فۆنت (بە ئینگلیزی: Font) لە کۆمپیوتەردا، پەڕگەیەکە کە کۆمەڵێک ھێما (glyph)، کاراکتەر یان نیشانەی تێدایە.

فۆنت
فۆنت

جۆرەکان دەستکاری

جۆری سەرەکیی فۆنتەکان:

  • نەخشەبیت (Bitmap): لە کۆمەڵێک وێنەخاڵ pixel پێک ھاتوون کە ھێماکان لە ئەندازە جیاوازەکاندا نیشان دەدەن.
  • Outline: فۆنتی ڤێکتۆریشی پێ دەگوترێت.
  • Stroke-based

ڕێساکانی نێو فۆنت دەستکاری

لە بنەماڵەی ویندۆزەکانی NT دا پەڕگەیەک بە ناوی USP10.DLL وەک کتێبخانەیەک لە ڕێساکان چۆنیەتیی لەلای یەکتر دانرانی یونیکۆدەکان ئاشکرا دەکات. بۆ نموونە لەم ڕێسایانەدا ھەیە کە پیتی «ی» چوار حاڵەتی ھەیە و پیتی «و» دوو حاڵەت. کاتێک ی لە دوای و تایپ بکرێ ئەوا ھەر دوویان حاڵەتی جوداکەیانن (وی). بەڵام کاتێک و لەدوای ی بێت ئەوا حاڵەتەکانیان ئەگۆڕدرێت (یو). لەھەر فۆنتێکدا کۆمەڵێک ڕێسا ھەیە بەناوی GSUB، کە مەعلووم دەکات بۆ ھەر حاڵەتێک کە USP10.DLL دەڵێت دەبێ کام ھێمایەی فۆنتەکە نیشان بدرێت. لە وەشانەکانی ھەر فۆنتێکدا لەوانەیە ئەم ڕێسایانە و شکڵی پیتەکان بگۆڕدرێن.

سەرچاوەکان دەستکاری