بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Muhamad soran!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٠٠٦ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- چالاکWьтуwеж ‏١٥:٥٠، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار : 1_بۆچی ئاو ناسوتێ ؟ 2_ئایە ئاو ئاگر دەکوژێنێتەوە ؟ دەستکاری

وەڵامی ئەم پرسیارانەم دەوێ. Muhamad soran (لێدوان) Muhamad soran (لێدوان) ‏١٦:٠١، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@Muhamad soran: سڵاو، ھەرچەندە ئێرە شوێنی ئەوەش نییە، بەڵام من حەزم کرد وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەمەوە.
  1. بۆچی ئاو ناسووتێ؟: ئاو ناتوانێت بسووتێت لەبەرئەوەی چی تر توانای سووتانی نەماوە. وەک ھەمووان دەزانن، لە بەرگەھەوای ئێمەدا، پێویستمان بە ھەوا دەبێت بۆ بەکارھێنانی ئاگر، کەواتە گڕ لەخۆیدا دایمەن کارلێکێکە لەگەڵ ئۆکسیجین، و بۆ پێکھێنانی ئاویش پێویستمان بە ھایدرۆجین و ئۆکسیجینە، کە لە پێشوودا کارلێکیان کردووە، واتا سووتاون، بۆ پێکھێنانی ئاو. شتێک ناتواندرێت دووجار بسووتێندرێت. ھەرچۆنێک بێت، دەتوانیت بە بەکارھێنانی ماددەی کیمیای تر یارمەتی بدەیت گڕ لە ئاو بەربدەیت، ماددەیەک کە لە ئۆکسیجین بەھەێزتر بێت. بۆ نموونە، دەتوانیت فلۆرین یان کلۆراید تریفلۆراید بەکاربێت. کەواتە ئاو ناسووتێت، بەڵام بە بەکارھێنانی ماددەی تر دەتوانیت گڕ لە ئاو بەربدەیت: بەڵام ئەمە دوو شتی جیان؛ سووتان و گڕتێبەردان یەک نین.[١]
  2. ئایا ئاو ئاگر دەکوژێنێتەوە؟: بەڵێ. ھۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ئاو توانایەکی باشی ھەیە لە مژینی گەرمی. ئاو لەبەردەم گەرمی خۆڕاگرە، واتە دەتوانێت ماوەیەکی زیاتر خۆی بگرێت پێش بوون بە ھەڵم (بە پێی ڕێژەی ئاو و گەرمییەکە) بۆیە ڕژاندنی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو بەسەر ئاگردا، پلەی گەرمی کەم دەکاتەوە و ڕێگری لە ئاگرەکە دەکات کە بە چالاکیی بسووتێت. بەڵام ھەمیشە دەبێت ڕێژەی ئاوەکە لە ئاگرەکە گەورەتر بێت. ئەو ئاوەی دەڕژێت بەسەر ئاگرەکەدا، بە پێی مەودای ئاگرەکە دیاری دەکرێت.[١]

--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٥٧، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان دەستکاری