بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا ژووژووبێخەم!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٨٩٣ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- > kushared (لێدوان) ‏١٩:١٩، ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

مافی بارکردن دەستکاری

بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. داوای مافی بارکردنت کردبوو، تکایە یارمەتی:پەڕگەکان ببینە سەرەتا، و وپ:بارکەرەکان بخوێنەرەوە ئینجا دووبارە داوا بکەرەوە. سوپاس--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:١٤، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەباشی خوێندمە بەریزم من ئەتوانم ئەم مافەم هەبی؟ -- ژووە بێخەم ‏١٣:٣٢، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە سەردانی ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان بکە و لەوێ داواکاری پێشکەش بکە. دواتر من بەسەر دەستکارییەکانت دەچمەوە و ئاگادارت دەکەمەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:١٧، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆلی ١٢ بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک داندراوە لەسەر پۆلی ١٢ کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێبایەخبوون

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٠٩، ٢١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە