عەتا قەرەداغی

گۆرانیبێژێکی کورد

عەتا قەرەداغی (لەدایکبووی ١٩٧٣ لە سلێمانی، عێراق) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی سلێمانییە، کە بە کوردیی ناوەندی گۆرانیی وتووە.[١][٢]

عەتا قەرەداغی

لەدایکبوون١٩٧٣ (تەمەن ٥٠–٥١)
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەگۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٩٣–ئێستا
مناڵ(ەکان)٣

سەرەتای ژیان دەستکاری

عەتا قەرەداغی لە ساڵی ١٩٧٣ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و ئامادەییی پیشەییی لەوێ تەواو کردووە. ھاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی دوو کوڕ و کچێکە.[١][٢]

پیشە دەستکاری

عەتا لە ساڵی ١٩٩٣ لەڕێگەی ئەنوەر قەرەداغییەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و ھەر لەو ساڵە یەکەم گۆرانیی خۆی بەناوی ئازیز ئەمشەو لە کەناڵی گەلی کوردستان بڵاو کردووەتەوە. ھەروەھا ھەندێ کاری لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی کردووە. عەتا تا ئێستا تەنیا دوو ئەلبوومی بە ناوەکانی سرووتی ئەوین لە ٢٠٠٤ و جوانە لە تۆ لە ٢٠٠٨ بڵاو کردووەتەوە، کە ئەلبوومی جوانە لە تۆ لە تاران تۆمار کرا. ھەروەھا عەتا بە ئیشەکانی عەباسی کەمەندی کاریگەر بووە.[١][٢][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە]

عەتا لەدوای کلیپی بیری سلێمانی ناکەی؟ ھیچ جۆرە چالاکییەکی نەما تا سەرەتای ٢٠٢٣ کە تێیدا دووبارە کلیپی بۆ یەکەم گۆرانیی بەناوی ئازیز ئەمشەو کردەوە.[٣][٤]

دیسکۆگرافی دەستکاری

ئەلبوومەکان دەستکاری

سرووتی ئەوین (٢٠٠٤)
ژمارەناوھۆنراوەکانئاوازدانەرمۆسیقاماوە
١.«غەریبی»عەتا قەرەداغیعەتا قەرەداغیتوانا فەرەج٤:٣٤
٢.«پەشیمانی»عەتا قەرەداغیعەتا قەرەداغیتوانا فەرەج٤:٤١
٣.«دوا دیدار»ئیسماعیل محەممەد  ٥:٤١
٤.«حاڵی دڵ»   ٣:٥٠
٥.«گوڵی گۆنات»ئیسماعیل محەممەد  ٤:٣٧
٦.«بەسەرھات»ھۆزان سەرحەد
سەرھەنگ ڕێبوار
  ٥:٢٩
٧.«بۆ کوێ ئەڕۆی»ئەحمەد محەممەد  ٥:٤٢
٨.«گولێ ب تنێ»ئەیاز زاخۆییئەیاز زاخۆیی ٤:٠٥
٩.«سۆز»ئیسماعیل محەممەدعەتا قەرەداغیسامان ساڵح ئەلیاس٨:٢٥
ماوەی گشتی:٤٧:٠٤
جوانە لە تۆ (٢٠٠٨)
ژمارەناوھۆنراوەکانئاوازدانەرماوە
١.«ئەشک»ئەحمەد محەممەد ٥:٣٤
٢.«عەشق»ئیسماعیل محەممەد ٧:١٨
٣.«دووری»  ٥:٠٥
٤.«جوانیی ئەفسوناوی»عەبدوڵڵا پەشێو ٤:٢٨
٥.«کچی کورد»عەبدوڵڵا پەشێو ٤:٥٠
٦.«قومار»سیمین چایچی ٥:٢١
٧.«ڕۆحی خۆم»کوردی ٥:٢٠
٨.«سەردان»کوردی ٥:٤٨
٩.«تەنیا دڵم»ئیسماعیل محەممەدعەتا قەرەداغی٤:٠٥
ماوەی گشتی:٤٧:٤٩

کلیپەکان دەستکاری

کلیپەکان
ناونیشان شیعر ئاواز مۆسیقا ساڵ تێبینی سەرچاوەکان
ئازیز ئەمشەو عەتا قەرەداغی ئەنوەر قەرەداغی ١٩٩٣ یەکەم گۆرانی
زارا
نزا ئەحمەد محەممەد زانا مەحموود لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی
پەیمان
ھەواران فۆلکلۆر ئەنوەر قەرەداغی ١٩٩٥
خۆزگە ئاھەنگ
پیری ئیسماعیل محەممەد عەتا قەرەداغی
سۆز ئیسماعیل محەممەد عەتا قەرەداغی سامان ساڵح ئەلیاس ٢٠٠٠ لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی
غەریبی عەتا قەرەداغی عەتا قەرەداغی توانا فەرەج ٢٠٠٣
بیری سلێمانی ناکەی؟ ئیسماعیل محەممەد عەتا قەرەداغی کاوان مەحموود
ئازیز ئەمشەو عەتا قەرەداغی ئەنوەر قەرەداغی ٢٠٢٣ دووبارەکراو [٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب زانا دڵشاد دزەیی. عەتا قەرەداخی: مۆسیقا و گۆرانی ھەولێر کۆپییەکی تورکیایە و گۆرانیبێژەکانیان زۆر حەز بە لاساییکردنەوەی تورک دەکەن(کوردی). chra.tv. سەردان لە ڕێکەوتی ١٣ی ئابی ٢٠٢١.
  2. ^ ئ ا ب یاد و یادگار لەگەڵ ھونەرمەند عە‌تا قەرەداغی(کوردی). Kurdistan24 Production (لە ڕێکەوتی ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١). سەردان لە ڕێکەوتی ١٣ی ئابی ٢٠٢١.
  3. ^ ئ ا ئەرکان عەلی (لە ڕێکەوتی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). عەتا قەرەداخی گۆرانییەکی نوێدەکاتەوە و یەکەمجار لە رووداو بڵاودەبێتەوە(کوردی). www.rudaw.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
  4. ^ ئ ا عەبدولغەفار عەبدوڵڵا (لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣). عەتا قەرەداغی دەردەكەوێتەوە(کوردی). hawlerweb.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.