بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Mustafaatroshi01!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠٤٣ وتار و ١٦٠ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٦:١٨، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

نەخۆشخانەی فێرکاری ھەولێر

دەستکاری

نەخۆشخانەی ھەولێری فێرکاری

نەخۆشخانەی ھەولێری فێرکاری نەخۆشخاشنەیەکی فێرکاری گشتییە سەر بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە یەکێکە لە کۆنترین نەخۆشخانەکانی ھەولێر. ئەم نەخۆشخانەیە دەکەویتە سەر شەقامی ٦٠ مەتری ھەولێر (شەقامی کوردستان). لە ساڵی ١٩٥٧ دروست کراوە، ھەروەھا دوای دامەزراندنی زانکۆی ھەولێری پزیشکی بۆ مەبەستی فێرکردنی قوتابییەکانی ئەم کۆلێژە وگشت قوتابییەکانی بەشە پزیشکییەکان بەکارھاتووە. رۆژانە ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتی نەخۆش سەردانی دەکەن. ئەم نەخۆشخانەیە تایبەت نەکراوە بە چارەسەرکردنی جۆرێکی دیاریکراو لە نەخۆشی، بەڵکو چەندین جۆری نەخۆشی لەم نەخۆشخانەیە چارەسەر دەکرێن وە هەروەها ئەم نەخۆشخانەیە ڕووبەرێکی گەورەی هەیە بۆیە ژمارەیکی زۆر بەش لە خۆی دەگرێ .

بەشەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتین لە : 1. بەشی نەشتەرگەری 2. بەشی تاقیگە 3. دەرمانخانە 4. یەکەی چارەسەری سروشتی 5. یەکەی گورچیلەی دەستکرد 6. یەکەی بوژانەوەی دڵ 7. یەکەی چاودێری چر 8. یەکەی تیشک و سۆنەر 9. سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان 10. بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانە 11. بەشی چاک کردنەوە

بەشی نەشتەرگەری: ئەم بەشە پێکدێت لە ٢ نھۆم، لە نھۆمی یەکەم ئەم نەشتەرگەرییانە ئەنجام دەدرێن(نەشتەرگەرییەکانی قورگ ولووت وگوێ E.N.T)، (نەشتەرگەری چاو). لە نھۆمی دووەم ئەم نەشتەرگەرییانە ئەنجام دەدرێن(برینکاری گشتی)، (نەشتەرگەری ئێسک و شکان). لە ھەر نھۆمێکدا چەند ژوورێکی تایبەت ھەیە بۆ خەواندنی نەخۆش ، لە ھەر ھۆڵێکی نەشتەرگەریدا ئامێری پزیشکی تایبەت بە ھەر جۆرێکی نەشتەرگەری دەست دەکەوێت. دەستەی نەشتەرگەری پێکدێت لە (پزیشک،پزیشکی سڕکەر،چەند پەرستارێک)، دوای تەواوبوونی نەشتەرگەری نەخۆش لە یەکێک لە ژوورەکانی نەخۆشخانە دەخەوێندرێت تا کاتی دەرچوونی دێت. بەشی ڕاوێژکاری: بە ھەمان شێوەی بەشی نەشتەرگەری ئەم بەشەش لە دوو نھۆم پێکدێت، کە ژمارەیەکی زۆر ڕاوێژکاری لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە( ڕاوێژکاری مێشک و دەمار، ڕاوێژکاری گورچیلە و میزەڕۆ، ڕاوێژکاری دڵ و ھەناو، ڕاوێژکاری پێست، ڕاوێژکاری چاو، ڕاوێژکاری ھۆڕمۆنات، ڕاوێژکاری قورگ و لووت و گوێ، ڕاوێژکاری برینکاری گشتی) لەھەر ڕاوێژکارییەکدا پزیشکی پسپۆر نەخۆش دەبینێت و بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجام دەدات بە وەرگرتنی نموونە لە نەخۆش و ڕەوانرکردنی بۆ تاقیگە. دوای دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە پزیشک بڕیار دەدات بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئەگەر پێویست بوو . یاخود بە پێدانی چارەسەر و ڕەوانەکردنی بۆ دەرمانخانە. ھەندێک نەشتەرگەری بچووک لەم بەشە ئەنجام دەدرێن کە پێویستیان بە سڕکردنی گشتی نییە.

بەشی تاقیگە: لەم بەشەدا ئەم پشکنینانەی کە لەلایەن پزیشکەکانەوە لە بەشی ڕاوێژکاری بۆیان دیاری دەکرێت لەم بەشەدا ئەنجام دەدرێن، ئەو نموونانەی کە لە نەخۆشەکان ورگیراون دەھێندرێن بۆ تاقیگە و لەڕێی ئامێری پێویست پشکنینەکان ئەنجام دەدرێن. ھەندێک لەو پشکنینانەی کە لەم بەشە ئەنجام دەدرێن بریتین لە(پشکنینی خوێن بە ھەموو بەشەکانییەوە، پشکنینی میز، پشکنینی ڤایرۆس، پشکنینی ھۆڕمۆن)، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان دەدرێنەوە بۆ بەشی ڕاوێژکاری بۆ لای پزیشک بۆ پێدانی چارەسەری پێویست.

دەرمانخانە: لە دەرمانخانەدا ژمارەیەکی زۆر جۆری جیاواز لە دەرمان دەست دەکەوێت کە پێویستن بۆ چارەسەرکردنی سەردانیکەرانی ئەم نەخۆشخانەیە، کە پزیشکێکی دەرمانساز بەرپسیارە لە بەڕێوبردنی دەرمانخانەکە. لیستی دەرمانەکان لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە لە بەشی ڕاوێژکاری دەنووسرێت، دواتر نەخۆش لە ڕێگای دەرمانخانە دەرمانەکانی وەردەگرێت کە بەپێی ڕێنماییەکانی پزیشکی دەرمانساز بەکاری دەھێنیت. لە نەخۆشخانەی ھەولێری فێرکاریدا ٣ دەرمانخانە بوونی ھەیە، یەکێکیان لە بەشی نەشتەرگەری، و لە بەشی ڕاوێژکاری، ئەوەی تریان تایبەتە بە پزیشکی ئێشکگر.

بەشی تیشک و سۆنار: ئەم بەشە پێکدێت لە چەند ئامێرێکی پزیشکی تایبەت کە بەکاردێت بۆ ڕوانین لە بەشی ناوەوەی لەش. ھەندێک پشکنینی تایبەت کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە لە بەشی ڕاوێژکاری داوا دەکرێن بۆ دەستنیشان کردنی چەند نەخۆشییەکی دیاریکراو لەم بەشە ئەنجام دەدرێن، ئەم ئامێرانە بریتین لە( تیشکی X-RAY)، (سیتی سکان)، (تیشکی لەرەلەری موگناتیسی MRI)،(ئامێری سۆنار). لەم بەشەدا چەندین پزیشک و کارمەندی پسپۆڕ لەم بوارە پشکنینەکان ئەنجام دەدەن، دوای دەرچوونی ئەنجامەکان دەنێردرێن بۆ لای پزیشکی پسپۆڕ لە بەشی ڕاوێژکاری بۆ پێدانی چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشی سەردانیکەر. یەکەی چارەسەری سروشتی: ئەم یەکەیە تایبەتە بە چارەسەرکردنی ھەندێک نەخۆشی تایبەت کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ لە بەشی ڕاوێژکاری دەنێردرێن بۆ وەردەگرتنی ھەندێک چارەسەری میکانیکی و سروشتی. لەم یەکەیەدا چەندین پزیشک و کارمەندی تایبەت بە چارەسەرە سروشتییەکان ھەڵدەستن بە پێدانی چەندین ڕاھێنانی وەرزشی و میکانیکی گونجاو تایبەت بە نەخۆشەکانی ماسوولکە و ئێسک و دەمار.

یەکەی چاودێری چڕ: ئەم یەکەیە تایبەتە بەم نەخۆشانەی پێویستیان بە چاودێریەکی زیاتر و چڕ و پڕتر ھەیە کە مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە. لەم یەکەیەدا پزیشک و کارمەندی تایبەتمەند بە شێوەیەکی بەردەوام بێ وەستان چاودێری نەخۆشەکە دەکەن. چاودێرییە ھەمیشەییەکان بۆ نەخۆش بریتین لە چاودێری بەردەوامی (فشاری خوێن، ڕێژەی لێدانی دڵ، ڕێژەی ئۆکسجین، پشکنینی خوێن و میز) دەکرێن بۆ دڵنیابوون لە باری تەندروستی نەخۆشەکە، جکە لەوەی پزیشکی پسپۆڕ بە بەردەوامی چاودێرییان دەکەن.

سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان: ئەم سەنتەرە تایبەتە بە نەخۆشییە درمەکان، لەم بەشە پزیشک و کارمەندی تایبەت بە خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستیە پێویستییەکان چاودێری بەردەوامی نەخۆشەکان دەکەن و چارەسەری پێویستیان پێ دەدەن. نەخۆشییە درمەکان بریتین لە( ئایدز، ڤایرۆسی ھەوکردنی جگەر جۆری ب، ڤایرۆسی کۆڕۆنا.....ھتد).

بەشەی چاککردنەوە: ئەم بەشە لە کۆمەڵێک کارگوزار و ئەندازیاری میکانیکی لەخۆ دەگرێت، کە ھەڵدەستن بە چاککردنەوەی ھەر کەلوپەلێکی تێکچووی تایبەت بە نەخۆشخانە.

بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانە: ئەم بەشە پێکدێت لە دەستەی نەخۆشخانە کە ھەڵدەستن بە بەڕێوبردنی کاروباری ناو نەخۆشخانە، پێکھاتوون لەمانە( بەڕێوبەری نەخۆشخانە) کە سەرپەرشتی بەڕێوبردنی نەخۆشخانە دەکات بە ھەموو بەشەکانییەوە، (جێگری بەڕێوبەر)، (بەڕێوبەری خۆیەتی) کە تایبەتە بە پێدانی مۆڵەت و گواستنەوە و دامەزراندنی پزیشک و کارمەند لە ناوەوەی نەخۆشخانە.

بەشی گورچیلەی دەستکرد: ئەم بەشە تایبەتە بە چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانەی دەناڵێنن بەدەست نەخۆشەكانی گورچیلە و میزەڕۆ. لەم بەشەدا چەندین ئامێری پێشکەوتوو ھەیە کە بەکاردێن بۆ ئەو نەخۆشانەی گورچیلەیان لەکار کەوتووە یاخود گورچیلەیان بەھەر ھۆیەک دەرھێرابێ. Mustafaatroshi01 (لێدوان) ‏١١:٣٨، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە