خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا

ھەرێمێکی سەربەخۆ لە سووریا

خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا (Rêveberiya Xweser a Bakur û Rojhilatê Sûriyeyê) ھەروەھا ناسراو بە ڕۆژاوا، ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری دیفاکتۆیە لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا. ھەرێمەکە لە چەند ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری و حکوومەتێکی سەربەخۆ پێکھاتووە لە ناویان کانتۆنی جزیرە، کانتۆنی کۆبانی، ڕەققە، ئەلتەورە، مەنبج، پارێزگای دێرەزۆر، لە دوای ٢٠١٢وە ناوچەکە خۆبەڕێوەبەری دیفاکتۆی وەرگرتووە.

ئاڵای بەکار هێنراو لە لایەن کوردانی رۆژاوای کوردستان

لە ڕۆژی ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ لە کۆنفیرانسێک لە کانتۆنی جزیرە بە بەرێوەبەرایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا سیستەمی فیدرالی ڕاگەیەندراوە.

حەکۆمەتی بەشار ئەسەد و لایەنە بەرھەڵستکارەکانی سووریا و ھەروەھا حەکۆمەتەکانی ئەمریکا و تورکیا ھەموو دژایەتیان لەگەڵ ئەم سیستەمە ھەیە و بە بێھەژیا و بەتالیان زانیویانە. ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات گۆتووە ئەم فیدیرالیزمە بە شوێنی دوپاتەکردنی تەجروبەی کوردستانی عێراق نییە و نایەوێت سووریە پارچەپارچە بکات.

سەرچاوەکاندەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری