بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا باوەڕشۆرشی!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬١٢١ وتار و ١٥٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- چالاکWьтуwеж ‏١١:٣٦، ٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕێنمایی دەستکاری

سڵاو کاک باوەڕ، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا، سوپاس بۆ بەشداری کردنت بەڵام تکایە کاتێک کە وتارێکی نوێ دادەنێیت ڕەچاوی یاساکانی ویکیپیدیا بکە کە لە بەشی فێرکاریدا ئاماژەی پێ کراوە. هەر شتێکیشت پێویست بوو دەتوانی لە پەڕەی لێدوانەکەم بپرسی، دووبارە سوپاس. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١٤:٤٢، ٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرەتا دەستخۆش کاک دیار بەراستی جێگای رێزی بەرێزم کە سەیرم کرد لە ویکی ئینگلیزی و عەرەبی ژمارەیەکی زۆر بابەت لەسەر مێژووی مرۆڤایەتی هەبوو هەروەها لە ویکی کوردی سۆرانیش بابەتێکی زۆر لەسەر مێژووی مرۆڤایەتی هەیە کەبەراستی جێگای بایەخ پێدانە بەڵام بابەتەکان بەشێوەی تێکەڵ دانراون واتا بابەتێکی تایبەت بە مێژووی مرۆڤایەتی نیە بۆیە بە پێویستم زانی بابەتێک دابنێم کە ژمارەیەک بابەت کۆبکاتەوە بەراستی پێمخۆشە ئەگەر هەڵەیەک لە دانانی بابەتەکەم هەیە تکایە پێم بڵێ تاوەکو بەزوترین کات چاکی بکەم . لەگەڵ رێزم

کاک باوەڕ گیان ئەوە ئەرکی سەرشانمانە پێویست بە سوپاس ناکات، ئەو وتارەی جەنابت داتنابوو پێویستە بخرێتە سەر وتاری مێژووی جیھان چونکە لە ویکی ئینگلیزیشدا وتارێک نەماوە بە ناوی مێژووی مرۆڤایەتی هەمووی خراوەتە سەر وتاری (World History) واتە مێژووی جیهان ئەگەر ویستت پەرە بەو وتارە بدەیت تکایە بڕۆ سەر وتاری مێژووی جیھان، هەر بۆ زانیاریشت لەسەر دوایین چالاکی بەکارهێنەران تکایە سەرنجی لای ڕاست بدە و بڕۆ سەر بەشی دوایین گۆڕانکارییەکان لەوێ دەتوانی چالاکی هەر کەسێک ببینیت کە دەستکاری وتارێک دەکات، دوبارە سوپاس. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏٢٠:٣٣، ٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستکاری کردن به مۆبایل دەستکاری

سڵاو بەڕێز باوەڕ ، وێڕای دەستخۆشی بۆ وتار نووسین و چالاکیت، بەڵام بەڕێزم تکایه تا دەتوانی به کۆمپیووتەر وتارەکانت بنووسی باشتره، هەروەها زیاتر سەرنج بده له کاتی نووسین دا و وشەکان لێک دوور بخەوه، دیسان سپاس --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٢١:٠٩، ٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری نەگونجاو دەستکاری

کاکە باوەڕ گیان سڵاو، بەڕێزم لەم دواییەدا وتارێکت داناوە بە ناوی کتێبی مێژووی شارستانیەت، دەستت خۆش بێت بەڵام برام پێویستە کە بە ستانداردی ویکیپیدیا وتار بنووسی ئەگەر نا لەوانەیە بسڕدرێتەوە لەبەر ئەوەی کە ڕەچاوی یاساکان نەکراوە. تکایە دووبارە سەیرێکی بەشی ویکیپیدیا:فێرکاری بکە بۆ ئەوەی شارەزابیت لە چۆنیەتی دانانی وتار بە شێوازی ستانداردی ویکیپیدیا، دووبارە سوپاس بۆ بەشداری کردنت. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١٧:٣٤، ٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە