بەخێربێیت دەستکاری

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Helen S Abdulrahman!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬١٢٠ وتار و ١٥٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی باشووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

ئارام وتووێژ ‏٢٠:٤١، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

شێوازی دانانی سەرچاوەکان دەستکاری

دەم باش Helen S Abdulrahman، بەخێربێیت! تا ئێستا سێ وتارت دروست کردووە کە ئەمە شتێکی باشە، بەڵام تێبینیم کرد کە شێوازی دانانی سەرچاوەکانت دروست نەبوون. بۆ ئاماژەدان بە سەرچاوەکان، تکایە چاوێک لەم ڤیدیۆیە بکەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٣٨، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

شێوازی دانانی سەرچاوەکان
ئەگەر یەک سەرچاوە دابنێین ئاساییە؟؟هەروەها من سێ وتارم کردوە بەڵام لە خشتەی ئەنجامەکن ناوم نییە ئەوە مانای ئەوەیە کە بۆم حیسان نەکراوە یان وتارەکەم بڵاو نەکراوەتەوە ؟؟ Helen S Abdulrahman (لێدوان) ‏٢٠:١٧، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر باسی ئەم دەستکارییەت لە ھەمبەرگر بکەین، ئێستا فێری دانانی سەرچاوەکان بە شێوەی سایتەیشن بوویت، بەڵام دووبارەکردنەوەی یەک سەرچاوە دروست نییە بەڵکوو ھەر لە ڤیدیۆکە لە دەقەی ٢:٥٥ باسی ئەوە کراوە کە چی بکەیت گەر پێویست بوو یەک سەرچاوە زیاد لە جارێک دانێیت. ھەڵبەتە ئەوەم بۆ ئەوە باس کرد تا فێری دانانی سەرچاوە بە شێوەی سایتەیشن بن نەک دوای نووسینی وتارەکە چەند بەستەرێک لە خوارەوە کەڵەکە بکەین و بڵێین ئەوانە سەرچاوەکانن. لە وتاری ھەمبەرگر مادام وتارەکەت لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە، تکایە ھەر ئەو سەرچاوانەی ئەوێ لە وتارە کوردییەکەش ڕێک لە شوێنی خۆیان دانێوە نەک بڵێین فڵانە ویکیپیدیا سەرچاوەیە. گران نییە. پێویستیت بە یارمەتی بوو، بانگم بکە. لەوانەیە بتەوێت بۆ وتارەکانی داھاتووت، کەڵک لە ContentTranslation وەرگریت کە زۆر ئاسانکاریت بۆ دەکات، بەڵام تکایە بەبێ بەسەرداچوونەوە بڵاوی مەکەوە. سەبارەت بەوە کە بۆچی ناوت لە خشتەکەدا نییە، ناوت لە پێڕستەکە تۆمار نەکراوە؛ دەبێت ناوی بەکارھێنەریی خۆت لەوێ تۆمار بکەیت و لە نوێکردنەوەی داھاتوو، ئامارەکانت پیشان دەدرێن. لە ھەر شتێک تێنەگەشتی، زیاتر بۆتی ڕوون دەکەمەوە. زۆر سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییە بەنرخەکانت! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٤٩، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس بۆ زانیاریەکانت، ناوی خۆمم لە پێڕستەکە تۆمار کردوە Helen Smko ژمارە دەی ناو لیستەکە . Helen S Abdulrahman (لێدوان) ‏٢١:٠٦، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
نا نا، دەبێت ڕێک وەک ناوی بەکارھێنەریت بێ. Helen S Abdulrahman ناوی بەکارھێنەریی تۆیە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:١٠، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوەرۆکی وتارەکان دەستکاری

سڵاو هاوڕێی ئازیز، تکایە سەرنجێکی زیاتر بدەنە ناوەرۆکی وتارەکان چون کاتێک دەیانخوێنییەوە هەندێک شوێن واتایەکیان نییە و تۆزێک ناڕوون نووسروان. بۆ نموونە ئەم وتارانە: کاترین ئۆف ئارگۆن کاترین ھۆوارد تکایە بەسەریاندا وەرنەوە. زۆر سپاس Keenîî (لێدوان) ‏١٦:٥٠، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

چەند خاڵی بچووک دەستکاری

سڵاو و ماندوونەبوونی، سپاس بۆ دروستکردنی وتارە بەنرخەکانتان، تەنیا چەند خالی بچووک: کاتێک وتارەکان لە ویکیی ئینگلیزی وەردەگێڕن دەتوان لە بەشی سەرچاوەکان لە داڕێژە:بیرخستنەوەی ویکی کەڵک وەرگرن کە ئەوەش نموونەکەیەتی؛ هەروەها تکایە دوای دروستکردنی هەو وتارێک لە نەواری لای چەپتان add interlanguage links لێ بدەن و بە زمانەکانی ترەوە بیبەستنەوە. لە کۆتاییدا هیوادارم سەرنجێکی زیاتر بدەنە ڕێنووس و ڕێزمان، بۆ ناوی وتارەکان. هەر بژین و بمێنن. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:٢٦، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکانت بەرێز، لەمەودوا هەوڵ دەدەم زیاتر گرینگی بەو خاڵانە بدەم کە باست کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پرسیارێکم هەییە لەم چەن ڕۆژەی دوایدا تێبینیم کردوە چەندین وتارم بڵاوکردۆتەوە بۆنمونە ( دارک وێب ، کۆشکی کێنسینگتۆن ، خانەوادەی شاهانەی بەرییتانیا) چەندین وتاری تر بەڵام لە پەرەی یاساو ئامارەکان ژمارەی ئارتیکڵەکان زیاد ناکات ، ئایا بەهۆی ئەو خاڵانەیە کەباست کردوە یاخود هەڵەیەک لە وتارەکان هەبووە کە هەژمار نەکرێ، هاوکات من تازەم لە ویکیپیدیای کوردی وەزۆر شارەزای یاساکانی ویکی نیم بۆییە گەر هەڵەیەک لە ئارتیکڵەکان هەییە دڵخۆشدەبم ئاگاداربکێمەوە،زۆرسوپاس بۆ ماندوو بوونی ئێوەش Helen S Abdulrahman (لێدوان) ‏٠٨:٠٠، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

چەند تێبینییەک. دەستکاری

سڵاو بەڕێز ئەم کاتەت باش، سوپاس بۆ ماندوبونەکانتان لەم ماوەیە ، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو تێبینی ئەوەم کردوە کە زۆرێک لە وتارەکانم لە یاساو ئامارەکان هەژمار ناکرێ ، نمونە (دارک وێب، کۆشکی کێنسنگتۆن، خانەوادەی شاهانەی بەرییتانیا) ئەمەش مەترسی لەسەر خاڵەکانم دروست کردوە ،دەمهەوێ بزانم هچ کێشەیەک لە وتارەکانم هەییە کا هەژمار نەکراون؟ Helen S Abdulrahman (لێدوان) ‏٠٩:٥٢، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ململانێی عێراق و کورد بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر ململانێی عێراق و کورد داندراوە کە داوای سڕینەوەی وتارەکە دەکات. ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ١٠ی وتارەکان بۆ سڕینەوەی خێرا کراوە، چونکە وادیارە وتارەکە دووبارەیە یان لەبەرگیراوەی وتارێکە کە پێشووتر سڕدراوەتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٥٣، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە