AsosShafeek
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٢٦٩ وتار و ١٧٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
چالاکWьтуwеж (١٥ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ٠٨:٤٣, ٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
سڵام
دەستکاریکاکە سڵام یەخوا بەخێربیت بۆ ویکیپیدیای کوردی. سپاست ئەکەم بۆ ئەو وتارەی جوانەی پەیژەی پێویستی مەزلۆ، زەحمەت بکێشە ھەندێک سەرچاوە بۆ وتارەکە زیاد بکە. مادیوتووێژ (١٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١١:٢٢, ١١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر سوپاس کاک مادی، دەستوچاوتان خۆش بۆ ئەو هەموو رەنجە. هیوادارم جاروبار هاوکارتان بم. نیازم بوو وێنەیەکیش لەو گوتارەدا دابنێم بەڵام سەری نەگرت، لەوانەیە جارێ مۆڵەتم نەبێت. تکایە گەر دەزانیت کەماسیی تەکنینکی لە گوتارەکاندا هەیە ئاگادارم بکەوە.
خواییش ئەکەم ئازیزەکەم، ھیچ ڕەنجێک لە کارا نییە کۆمەڵگای ویکیپیدیا بۆ من فەقەت خۆشی و سەربەرزییە، ئیشەڵا تۆیش ھەروا بە جوانی ھاوکارمان بیت. بۆ وێنەکانیش بە ھاوکارانی دیکە دەڵێم ھەر لەم پەڕەدا ڕێنوێنیت بکەن. وتارەکەیشت من تا ئەو جێگەی کە زانستم ھەبێت یارمەتیت ئەدەم و چاکتری دەکەم. مادیوتووێژ (١٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١١:٤١, ١١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
هەر بژیت. پرسیارێکی دیکە: من هەوڵم داوە ئەو گوتارە ببەستمەوە بە ((دەرواسێ)) ئینگلیزییەکەی Maslow's hierarchy of needs بەڵام لە وەڵمدا دەڵێت ئادرەسی ئەم گوتارە کوردییە نادۆزمەوە... ئایە کێشەکە کاتە یان شتێکی دیکەیە. سوپاس بۆ تۆی ڕێزدار.
- سڵاو برای من. بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیای کوردی. بەڕێزم بۆ بارکردنی وێنە ویکیپیدیا سیاسەتی تایبەتی خۆی ھەیە. تکایە پێم بڵێ وێنەکە چییە؟ چۆنە؟ ھی خۆتە یان لەسەر سایتەکانی تر دیوتە؟ تکایە وەڵامم دەوە ھەتا بتوانم یارمەتیت بدم. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٩ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١١:٥٢, ١١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
سوپاس بۆ تۆیش کاک جالاک. وێنەیەکە هێڵکارییەکی ساکارە خۆم سازم کردووە بۆ پەیژەکەئی ماسلۆ. فایەلەکە PNG 30KB گەر لات باشە دەتوانم بە ئیمەیل بۆت ڕەوانە بکەم.
- زۆر باشە. تکایە بە ئیمەیلی ... بۆم بنێرە.--چالاکWьтуwеж (١٩ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٢:١١, ١١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
- بەڕێز پەڕگەکەتم ئەوەتا لێرە بار کرد و بە وتارەکەم زیاد کرد. ھەندێکیشم دەستکاری کرد و سپیایی پشتەوەم لابرد. ئەگەر وێنەکە ھی خۆت بێ (یانی ئازاد بێ) جنابیشت دەتوانی بەم بەستەرە وێنەکەت بار بکەی بەڵام حەتمەن مۆڵەتنامەی گونجاوی بۆ دابنێ دەنا دەیسڕنەوە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٩ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٣:١٥, ١١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
سڵاو
دەستکاریسڵاو کاک ئاسۆ. ماندوو نەبی براکەم. دەستت خۆش بە بۆ ئەم وتارە جوانانەی دایدەننێی. بژی و بەردەوام بی.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٠:٠٤, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر سوپاس. دەستوچاوی ئیوەش خۆش، کارێکی زۆر جوان دەکەن، زۆر کەس بەهەندی دەگرێت. سەرفەراز بن.
سڵاو کاک ئاسۆ. مامە وتارێکی ئاوا ھەیە کە نووسیوتە: شۆپپارێزی. ڕات چییە؟--چالاکWьтуwеж (٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٧:٢٣, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
ڕاست دەفەرمووی کاک چالاک. منیش ئێستا بینیم و پەیامێکم نووسی بۆ دانەرەکەی ((Min.neel)) - پێم باشە ئەو بڕیار بدات چونکە ئەو زووتر دایناوە. بەڕێز ((Min.neel)) ئەگەر ڕووپەلەکەی خۆی لا باشتر بوو ئەوا من ((کۆنەوارەتی)) دەسڕمەوەز چاوەڕێی وەڵامی ئەو دۆستەم. سوپاس بۆ سەرنجی ئێوەش.
- زۆر سپاس براکەم گرفتێک نییە تێکەڵی دەکەینەوە. بەڵام کاک ئاسۆس من بۆ ئەم بابەتە زیاتر «کۆنپارێزی»م بیستووە. ڕای جنابت چییە؟--چالاکWьтуwеж (٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٧:٤٣, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
ئەرێ، ئەویش دەبێت، لە دونیای سیاسەتی باشووردا زاراوەی ((پارێزەر)) یش هەیە. بەڵام چەمکی ((کۆنەوارەتی)) لە نێوەڕاستی حەفتاکانەوە لە لایەن مامۆستا مەسعوود محەمەد دانراوە و کەوتۆتە نووسینی هزری و فەلسەفییەوە. من ئەمەیانم پێ باشترە چونکە پێوانەی لە زمانی کوردیدا هەیە، گەردانی ئاسانە و لەچاوان ناچەقێت.
- وەڵڵا کاک ئاسۆس من سەیری سێ کتێبی فەرھەنگی کوردیم کرد ھەر سێکیان ھەر «کۆنپارێزی»یان دانابوو و ھیچان ئاماژەیان بە کۆنەوارەتی نەکردبوو و بە پێی سیاسەتەکانی ویکی دەبێ ناوێک دابنرێ کە باوتر بێ بۆیە وتم.--چالاکWьтуwеж (٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٨:١١, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
دیسان ڕاست دەفەرموویت برای ئازیز، فەرهەنگ و کتێبی هەمەجۆر بڵاو دەبنەوە و ئەوانیش بۆچوونی خۆیان هەیە. بە لای منەوە بۆچوونی مامۆستا مەسعوود محەمەد دروستە بەڵام ڕێزی هەموو دیدێکی دیکەش، هی ئێوەش، دەخەمە سەرچاو.
- تکایە سەیرێکی کتێبی ((زاراوەسازیی پێوانە)) بکە لە سایتی مامۆستادا ئامادەیە بۆ داگرتن mamosta.net -
سەرکەوتوو بن.
- مام ئاسۆس گیان ئەوە ڕوانگەی من نییە. من ھر بە پێی سیاسەتەکانی ویکی بۆ بابەتەکە چووم.--چالاکWьтуwеж (٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٨:٣٥, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
منیش لە دڵسۆزی وەک ئێوە - کە ئەم هەموو کارە جوانە دەکەن - ڕادەبینم کە کاریگەریتان هەبێت لەسەر ڕێسای ویکی و بەرینتر لە ویکی.
ئێوە کارێک دەکەن و ئەرکێکتان گرتۆتە ئەستۆ بەرانبەر ئەکادیمیایەکی کوردییە. کارەکەتان بە دیدی من زۆر پیرۆزە، کەواتە مەرجی گرانیشی هەیە. مەرج نییە هەرچی لە کتێباندا هات دروست بێتز ئێوەش دەروەستی ئەو مەرجانە دێن. تۆ دەزانیت میللەتێک ڕۆژانە چاوەڕێی بابەتی نوێ و هونەرکاریی ئێوەیە.
مرۆڤی زانا و توانای وەک ئێوە بە سنگفرەوانی دونیای کوردستان ئاوەدان دەکاتەوە.
هەر بژین و شەوباش!
- کاکە ئاسۆس سڵام، وەڵاھی براکەم دیارە ئەو وتارەی تۆ زۆر جوان تر و تێر و تەسەڵ ترە با ھەر ئەوەی جەنابت بێت، بەڵام بۆ ناوەکەی:
کۆنەپارێزی بەلای منەوە وەکوو کۆنەپەرستی مانا دەدات کە شتێکە جیاواز لەگەڵ کانسێرڤاتیسم، جا ئەگەر وا بێژین ئەو وشەی تۆ دات ناوە باشترە، بەڵام لە ویکیپیدیا ئێمە ئەشێ بۆ قسەیێک یان ناوێک کە دای ئەنین بەڵگەمان ھەبێت جا لە نێوان بەڵگەی جەنابت و بەڵگەی بەڕێز چالاک ئەوی بەھێزتر و پێگەی باشتری ھەیە دەبێت بکرێتە ناوی سەرەکی وتار و ئەو ناوانەی دیکە ببن بە ڕەوانکەر. مادیوتووێژ (٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ٢٠:١٨, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
- من سەیری سێ وشەنامەی زانستگای کوردستان (فارسی بە کوردی)، فەرھەنگی ھەژیر (فارسی بە کوردی) و فەرھەنگی زاراوە فەلسەفی و زانستە کۆمەڵایەتییەکان (ئینگلیزی-فارسی-کوردی)م کرد ھەر کۆنپارێزی ھاتبوو. منیش ھەر پێم وایە کۆنەپارێزی و تەنانەت کۆنەوارەتیش زیاتر مانای کۆنەپەرستی دەدا. وشەی خۆپارێزیش ھاتبوو کە ئەویش ھەر مانایەکی تری ھەیە. بە لای منەوە ھیچ یەک لە وشانە زۆر جوان نین. جا نازنم چی لێ بکەین باشە.--چالاکWьтуwеж (٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ٢٠:٥٤, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
برایانی ڕێزدار، بەڕاستی من دڵی ئێوەم بەلاوە گرینگترە لە هەڵبژاردنی وشە، چونکە وشەی باش جێی خۆی بەهەر جۆرێک بێت هەر دەکاتەوە.
پێشنیازی من ((کۆنەوارە)) چونکە ڕێژەیەکی خۆماڵییە و گەردانی ئاسانە. کۆنپارێز یان کۆنەپارێز زۆر دروست نییە چونکە کۆنسێرڤاتیزم هەر وەک خۆتان فەرمووتانە ناکاتەوە پاراستنی کۆن.
گەر پێتان باشە، دەکرێ ((کۆنەوارەتی)) وشەی سەرەکی بێت بەڵام کۆنسێرڤاتیزم و کۆنپارێزی و ... هتد بچێتە پاڵ. گەر لاتان باش نییە، من بە پێشنیازی ئێوە ڕازیم. فەرموون بڕیار بدەن بۆ ئەوەی ڕووپەلەکە لەگەک زنجیرەی ئایدیۆلۆژییەکان گرێ بدەین. لەگەڵ دونیایەک دەستخۆشی. /ئاسۆس.