فۆنتی کوردی
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
فۆنتی کوردی بە فۆنتێک دەوترێ کە ھێماکانی (glyph) ئەلفوبێکانی کوردی تێدا بێت، فەرمی بوونی ئەلفوبێی عەرەبی بۆ زمانی فارسی لە ئێراندا و بۆ زمانی تورکی و زمانی عەرەبی لە عوسمانیدا، کاریگەریی لەسەر کوردەکان داناوە و لەبەر نەبوونی دەوڵەتی کوردی دەوترێت ئەلف و بێی کوردی لە عەرەبی و فارسییەوە وەرگیراوە، ڕاستە ھاوبەشییان ھەیە بەڵام سەربەخۆو لێک جیاوازن، ئێستاش بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە کتێب و گۆڤار و ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت، ئەم ئەلفوبێیە بە کار دێت بۆ نووسینی کوردی.
مێژوو
دەستکاریلە دوای پەرەگرتنی کۆمپیوتەر لە جیھاندا (١٩٨٠کان) سنعەتی چاپیش وردەوردە کرا بە کۆمپیوتەری. لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دا سەرەتا بۆ عەرەبی و لە دواییش دا بۆ فارسی سیستەمی تایپ و چاپی کۆمپیوتەری دروست کرا. لەدوای پێکھاتنی کۆنسەرسیۆمی یونیکۆد ھەوڵێکی گەورە درا بۆ ئەوەی ھەموو ئەلفوبێکانی جیھان بە شێوەیەکی ستاندارد بە کۆمپیوتەر بنووسرێن.
فۆنتە یونیکۆدەکان
دەستکاریئەو فۆنتانە کە نووسەکانیان لەسەر ستانداردی یونیکۆد داناوە.
فۆنتەکانی مایکرۆسۆفت
دەستکاریکۆمپانیای مایکرۆسۆفت (Microsoft) لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز و مایکرۆسۆفت ئۆفیسدا ئەم فۆنتانەی خوارەوەی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەلفوبێی سۆرانی بە تەواوی پشتیوانی دەکەن.
ناوی فۆنت | تایبەتمەندییەکان و کێشەکان | نموونە |
---|---|---|
Arabic Typesetting | بۆ چاپکردن فۆنتێکی باشە | |
Arial | ||
Courier New | ||
Microsoft sans Serif | ||
Microsoft Uighur | ||
تەھۆما (Tahoma) | بۆ لە وەشانی ٥ دا (لەگەڵ ویندۆز ڤیستا) کێشەی پیتی ە چارەسەر کراوە | |
Times New Roman | ||
Segoe UI | فۆنتی بنەڕەتی لە سیستەمی ویندۆز ھەشت بەرەو سەر زیادکرا کە پشتگیری زمانی کوردیی ناوەندی دەکات |
فۆنتی DejaVu
دەستکاریفۆنتی DejaVu فۆنتێکی سەرچاوە کراوەیە کە بە فراوانی لە لینوکسدا بەکاردێت.
فۆنتەکانی کورد ئایتی گرووپ (یونیکورد)
دەستکاریئەم فۆنتانە یەکەم گورزەی فۆنتی کوردی بوون کە گرووپێکی کورد لەسەر یونیکۆد دروستی کردبوون. کورد ئایتی گرووپ یەکەم فۆنتی بە ناوی Unikurd Web بە تایبەتی بۆ ماڵپەڕە کوردییەکان دروست کرد کە لە قەبارەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ دا بە bitmap نیشان ئەدرا و لە مۆنیتۆردا نەدەشێوا. لە سەرتادا ٣٤ فۆنتیان پێشکەش کرد و لە دوای ماوەیەک ٨ی تریان پێ زیاد کرد.
کێشەکانی فۆنتەکانی یونیکورد:
- حاڵەتی ئەستوور (bold) یان لاریان (Italic) بۆ دروست نەکراوە.
- لە فۆنتی Unikurd Web پەراوێزی ڕاستی پیتەکان دەکەوێتە ناو پیتەکان
- ٧ە چکۆلەکەی پیتە کوردییەکان لە زۆربەی فۆنتەکاندا ڕێکوپێک دروست نەکراوە و یەکپارچەیی فۆنتەکەی لە بواری گرافیکییەوە شێواندووە. ھەروەھا لە قەبارەیەکی گەورەدا ئەم ناڕێکییە خۆی زۆرتر نیشان دەدات.
- لە حاڵەتی ClearType دا پیتە کوردییەکان و پیتە لاتینەکان یەکپارچەیییەکەیان تێک دەچێت.
- ناوی فۆنتەکان ھاوتایی لەگەڵ فۆنتە سەرچاوەکان (عەرەبی یان فارسی) نییە. دۆزینەوەی فۆنتی دڵخواز بۆ شارەزایانی فۆنتە فارسی و عەرەبییەکان سەختە.
فۆنتە نایونیکۆدەکان
دەستکاریفۆنتەکانی عەلی
دەستکاریفۆنتەکانی عەلی کۆمەڵێک فۆنتی نایونیکۆدی کوردین کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ نووسینی چاپەمەنییە کوردییەکان بەکار ھاتوون و دێن. ئەم فۆنتانە بە جێبەجێ کردنی بڕێک پیت (لەو پیتە عەرەبییانە کە لە کوردیدا بەکارنایێن) لە کۆمەڵێک فۆنتی عەرەبیدا دروستکراون (جگە لە فۆنتی خانەقین). بۆ تایپ کردن بەم فۆنتانە دەبێ تەختەکلیلی عەرەبی یان بە تەختەکلیلی کۆنی فارسی بەکاربھێنرێت.
کۆمەڵی یەکەم لە ساڵی ١٩٩٧دا دروست کراون و بریتییە لە ١٤ فۆنت. کۆمەڵی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٢دا دروست کراون و بریتییە لە ٥ فۆنت.
پیتەکان بە ڕیزی ئەلفوبێ
دەستکاریییت | ناوی یونیکۆد (Arabic Letters) |
ژمارەی یونیکۆد (Hex) |
|
---|---|---|---|
ئ | Yeh with Hamza above | 0626 | |
ا | Alef | 0627 | |
ب | Beh | 0628 | |
پ | Peh | 067E | |
ت | Teh | 062A | |
ج | Jeem | 062C | |
چ | Tcheh | 0686 | |
ح | Hah | 062D | |
خ | Khah | 062E | |
د | Dal | 062F | |
ر | Reh | 0631 | |
ڕ | Reh with small V below | 0695 | |
ز | Zain | 0632 | |
ژ | Jeh | 0698 | |
س | Seen | 0633 | |
ش | Sheen | 0634 | |
ع | Ain | 0639 | |
غ | Ghain | 063A | |
ف | Feh | 0641 | |
ڤ | Veh | 06A4 | |
ق | Qaf | 0642 | |
ک | Keheh | 06A9 | |
گ | Gaf | 06AF | |
ل | Lam | 0644 | |
ڵ | Lam with small V | 06B5 | |
م | Meem | 0645 | |
ن | Noon | 0646 | |
و | Waw | 0648 | |
ۆ | Oe | 06C6 | |
ھ | Heh Doachashmee | 06BE | پیتی H ھ لە ئەلفوبێی سۆرانی چوار حاڵەتی ھەیە: ھب ، بھب ، بھ ، وھ |
ە | Ae | 06D5 | پیتی «ە» دوو حاڵەتی ھەیە: بەب ، وەو |
ی | Farsi Yeh | 06CC | |
ێ | Yeh with small V | 06CE |