەبێتەوە و ویکیپیدیا شوێنێکە ھەمووان ئەتوانن بەشداری تێدا بکەن، من لێرە شتەکانت بۆ درێژ ناکەمەوە یان یاسا و رێسای درێژت پێ نادەم تەنھا بۆ تێگەیشتن لە سیاسەت و رێساکانی ویکیپیدیا بە گشتی تکایە بڕوانە پێنج کۆڵەکەکانمان، کە کورتکراوە و پوختکراوی یاساکانی ویکیپیدیایە و لە زۆربەی حاڵەتەکان کاری پێدەکرێت. دواتر گەر ویستت لێرە سەیری تەواوی یاساکان بکە.
بۆ وتار نوسین ئێمە گرنگی بە بایەخداری، ئاماژە بە سەرچاوە، بێ لایەنی دەدەین) تکایە دڵنیابەرەوە ئەوەی ئەینووسیت بە لایەنی کەمەوە پشت بە سەرچاوە یان سەرچاوەی باوەرپێکراو ببەستێت
بۆ باشترکردنی وتارەکانمان ئێمە داڕێژە و پۆل و دەروازە بەکاردێنین
زیاتر درێژی ناکەمەوە تکایە گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو لە پرسگای ویکیپیدیا یان پەڕەی وتووێژەکەم تکایە بیکە ھەرکاتێک ویستت یان ھەرچەن پرسیارت ھەبوو خۆشحال ئەبم کە وەڵامی یەک بە یەکیان بدەمەوە
لەوانەیە سوود لەمانەش وەربگریت: فێرکاری ویکیپیدیا، فێرکاری بە وێنە، رێنمایی خێرا، دەربارەی ویکیپیدیا
سوپاس بۆتۆ — 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٠٣، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوە بۆ وتاری فەتواکەی مەلای خەتێ ئەفسانەی مێژوونووسێک دەستکاری

دەمباش Saladin-5689, سوپاس بۆ بەشداریە بەنرخەکەت لەم وتارە ھەرچۆنێک بێت ئێمە لە ویکیپیدیا پشت بە سەرچاوە دەبەستین بۆ ئەوەی ناوەڕۆکەکانمان باوەرپێکراو و بێت و دووربێت لە لایەنگری و ھەڵبەستن، تکایە بڕوانە سەلماندیبوون و ئاماژە بە سەرچاوە و تکا دەکەم سەرچاوەی بۆ دابین بکەی، تکایە ئەم قسانە ساردت نەکاتەوە و بەردەوام بە ئەمە تەنھا بۆ ئەوەیە ئێمە ناوەڕۆکێکی باشتر و سەلامەتر بۆ کۆمەڵگا دابین بکەین، ھەموو بەکارھێنەرانی ئێرە ھەوڵ ئەدەین لێکدانەوەی باشمان ھەبێت و خاوەنی ئەتەکێت و شارستانی بین. و ھەموومان لێرە یەک ئاستمان ھەیە و ویکیپیدیا لەژێر سیاسەتی یەکدەنگی کاردەکات نەک پلەداری و بەڕێوەبەرایەتی ڕەھا بۆیە تکایە سەربەست بە لە باشترکردنی ویکیپیدیا
سوپاس - 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٧، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC) Saladin-5689 (لێدوان) ‏٢٣:٢٥، ١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە


سوپاس بۆ لێدوانەکەت، خاتوو 🌸 Sakura emad 💖 ،بمبورە دڕەنگ وەڵامدایتەوە،چونکە نامەکەی بەڕێزتم نەبینیبوو ،داوات لێدەکەم وتارەکەم نەسڕیتەوە وکاتی زیاترم بدەیتێ بۆ ئەوەی درێژەیپێبدەم وسەرچاوەی بۆ زیاد بکەم. Saladin-5689 (لێدوان) ‏٢٣:٢٦، ١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Saladin-5689:-سان من خۆشحالم کە بەشداری ویکیپیدیا ئەکەیت، لەراستیدا وتارەکە لەژێر مەترسی سڕینەوە نییە و بۆ ویکیپیدیا بایەخدارە من لێکۆلینەوەم بۆی کرد. بەڵام وتەی بێ سەرچاوە شایەنی لابردنە لەبەر ئەوەی ئێمە ھەوڵ ئەدەین ناوەڕۆکی سەلامەت دروست بکەین بۆ کۆمەڵگا. ئەمە ساردت نەکاتەوە لە بەشداری کردن ئەمە تەنھا ھەوڵدانە بۆ ڕاگرتنی ویکیپیدیا، وە ھەموو ئەدامانی ویکیپیدیا وەکوو یەکن و پلەداری بوونی نییە، پێشوو تریش وتم ویکیپیدیا سیستەمی یەکدەتگی پەیرەو ئەکات —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:١٩، ٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێمە لێرە ھەوڵ ئەدەین شارستانی بین و لێکدانەوەمان باش بێت، و خاوەنی ئەتەکێت بین، ھەرگیز کەس بۆی نییە ھیچ بەکارھێنەرێک بتۆقۆنێت یان ھەڕەشەی لێ بکات، تکایە ویکیپیدیا ھیتۆیە و بۆیە باشتری بکە، گەر ئەزانیت سیاسەتێک ڕێگریت لێدەکات لە باشترکردنی ویکیپیدیا پشتگوێی بخە ——🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:٣٠، ٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵقانکردن بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

سڵاو و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. ئەم پەیامە ھۆشدارێکە تاکوو بزانیت کە تاگێک لەسەر بەڵقانکردن داندراوە کە داوا دەکات بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ٣ی وتارەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە، چوونکە وتارێکی بێناوەڕۆکە، یان وتارێکە کە ناوەڕۆکەکەی تەنیا لە سندووقی زانیاری و وێنە و بەستەری دەرەکی پێکھاتووە. وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێت ناوەڕۆکەکانیان واتادار و زانستنامەیی بن. تکایە ئاگاداریش بە کە ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا دەبێت بایەخدار بن و سەرچاوەی جێباوەڕیان ھەبێت تاکوو سەلماندنیبوونیان پشتڕاست بکاتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە.

 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:١٩، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو خاتوو ساکۆرا، بمبورە بۆ ئەو هەڵەیەی کە ڕوویدا،دەمێکە نەهاتوومەتە ویکیپیدیا، بەڵام پەڕەکەم چاککرد.
پرسیارێکم هەیە، ئەویش ئەوەیە کە لە کوێوە دەتوانیت بچیتە سەر پەیجی Sandbox، زۆر گەڕام بەڵام نەمدۆزیەوە، سوپاست دەکەم ئەگەر یارمەتیم بەیت. Saladin-5689 (لێدوان) ‏٢١:٣٧، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس بۆ گرنگیپێدان،
 
لەسەرەوەی پەڕەکە نووسراوە (sandbox) لە ویکیپیدیای سۆرانی بە (خۆڵەپەتانێ) وەرگێڕدراوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:١١، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بڕوانە وێنەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:١١، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە