بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Bawar ss!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٦٤ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- مادیوتووێژ ‏١٦:٢٩، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

شێوازی نووسین دەستکاری

سڵاو بەڕێز. دەست خۆش بۆ وتارەکانت سەبارەت بە تۆپی پێ، تکایە لەکاتی نووسینی وتارەکان بەتایبەت وتارەکانی خوولەکان سەرەتا بە شێوەیەک وەسف و باس لە خوولەکە بکەن، وەک لە ویکی ئینگلیزیدا ھەیە. وە تکایە لەکاتی دانانی وتار ھەوڵبدە کە گشتیان بەستەر درابن. سپاس. ibrahim وتووێژ ‏١٤:٤٦، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز سوپاس بۆ دەستخۆشیەکەت، من لە دوو وتاردا لەسەرەتادا وەسفم دانەناوە ئەگینا لە وتارەکانی تر لەھەموویان وەسفی خولەکەم داناوە، لەلایەکی تر من قوتابیم لە پۆلی شەشی ئامادەیی کاتم زۆرکەمە، ئەگینا وتاری زۆر و درێژم دادەنا، زمانی ئینگلیزی بەباشی دەزانم بەڵام کاتم نیە بۆیە ناتوانم وتاری درێژ دابنێم.

سوپاس

بەڕێزم چەند شتێک ھەیە کە ئێمە ڕەچاوی دەکەین، وەویستی منیش لێرە گەیاندنی یارمەتی و ڕاستکردنەوەی ھەڵەیە. جەنابتان تاوەکوو ئێستا لە نووسینی وتارە نوێکان وەکو پێشتر دەی نووسیت، وەک کۆتا وتارت کە یاریگایەکە، ئێوە یەکسەر نووسیوتانە یاریگای یانەی بەرشلۆنە بووە. تکایە وەک ئەوەی وتم سەیری وتارەکە بکە لە ویکیەکانی تر وەک وتم ئێستا دەبێت وتارەکان وا بنووسرێن (نموونە: یاریگای ..... بە (ئینگلیزی ...) یاریگایێکی تۆپی پێیە کە لە ساڵی .... درووستکراوە و لە نێوان ساڵانی .... - .... یاریگای یانەی بەرشلۆنە بووە) ئەمە وەک نموونە، وە لەو نووسینەوە دەتوانن لەشوێنی خاڵەکان زانیاریەکان دابنێن. چەند شتێکی تریش ھەن کە جوانترە بۆ وتار نووسین و وتوێژ نووسین پێویستن، کە بەجوانی لە داڕێژەی بەخێرھاتنی سەرە ئاماژەیان پێکراووە، وەک نموونەیەک لە کۆتایی نووسینی ھەر وتووێژێک ئیمزا دابنێن کە ئەویش بە دانانی چوار نیشانەی ~ دەبێت. بژیت. ibrahim وتووێژ ‏١٣:٥٦، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

لە وتارەکانی داھاتوو وادەکەم Bawar ss (لێدوان) ‏١٤:٠١، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC) سڵاو دەستخۆش چاکم کرد. بەس لە ناوی وتارەکە نوسیومە (یەکێتیی) دەتوانن چاکی بکەن بیکەنە (یەکێتی)؟؟؟وەڵامدانەوە

بەستەردانی وتار دەستکاری

سڵاو بەڕێز، دەستخۆش بۆ چاڵاکیەکانت لە ویکیپیدیای کوردی. بەڕێز پێشتریش بە بەڕێزتم ڕاگەیاند کە تکایە با وتارەکانت بەستەر درابن، ئەویش دەتوانی بەھۆی ئامرازی گرێدانێک زیادبکە ھەیە لەبەشی ڕاستی پەڕەکە لەشێوەی بینینی کۆمپیوتەری ھەیە. چوونکە ئەگەر وتارەکە بەستەر نەدرابن لەگەڵ ویکیەکانی تر لەوانەیە ھەمان وتار درووست بکرێتەوە و دوتار یەکێکیان دەسڕدرێتەوە. بژیت، بەردەوامبیت. ibrahim وتووێژ ‏١٧:٥٤، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

چۆن بەستەر دابنێم Bawar ss (لێدوان) ‏٠٧:٣٩، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ لکاندنی وتارێک لە ویکیپیدیای کوردی بە وتارەکانی ویکیپیدیاکانی تر، لەنێو وتارەکە لە ویکیپیدیای کوردی لەلای ڕاست لە بەشی زمانەکان لینکێ ھەیە بە ناوی (گرێدانەکان زیاد بکە) کلیکی لەسەر بکە، دوو بۆکس دەبێتەوە لە یەکەم ویکیپیدیایەک ھەڵبژێرە، بۆ نموونە ئینگلیزی، بە نووسینی (en)ەو بینووسە، و لە بۆکسی خوارەوە، ناوی وتارەکەیە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، وەکوو خۆی کۆپی بکە و لەوێی دایبنێ، ئینجا کلیک لە (بەستەر بدە بۆ پەڕە) بکە. ھەر پرسیارێکی ترت ھەبوو، دەتوانی لە پەڕەی وتووێژی من، یان لە پرسگا بیپرسیت. ibrahim وتووێژ ‏٠٩:٢٨، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاتێک (گرێدانەکان زیاد بکە) دادەگرم 5 بۆکس دەبێتەوە.

Bawar ss (لێدوان) ‏١٠:١٣، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

لەبەرگرتنەوە دەستکاری

سڵاو بڕێز، لە ویکیپیدیا ناکرێت نووسینی شوێنی تر بە تەواوی لەبەریبگریتەوە و داینێیتەوە، ئاساییە ئەگەر زانیاری لێ وەربگریت یان وتەیەک وەک خۆی دابنێیتەوە بەڵام ناکرێت تەواوی نووسینەکە لەبەربگریتەوە و داینێیتەوە، لایەنی کەم ئەبێت دەستێکی خۆتی تێدابێت. دەستکاریکردنێکی خۆش—ژیار وتووێژ ‏١٩:١٢، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ویکیپیدیا بابەت دەستکاری

بەرێزم ئێستا بابەتێکت دانا من تاگی ویکسازیم بۆ دانا تکایە ئەگەر بەستەرەکەت زیاد کرد لای ببە سوپاس --Gyan333 (لێدوان) ‏١٥:١٧، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەقلیدس بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک داندراوە لەسەر ئەقلیدس کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

پەڕەکە پێشتر بوونی ھەیە: ئیقلیدس

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٤٨، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان دەستکاری

سڵاو بەڕێزم! ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە کاتێک وتارێک لە ویکییەکانی تر وەردەگێڕیتە سەر کوردی، ئەوا لە بەشی سەرچاوەکان گەر داڕێژەی {{بیرخستنەوەی ویکی}} بەکارببەیت، ئەوا زۆر ڕێک و پێکتر و جوانتر دەبێت. دەستکارییەکی خۆش. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٦، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە