بیلال کوردە
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٠٠٠ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- مادیوتووێژ ٢٢:٠٥، ٣٠ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)
- سڵاو، بەخێر بێیت بۆ ویکیی سۆرانی و سپاس بۆ دەستکارییەکانت
- تکایە لە کاتی دەستکاریی وتارێکدا نووسراوە پێشووەکان مەسڕەوە (مەگەر ئەوەی کە نادروست بن). بۆ نموونە لێرە بەشی سەرچاوە و پۆلەکانی وتاری دۆلاری ئەمریکیت سڕیوەتەو. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٢:٤٠، ٣٠ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)
ماندوو نەبیت. تکایە سەرچاوەکان بە تەواوی و ڕێک و پێکی بنووسە. بۆ نموونە لێرەدا نووسراوە کتێبی ئیمپراتۆریەتی ئاشور! بۆ سەرچاوەدان بە کتێب پێویستە ناوی نووسەر، دەزگای چاپ، ساڵی چاپ و ناوی شارەکە یان وڵاتەکە بنووسرێت. یان لێرەدا ماڵپەڕی xandan ھەر بوونی نیە. وا دیارە مەبەست xendan بووە. بەڵام خەندان یان ھەر ماڵپەڕێکی تر سەدان و ھەزاران بابەتی جۆراوجۆری تیایە. پێویستە سەرچاوە بە خودی بابەتەکە بدرێت. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢١:٠٤، ٣١ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)
- لێرەش بەداخەوە وایە. پێویستە لینکی وتارەکەی ویکیی ئینگلیزی دابنرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢١:٠٩، ٣١ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)
pirehelokan بەراستی تۆ زۆر رەخنە دەگری من جارێ ئەندامی نوێم ھێشتا تەواو شارەزای ویکیپیدیا نەبووم تاکە خەمی من ئەوەیە کە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی بابەتی زۆر و تێرتەسەلی تیانیە من جارێ ھەوڵدەدەم کە بەلایەنی کەمەوە ھەموو رۆژێک دووبابەت یان زیاتر بنووسم بۆیە زۆر رەخنە مەگرە من لەدوایدا بەسەر ھەموو وتارەکان دەستکاریەکانی خۆمدا دێمەوەو ھەڵەکان چاکدەکەمە — ئەم لێدوانە لەلایەن بیلال کوردە واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- بەڕێزم، من وەکوو بەڕێوەبەرێکی ویکیی سۆرانی لە لایەن خۆم و باقیی بەکارھێنەرانەوە سپاست دەکەم بۆ چالاکییەکانت. ئێمە ھەموو خەممان ئەوەیە کە بەکارھێنەرە تازەکان لە ویکیپیدیادا غەریبی نەکەن. بۆیە تا دەتوانین یارمەتیان دەدەین و ئاسانکاریان بۆ دەکەین. ئەوانەش کە وتوومە بە مەبەستی ڕەخنە نەبووە، بەڵکوو بۆ بیرخستنەوەیەک بووە. لە ویکیپیدیادا ڕێنوێنێکمان ھەیە بەم ناوە: تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن! ئەگەر ھەر پرسیارێکیشت بوو دەتوانیت لە پرسگادا بیپرسیت، لەوێ یان لە پەڕەی لێدوانی خۆمدا لە خزمەتتداین. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٧:٤٦، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥ (UTC)