بەخێربێیت دەستکاری

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Qan4il!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٨١ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی باشووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٦، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاماژە بە سەرچاوە دەستکاری

سڵاو @Qan4il سپاس بۆ بەشدارییەکانت، داوایەک تکایە ئاماژە بە سەرچاوە بدە لەکاتی زیادکردنی ناوەڕۆکێک لە ویکیپیدیا بۆ نموونە وەک ئەوەی لە ١٩ی ئاب دەبینرێ یان ھەر ناوەڕۆکێکی تر. ئەو ناوەڕۆکانەی بێسەرچاوەن دەکرێ لاببرێن لە ویکیپیدیا. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٥٦، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، زۆر سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییە بەنرخەکانت لەپاڵ ویکیپیدیادا. ویستم پێت بڵێم کە تکایە مەنووسە فڵان ویکیپیدیا سەرچاوەیە وەک لەم دەستکارییەت بینیم، بەڵکوو ڕاستەوخۆ ئەو سەرچاوانە دانێ کە لەو ویکیپیدیایە وەک سەرچاوە دانراوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣١، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئابی 2022 دەستکاری

  سڵاو، من Sakura emadم. تێبینیم کردووە کە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادەیت لەکاتی نووسینەوە و دەستکاریکردنی وتارەکان، وەک لە ٢١ی ئاب دەبیندرێت، ئەمە دژی سیاسەتی سلەماندنیبوونە و پێویستە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بەکار بھێنیت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت. دەستکارییەکەت لابرا و لەمێژووی پەڕەکە ئەرشیڤ کراوە بۆ ئێستا، ئەگەر دەتەوێت ئاماژە بەسەرچاوە بدەیت و زانیارییەکە زیاد بکەیتەوە تکایە وابکە!، ئەگەر پێویستت بە ڕێنمایی ھەیە لەسەر چۆنییەتی سەرچاوە دانان تکایە بڕوانە ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە یان ویکیپیدیا:دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، یان ئەگەر پێت وایە ھەڵەیەکم کردووە، تکایە پەیامێکم بۆ دابنێ لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم. سوپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:١٩، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

  تکایە بوەستە لە زیادکردنی دەق و ناوەڕۆکی بێسەرچاوە. کردەوەکانت دژی سیاسەتی سەلماندنیبوونە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٢١، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستکاریکردن دەستکاری

سڵاو @Qan4il، ئەو وتارە سیاسییانەی لەسەر عێراق و کوردستان نووسراون پشت بە ویکیپیدیاکانی دیکە و سەرچاوەی دیکە بەستراون. تکایە بەبێ وتووێژکردن و دانانی سەرچاوەکانت ئەوا بەم جۆرە دەستکارییان مەکە کە سەر لە هەمووان بشێوێنیت. بۆ هەر دەستکارییەکت ئەوا سەرچاوەیەک ئاماژە پێبدە تاکوو ئێمەش بتوانین بەدواداچوون بکەین. Kushared (لێدوان) ‏١٨:٥٢، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرنج دەستکاری

سڵاو @Qan4il، سوپاس بۆ بەشدارییەکانت. سەرنجی هەندێک لە دەستکارییەکانتم داوە ئەوا چەند هەڵەیەکی تێدایە لەوانە درێژکردنەوەی پیتەکان وەک ئەوەی لە بڕی ژیان دەنووسیت ژیــــان ئەوە لە ویکیپیدیا ناکرێت. خاڵێکی دیکەش دانانی بۆشاییە بۆ فاریزە ئەمە هەڵەیە نموونە گوند، شار دەنووسرێت بەڵام تۆ دەیکەیت بە گوند ، شار. وە لە هەندێک دەستکارییەکان . ئەم خاڵەی کۆتایی ڕستەکان دەسڕیتەوە. هیوادارم ئەم تێبینییانە بۆ دەستکارییەکانی داهاتوو بە هەند وەربگریت، زۆر سوپاس. Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٠٩، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

تۆخکردن دەستکاری

سڵاو @Qan4il ئەم کاتەت باش، ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە پێویست ناکات لە ناو وتارەکان نوسینەکان تۆخ بکەیتەوە (بەم شێوەیە ).لە زۆربەی دەستکارییەکانت ئەوە بەکار دەهێنی.ئەو تۆخ کردنەوەی نوسینە تەنها لە پێشەکی وتارەکە بۆ دیارکردنی ناو ئەنجام دەدرێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر چاکە ، خۆم تەنها بۆ سەرەتای وتارەکان بەکاری دێنم کێشە نابێت ؟ Qan4il (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە