بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Kurd2020!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٣٩١ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٤١، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

حوزەیرانی ٢٠١٩ دەستکاری

  بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. سوپاسی بەشدارییەکانت دەکەین، بەڵام لە یەکێک لە دوایین دەستکارییەکانتدا بۆ مەغریب، وا دیارە کە تۆ توێژینەوەی خۆییت زیاد کردووە، کە دژی سیاسەتەکانی ویکیپیدیایە. توێژینەوەی خۆیی بە ھەموو ئەو زانیاریانە دەوترێت کە لە دەمی خۆتەوە نووسراوەتەوە و ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەیان، یان بەکارھێنانی چەند سەرچاوەیەکە بۆ قسەیەک کە سەرچاوەکە بە تەواوەتی پشتگیری قسەی وتارەکە ناکات یان پەیوەندی پێوەی نییە. تکایە لەمەودوا سەرچاوەی جێباوەڕ بۆ نووسەکانت دابنێ. سوپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئارام بکر دەستکاری

سلاو دەتوانی باسی ئەوەم بۆ بکەی کە چۆناوچۆن کارەکان بکەم Kurd2020 (لێدوان) ‏١٩:٥٧، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆش بێت بەڕێز @Kurd2020: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! لە پەڕەی لێدوانەکەمدا وەڵامم دایتەوە. وە پێشنیار دەکەم ئەو پەیامە بەخێرھاتنەی سەرەوە بخوێنیتەوە کە ڕێنمایییەکی سەرەتایی زۆر باشت دەکات. دووبارە بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٥، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە