قاسم موئەیەدزادە
قاسم موئەیەدزادە ناسراو بە ھەڵۆ (لەدایبکووی ١٩٥٢ لە مەهاباد، ڕۆژهەڵاتی کوردستان) شاعیرێکی کوردە.
مامۆستا قاسم موئەیەدزادە | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٢ |
نیشتەجێی | مەھاباد |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | ھەڵۆ |
پەروەردە | لیسانس |
پیشە | شاعیر |
ئایین | ئیسلام ، سوننی |
مناڵ(ەکان) | دیاکۆ، ڕەزا و ... |
ژیان
دەستکاریقاسم موئەیەدزادە ساڵی ١٩٥٢ (١٣٣١ی هەتاوی) لە شاری مەھاباد لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو شارە دەس پێ کردووە و ساڵی ١٩٧١ دیپلۆمی وەرگرتووە.
ساڵی ١٩٧٥ چووەتە فێرگەی مامۆستایان لە ورمێ و دوو ساڵ دواتر (١٩٧٧) فەوقی دیپلۆمی زمانی ئینگلیزی تەواو کردووە و تا ساڵی ١٩٩٣ وانەی ئینگلیزی وتووەتەوە. ساڵی ١٩٩١ لە زانستگای ئازادی ئیسلامیی لقی مەهاباد بەکالوریۆسی زمان و وێژەی فارسی وەرگرتووە و لە مامۆستایەتیش بەردەوام بووە.[١][٢]
شیعر
دەستکاریقاسم موئەیەدزادە لە تەمەنی لاوێتییەوە دەستی بە شیعر وتن کردووە. شاکاری (یارە ژیکەڵانەکەم)ی[٣] لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵیدا (١٩٧٧) هۆنیوەتەوە. بە زمانی کوردی و فارسی و بە هەردووک شیوەکانی عەرووزی و نوێ خاوەنی بەرهەمە، هەروەها شیعری هەجویشی هەیە.[٤] هەڵۆ دوای هاوار، چاوە و کاک سوارە بە چوارەم کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێناسە دەکرێ کە شیعری نوێی کوردی دانابێ.[٥]
بەرهەمەکان
دەستکاریقاسم موئەیەدزادە خاوەنی دوو بەرهەمی چاپ کراوە کە لە هەمبەر شێوەی بڵاو بوونەوەی دانەیەکیان ناڕەزایەتی دەربڕیوە[٦]:
نموونەی شیعری
دەستکاری- سێڵاو هات و
- ڕووگەیەکم بوو، ڕووخاندی.
- بەڵام لافاویش نەیتوانی
- خۆشەویستیت، لە دڵما بکووژێنێتەوە.
- ئەجەل هات و گیانی بردم،
- بەڵام نەیتوانی ئەوینت
- لەسەر دوایین چڵی دڵم هەڵبفڕێنێ.
- ئەوە ئێستەش وشکەساڵە و
- تەنیا خوڕەی خۆشەویستیت
- دەشت و کێو و دار و دەوەن دەخەمڵێنێ.
- شەم و پەپوولە و ڕووبارە،
- خۆشەویستیت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ قاسم موئەیەدزادە، پشکۆ کامەران، خاک تیڤی، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
- ^ قاسم موئەیەدزادە، کوردیپێدیا
- ^ یارە ژیکەڵانەکەم! قاسم موئەیەدزادە/هەڵۆ، ڕۆژپڕێس
- ^ کتێبی "نگاهی به تاریخ مهاباد" نووسینی سەید موحەممەد سەمەدی ، ١٣٧٣ هەتاوی
- ^ گۆڤاری باران، ساڵی یەکەم، ژمارە ٢، ئەیلوولی ٢٠١٦
- ^ ناڕەزایەتی شاعیری مەهابادی لە شێوازی لە چاپ دانی شیعرەکانی، هاژە، ٨ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
- ^ برووسکە، چاپەمەنی سەلاحەدینی ئەیووبی، چاپی یەکەم زستانی ١٣٧٩ (٢٠٠٠)
- ^ برووسکە و ڕەهێڵەی دوای برووسکە، چاپەمەنی مادیار