لیساندرۆ مارتینێز (لە دایک بووی ١٨ کانوونی دووەمی ١٩٩٨) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینە کە بە شێوەی سەرەکی لە چەپی بەرگری یاری دەکات بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین

لیساندرۆ مارتینێز
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٢-٢٠٠٦ کلەب ئورقیزا
٢٠٠٦-٢٠١٤ کلەب لیبێرتاد
٢٠١٤-٢٠١٧ نیوێڵ ئۆڵد بۆیس
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٧-٢٠١٨ نیوێڵ ئۆڵد بۆیس ١ (٠)
٢٠١٧-٢٠١٨ دیفێنسا جەستیشیا (خواستن) ٢١ (١)
٢٠١٨-٢٠١٩ دیفێنسا جەستیشیا ٢٥ (٢)
٢٠١٩-٢٠٢٢ ئەیاکس ٧٤ (٦)
٢٠٢٢- مانچێستەر یونایتد ٠ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٧ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین خوار-٢٠ ساڵان ٤ (٠)
٢٠١٩ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین خوار-٢٣ ساڵان ١ (٠)
٢٠١٩- هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین ٧ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of حوزەیران ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of حوزەیران ٢٠٢٢

مارتینێز دەستی کرد بە کاروانی یاریکردنی لە نیوێڵ ئۆڵد بۆیسی ئەرژەنتینی پێش ئەوەی دواتر بچێتە دیفێنسا جەستیشیا لە ٢٠١٧، لە سەرەتادا بە شێوەی خواستن. لە ٢٠١٩، گرێبەستی کرد لەگەڵ یانەی ئەیاکس و لەوکاتەوە دوو نازناوی ناوخۆی خولی هۆڵەندی و جامێکی هۆڵەندی بردۆتەوە. خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ئەیاکسی وەرگرت بۆ وەرزی ٢٠٢١-٢٢.

مارتینێز بەشداری کردووە لە ئاستەکانی خوار ٢٠ ساڵ و خوار ٢٣ ساڵی ئەرژەنتین، پێش ئەوەی یەکەم یاری خۆی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی ئەنجام بدات لە ئازاری ٢٠١٩. بەشێک بوو لە پێکهاتەکان کە جامی کۆپا ئەمەریکا ٢٠٢١ و فیناڵیسما ٢٠٢٢ بردەوە.

کاروانی یانە

دەستکاری

نیوێڵ ئۆڵد بۆیس

دەستکاری

مارتینێز ماوەیەکی گەنجی بەڕێ کرد لەگەڵ کلەب ئرکیزا (گوالیگوای، ئینترێ ڕیۆس)، کلەب لیبێرتاد (گوالیگوای، ئێنترێ ڕیۆس) و نیوێڵ ئۆڵد بۆیس.[١][٢] یەکەم یاری پیشەگەری بۆ نیوێڵ کرد لە کۆتا هەفتەی وەرزی ٢٠١٦-١٧، کە بەشداری تەواوی یاریەکەی کرد و دۆڕان لەبەرامبەر گۆدۆی کروز.[٣]

دیفێنسا جەستیشیا

دەستکاری

لە ئابی ٢٠١٧، مارتینێز چووە یانەیەکی تری خولی نایابی ئەرژەنتینی ئەویش دیإێنسا جەستیشا بە شێوەی خواستن.[٤][٥] یەکەم بەشداری کردنی بۆ دیفێنسا لە ١٣ تشرینی یەکەم کە دۆڕاندیان لەبەرامبەر سان لۆرینزۆ. دوای بەشداری کردنی دوو یاری تر، یەکەم گۆڵی کاروانی پیشەگەری تۆمار کرد لە بردنەوەیان لەدەرەوەی یاریگای خۆیان لەبەرامبەر تێمپەرلی.[٦] دیفێنسا جەستیشا دواتر پارەی ٥٠٪ کڕینی مارتینێزی دا لە حوزەیرانی ٢٠١٨. [٧]

ئەیاکس

دەستکاری

لە ١٧ ئایاری ٢٠١٩، دیفێنسا جەستیشا ڕایگەیاند کە ڕێکەوتوون بە گرێبەستێک لەگەڵ یانەی خولی هۆڵەندی ئەیاکس بۆ گواستنەوەی لیساندرۆ؛ چاوەڕوانی تێپەڕاندنی پشکنینی پزیشکین.[٨] ئەیاکس بڕی ٧ ملیۆن یۆرۆی دا بە گواستنەوەی لحساندرۆ مارتینێز.[٩] ئەیاکس کۆتایی هاتی پشکنینی پزیشکی ڕاگەیاند لە ٢٠ ئایار، لەگەڵ ئەوەی گواستنەوەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن لە ١ تەمووز.[١٠] بە گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار-ساڵ، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ ساڵێکی تر. بە فەرمی بەشدار نەبوو لەگەڵیان هەتا تەمووز، هەرچەندە لە یاری دۆستانە بەشدار بوو لە حوزەیران لەگەڵ کویک ٢٠ و ئئاب. یەکەم یاری فەرمی کرد لە جامی قەڵغانی یۆهان کرۆیف ٢٠١٩ لە بەرامبەر ئایندهۆڤن، کە ئەیاکس نازناوەکەی بردەوە بە بردنەوە بە جیاوازی دوو گۆڵ. وەک باشترین یاریزانی یاری دیاری کرا لە دووەم یاری خولی هۆڵەندی؛ لە بردنەوە بەرامبەر ئمێن.[١١]

مارتینێز یەکەم گۆڵی خۆی بۆ ئەیاکس تۆمار کرد لە ٢٨ ئەیلول، کە یەکەم گۆڵی بردنەوەکەیان بوو لە بەرامبەر گرۆنگێن لە یاریگای یۆهان کرۆیف.[١٢] دووبارە گۆڵی تۆمار کرد لە بەرامبەر ئۆترێخت لە تشرینی دووەم، لەو وەرزەدا کە بە هۆی پەتای کۆرۆنا وەرزەکە تەواو نەکرا و وەستێنرا. لە یەکەم یاری وەرزی ٢٠٢٠-٢١، مارتینێز گۆڵی سێیەمی خۆی تۆمار کرد بۆ ئەیاکس لە بردنەوەیان لە یاریگای خۆیان لە بەرامبەر والویجک لە ٢٠ ئەیلول.

لە کۆتا وەرزیدا لە یانەی ئەیاکس وەکو باشترین یاریزانی ساڵی یانەکە هەڵبژێردرا.[١٣]

مانچێستەر یونایتد

دەستکاری

لە ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢، مانچێستەر یونایتد ڕایگەیاند کە گەیشتونەتە ڕێکەوتن لەگەڵ ئەیاکس بە مەبەستی گواستنەوەی مارتینێز بە نرخێکی سەرەتایی ٥٧.٣٧ ملیۆن یۆرۆ کە لە ڕێگەی گۆڕانکاریەکان بگاتە ٦٧.٣٧ ملیۆن یۆرۆ.[١٤][١٥]

کاروانی نێودەوڵەتی

دەستکاری

مارتینێز چوار جار یاری کردووە بۆ پێکهاتەی خوار-٢٠ ساڵی ئەرژەنتین لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی لاوانی ئەمریکای باشور ٢٠١٧ کە لە ئیکوادۆر ئەنجام درا.[١٦] یەکەم دانەیان لە قۆناغی یەکەمدا بوو لە دژی ڤێنزوێلا، لە کاتێکدا سێ یاریەکەی تر لە قۆناغی کۆتاییدا بوو کە ئەرژەنتین چوارەم بوو و هەروەها سەرکەوت بۆ جامی جیهانی خوار-٢٠ ساڵانی فیفا لە ٢٠١٧ کە لە کۆریای باشور ئەنجام دەدرا. بانگهێشت کرا بۆ جامی جیهانی خوار-٢٠ ساڵان بەڵام هیچ بەشداریەکی نەکرد، تەنیا یەکجار لەسەر کورسی یەدەگ بوو لەبەرامبەر گینیا. [١٧]مارتینێز یەکەم بەشداری هەبوو بۆ ئاستی خوار-٢٣ ساڵانی ئەرژەنتین،[١٨] کە بردنەوەی یاریەکی دۆستانە بوو ٥-٠ لە بەرامبەر بۆلیڤیا لە ئەیلولی ٢٠١٩.[١٩][٢٠]

لە ئازاری ٢٠١٩، مارتینێز یەکەم بانگهێشتی پێگەیشت بۆ هەڵبژاردەی سەرەکی.[٢١] یەکەم یاری ئەنجامدا و لە مەدرید دۆڕان بە ڤێنزوێلا لە ٢٢ ئازار. مارتینێز یەک بەشداری هەبوو لە کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١، کە ئەرژەنتین بردیەوە.[٢٢] لەسەر کورسی یەدەگ مایەوە لە بردنەوەی ئەرژەنتین ٣-٠ لە بەرامبەر ئیتاڵیا لە فیناڵیسمای ٢٠٢٢.[٢٣]لە پێکهاتەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین بوو لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ی قەتەر کە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی نازناوەکەیان بەدەستهێنا.

شێوازی یاریکردن

دەستکاری

مارتینێز بە شێوەی سەرەکی لە بەرگریکار یاری دەکات، هەرچەندە دەتوانێت لە بەرگریکاری لا یاخود ناوەندی یاریگا یاری بکات، کە لەو جێگایانە یاری کردووە پێشتر بۆ دیفێنسا جەستیشیا و ئەیاکس.[٢٤][٢٥] ئەو لە بەرگریکار بە تۆپی یاری دەکات و ناسراوە بە پاسی درێژ و هێز خستنە سەر تۆپ.[٢٦] [٢٧]لە وەرزی ٢٠٢١-٢٢ خولی هۆڵەندی، بە تێکڕا زۆرترین پاسی داوە لە هەر ٩٠ خولەکێکدا لە ئاست هەر یاریزانێکی تر.[٢٨]

ئامارەکان

دەستکاری
ھەتا ١٧ نیسانی ٢٠٢٢[٢٩]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز لیگا جامی نیشتیمانی جامی لیگا کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
دابەشکردن یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان
نیوێڵ ئۆڵد بۆیس ٢٠١٦-١٧ جامی یەکەمی ئەرجەنتین 1 0 0 0 - سینەما - 1 0
٢٠١٧ ١٨ جامی یەکەمی ئەرجەنتین 0 0 0 0 - 0 0 - 0 0
کۆی گشتی 1 0 0 0 - 0 0 - 1 0
دیفێنسا جەستیشیا ٢٠١٧ ١٨ جامی یەکەمی ئەرجەنتین ٢١ 1 1 0 - 0 - ٢٤ 1
دیفێنسا جەستیشیا ٢٠١٨ ١٩ جامی یەکەمی ئەرجەنتین ٢٥ 2 0 0 2 0 0 - ٣٤ 2
کۆی گشتی ٤٦ 3 1 0 2 0 ٩ 0 - 58 3
ئەیاکس ٢٠١٩ ٢٠ ئێریدیاڤیسیا ٢٤ 2 ٤ 0 - [ئ] 0 0 ٤١ 2
٢٠٢٠-٢١ ئێریدیاڤیسیا ٢٦ 3 5 0 - [١١] 0 0 0 42 3
٢٠٢١ ئێریدیاڤیسیا ٢٤ 1 ٤ 0 - 0 0 ٣٧ 1
کۆی گشتی 74 ٦ ١٣ 0 - ٣١ 0 2 0 120 ٦
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٢١ ٩ ١٤ 0 2 0 ٤٠ 0 2 0 ١٧٩ ٩
  1. ^ Ten appearances in UEFA Champions League, two appearances in UEFA Europa League

نێودەوڵەتی

دەستکاری
ھەتا ٥ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٣٠]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی بە پێی ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ ئەپەکان ئامانجەکان
ئەرجەنتین ٢٠١٩ 1 0
٢٠٢١ 3 0
2022 3 0
کۆی گشتی 7 0

خەڵاتەکان

دەستکاری

ئەیاکس

  • خولی هۆڵەندی : ٢٠٢٠-٢١ ، ٢٠٢١-٢٢
  • جامی هۆڵەندی : ٢٠٢٠-٢١
  • قەڵغانی یۆهان کرۆیف : ٢٠١٩

ئەرژەنتین

  • کۆپا ئەمەریکا : ٢٠٢١
  • فیناڵیسما :٢٠٢٢

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی ساڵی ئەیاکس (Rinus Michels Award): ٢٠٢١-٢٢[٣١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Lisandro Martínez: Los más chicos aprendemos de los referentes». Newell's Old Boys. 13 January 2016. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 14 February 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Reconocieron a Lisandro Martínez por su desempeño en el fútbol nacional». El Dia de Gualeguay. 14 February 2017. لە 14 February 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Newell's se despide del torneo y de varios referentes». redaccionrosario.com. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «Lisandro Martínez profile». BDFA. 14 February 2018. لە 14 February 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ «Lisandro Martínez, de Newell´s a Defensa». TyC Sports. 11 August 2017. لە 14 February 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ «Defensa y Justicia aplastó a un Temperley que se hunde». Clarín. 5 November 2017. لە 14 February 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «Newell's vende la mitad del pase de Lisandro Martínez a Defensa y Justicia». conclusion.com.ar. 4 June 2018. لە 23 June 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ «Lisandro Martínez será transferido al Ajax de Holanda». Defensa y Justicia. 17 May 2019. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە 17 May 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  9. ^ Faisal، Hammad (٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «Lisandro Martinez Analysis | Can He Play in the Premier League?». CrossBar (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. ^ «Ajax verzekert zich van komst Argentijn Lisandro Martínez». Ajax. 20 May 2019. لە ڕەسەنەکە لە 21 May 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە 20 May 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  11. ^ «NB: 'Waarom zou je Tadic niet als eerste spits zien?'». Ajax Showtime. 10 August 2019. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 10 August 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  12. ^ «Ajax venció a Groningen y sigue como líder de la Eredivisie». TyC Sports. 28 September 2019. لە 28 September 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  13. ^ «Martinez voted as the player of the year of Ajax». Best Arab Casino.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  14. ^ «Ajax and Manchester United reach agreement on Lisandro Martínez». 17 July 2022. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  15. ^ «TRANSFER NEWS: AGREEMENT REACHED FOR MARTINEZ». 17 July 2022. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  16. ^ «Se terminó el año para los juveniles». Argentine Football Association. 29 December 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 14 February 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  17. ^ «Argentina Sub 20 regresa a los trabajos en Ezeiza con miras al mundial de la categoría». CONMEBOL. 27 March 2017. لە 14 February 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  18. ^ «Lisandro Martínez». besoccer.com. لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  19. ^ «Argentina U-23 5–0 Bolivia U-23». besoccer.com. لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  20. ^ «La Selección Sub 23 jugará ante Bolivia desde las 19, en el estadio de Banfield». AFA. 3 September 2019. لە 4 September 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  21. ^ «"Hay que trabajar para el futuro de la Selección"». AFA. 7 March 2019. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 7 March 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  22. ^ «Argentina 1–0 Brazil». BBC Sport. ١١ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  23. ^ «Italy 0–3 Argentina: Messi and Di Maria shine in impressive Finalissima win». BBC Sport. 1 June 2022. لە 2 June 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  24. ^ «Lisandro Martínez, de la infancia humilde en Gualeguay al lujo del Ajax goleador: "Estaría bueno que los futbolistas ayudemos más a los que lo necesitan"». Clarín. 26 October 2020. لە 27 December 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  25. ^ «Ten exciting Champions League debutants to watch this week». The Guardian. 17 September 2019. لە 18 September 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  26. ^ «Ronaldo's bombshell shows how far Man Utd have fallen. It might be just what they need». foxsports.com.au. 6 July 2022. لە 8 July 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  27. ^ «Transfer window: 10 bargain signings of the summer so far». theguardian.com. 3 July 2019. لە 8 July 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  28. ^ «Lisandro Martinez: Man Utd and Arsenal transfer target has shone for Ajax and offers brains, brawn and versatility». skysports.com. 13 July 2022. لە 13 July 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  29. ^ «Lisandro Martínez profile». Soccerway. لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  30. ^ Lisandro Martínez لە National-Football-Teams.com
  31. ^ «Martínez verkozen tot Speler van het Jaar» (بە هۆڵەندی). Ajax.nl.