بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Paiwand!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٢٦٩ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٤:٢٤, ١٧ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

چۆنیەتی بەکارهێنانی ویکیپیدیا دەستکاری

بەخێربێیت بەڕێزم ، سوپاس بۆ بەشداریکردنت ، بۆ زانیاری دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی ویکیپیدیا تکایە سەردانی (ویکیپیدیا:فێرکاری) و (ویکیپیدیا:شێواز) بکە و (ویکیپیدیا:نووسینی کوردی) بە باشی بخوێنەوە و تەختەکلیلی چاوگ و پەڵک کوردینووس بەکاربێنە. ، بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی ویکیپیدیا تکایە سەردانی بەشی (یارمەتی و ڕێنوێنی) بکەن ، زۆر سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٤:٢٧, ١٧ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو. لە پەڕەی لێداوانەکەمدا وەڵامی داواکەتم داوەتەوە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٧:٣٢, ٧ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

بارکردنی وێنە دەستکاری

بەڕێز بەکارھێنەر Paiwand، چەند وێنەت لە ویکیپیدیادا بارکردووە. ھەر وەک لە پەڕەی بارکردندا نووسراوە، وێنەیەک کە بار دەکرێ دەبێ مۆڵەتنامە و زانیاریشی بۆ دابنرێ دەنا دەسڕدرێتەوە. من مۆڵەتنامە و ھەندێک زانیاریم بۆ وێنەکانت دانا بەڵام ژێدەر و بەدیھێنەری وێنەکان نادیارن. (بۆ نموونە بڕوانە: [١]). تکایە ژێدەر و بەدیھێنەری ھەموو وێنەکان دیاری بکە. بۆ ژێدەر ئاماژە بەو ماڵپەرە و ناونیشانە بکە کە وێنەکان لێی وەرگیراون و بۆ بەدیھێنەریش ناوی بەدیھێنەر و دیزاینەری وێنەکان بنووسە. ئەگەریش ئەم وێنەیە بەرھەمی خۆتە ئاماژەی پێ بکە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٥:٣٦, ٨ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

وتارەکان دەستکاری

سڵاو و ڕێز کاک توانا. ببوورە ھەندێک شتی پێویست ھەبوو کە لەبەر سەرقاڵی پێم نەکرابوو باسی بکەم لە لات:

  1. کاک توانا ڕووبەرگی کتێبەکان سڕانەوە. ڕووبەرگی کتێب تەنیا کاتێک دەکرێ لە وتاردا بەکاربگیرێ کە وتارەکە سەبارەت بە کتێبەکە بێ نەک لەمەڕ نووسەری کتێبەکە یان شتێکی تر. ئەم کتێبانەش ناکرێ وتارێکی سەربەخۆیان لەسەر بنووسرێ چون ھەموو بابەتێک لە ویکیپیدیادا ناکرێ وتارێکی سەربەخۆی ھەبێ.
  2. شێوازی نووسینی وتارەکان لە ویکیپیدیادا دەبێ سێھەم کەس بێ کە چی جنابت بەشێکت بە یەکەم کەس نووسیوە کە دژ بە شێوازی ستانداردی ویکیپیدیایە.
  3. تکایە تێبینییەکانی کتێبەکان کورت بکەوە تا ئاستی یەک یان لانی زۆر دوو دیڕ چون وتارەکە بەم جۆرە شێوەی لایەنگرانەی گرتووە و زیاتر ڕیکلامە تا ناساندن و ڕەخنە.

تکایە ئەمانە چاک بکە ھەتا تاگی لایەنگرانە و شێواز بسڕینەوە. یەک دوو خاڵی تریش ماوە کە دوای چاکسازی ئەمانە باسی دەکەم. لەگەڵ ڕێزم.

--چالاکWьтуwеж (١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢٠:٤٤, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)