دانیال


تەختەکلیلی کوردی دەستکاری

http://kurditgroup.org/downloads



وەرگێڕی ڕاستەوخۆ بۆ یونیکورد

بەخێرھاتن دەستکاری

دانیال گیان بەخێر ھاتنت دەکەم، دەستەکانت خۆش بێت بۆ نووسینی وتار، جا کاکەی من لەبیرت نەچێت کە لە ویکیپیدیا وەک ویکیپیدیا!!! بنووسە، لە خوارەوە ڕێنوێنیێکت بە زمانی کوردی سۆرانی بۆ دا ئەنێم، ئەمە بخوێنەرۆ جا ئەگە پێویستت بە ڕێنوێنی زۆرتر بوو خۆم ھام لە خزمەتتا و کێشەکان بەیەکەوە چارەسەر ئەکەین. مادیوتووێژ (١٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٠:٣٣, ٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا D.daniel42!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٣٩٣ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی   ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

مادیوتووێژ (١٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٠:٣٣, ٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

بەشدارییەکان دەستکاری

سڵاو کاک دانیێل! بەڕێز زۆر سپاس بۆ بەشدارییەکانت ھێشتا نەھاتووی چەند وتاری بە نرخت نووسی، زۆر پیرۆزە. مامە ھەندێک تێبینی و ڕێنوێنی:

  1. ھەندێک لەو وتارانەی نووسیبووت ناوەکەم گۆڕێ بۆ ئەو ناوانەی کە لە زۆربەی ویکییەکانی تردا باوە وەک: پەیکەری زیووس، باخە ھەڵواسراوەکانی بابل، ھەرەمەکانی جیزه و پەرستگای ئارتیمیس.
  2. کەمێک بەسەرداچوونەوەم کرد لەسەر وتارەکانت و ھەندێکیش ویکیسازی. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە شێوازی نووسینی وتاری ستاندارد لە ویکیپیدیادا بڕوانە: ویکیپیدیا:شێواز
  3. ئەگەر دەتەوێ وتارێک بە رێ بکەیە وتارێکی تر (بۆ نموونە پەرستگەی دیانا ‏بۆ پەرستگای دیانا) مەنووسە (بڕوانە پەرستگای دیانا) بەڵکوو لە ویکیدا دەبێ بنووسی #REDIRECT [[پەرستگای دیانا]] ئیتر ئاوا وتاری پەرستگەی دیانا خۆبەخۆ دەچێ بۆ پەرستگای دیانا.
  4. ئەگەر وتارێک پێشتر ھەیە وتاری نوێی بۆ مەنووسە بەڵکوو ھەمان وتارە کۆنەکە پەرە پێ بدە بۆ نموونە وتاری کوردستانی باکوورت نووسیبوو کە چی وتاری باکووری کوردستانمان ھەبوو، بۆیە ناوەرۆکەکەم گواستەوە بۆ وتارە کۆنەکە باکووری کوردستان
  5. ھەندێک وردەکاری تر ھەیە کە لە داھاتوودا وردە وردە فێری دەبی و ئێمەش یارمەتیت دەدەین. بژی و بەردەوام بی.--چالاکWьтуwеж (١٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٣:١٠, ٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

زۆر سوپاس بەسەرچاو هەمووی جێبەجێ دەکەم--daniel (لێدوان) ٠٨:١٨, ٥ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سوپاس دەستکاری

دەست خۆش کاکە چالاک بەسەرچاو--daniel (لێدوان) ٠٨:١٧, ٥ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

بژیت. یارمەتیشت پێویست بوو پەڕەی لێدوانی من ھەیە یان لە پرسگادا بیپرسە.--چالاکWьтуwеж (١٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٦:٥٦, ٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)


بڕوانە دەستکاری

دانیال گیان بۆ یوونیکۆد کردنی دەقەکانت لەم ماڵپەڕە کەڵک بگرە. مادیوتووێژ (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٥:٤٣, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

http://www.chawg.org/kurdi-nus/

سپاس دەستکاری

سپاس بەڕێز مادی--daniel (لێدوان) ١٨:٤٨, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک دانیال. بەڕێز بە داخەوە وتاری شیزۆفرینیا سڕایەوە. لە ویکیپیدیادا مافی ئەوەمان نییە وتارەکان کۆپی پەیست بکەین چون دژ بە مافی بڵاوکردنەوەیە. ئێمە دەتوانین لە سەرچاوەکان کەڵک وەربگرین بەڵام ناتوانین کۆپی پەیستیان بکەین بەڵکوو دەبێ بە ئیملای خۆمان بیاننوسینەوە و ڕستەکان بگۆڕین. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٢٠, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سپاس کاکە چالاک، بەڕای من ویکیپیدیای کوردی واتە:|کۆکردنەوەی گشت زانیارییەکان بەزمانی کوردی بۆ ئەوەی هەرکەسێک هەرچ زانیارییەکی ویست بێ کێشە بێتە بەردەستی | ئەمەڕای منە بەڵام مادەم یاساکەن بەو شێوەیەن بەسەرچاو. بێگومان مافی لەبەرگرتنەوەیان پارێزراوە --daniel (لێدوان) ١٧:٢٤, ٢٨ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC) |سپاس| --daniel (لێدوان) ٢٠:٤٠, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

بەڵێ ئێمە ھەموو زانیارییەک بە زمانی کوردی دەتوانین بڵاو بکەینەوە تەنیا مەرجێکی ھەیە و ئەویش دەبێ سیاسەتەکانی ویکی لەبەر چاو بگرین. سیاسەتەکانیش شتێکی زۆر ئەستەم نین، وردە وردە لەگەڵیان ئاشنا دەبێ. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٤٩, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

دەست خۆش چاوی لێئەکەم. --daniel (لێدوان) ٠٧:٤٧, ٧ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

پێشبین دەستکاری

دانیال گیان لە پەرەدان بە وتاری تویتەر زیاتر لە دە کەڕەت پەڕەکەت گۆڕاوە، تکایە پێش لەوە کە پەڕەکە و گۆڕانکارییەکەت پاشکەوت بکەیت، لە ئامرازی "پێشبین نیشان بدە" کەڵک بگرە. مادیوتووێژ (١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٣:٢٧, ٤ شوبات ٢٠١٣ (UTC) بەسەرچاو داوای لێبووردن بیرم نەبوو --daniel (لێدوان) ١٤:٠٤, ٤ شوبات ٢٠١٣ (UTC)