عەبدولمەجیدی یەکەم

عەبدولمەجیدی یەکەم، لە نێوان ساڵانی ١٨٢٣ تا ١٨٦١ ژیاوە، سوڵتان سی و یەکەمی دەوڵەتی عوسمانییە، و باوکی سوڵتان عەبدول حەمیدی دووەمە.

   عەبدولمەجیدی یەکەم
سوڵتان عەبدولمەجیدی یەکەم
ناوی سوڵتانسوڵتان عەبدولمەجیدی یەکەم
لە دایکبوون١٨٢٣
مردن١٨٦١
پێش خۆیمەحموودی دووەم
دوای خۆیعەبدولعەزیز
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکمەحموودی دووەم
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

خەلافەتی گرتە دەست دوای باوکی کاتێک تەمەنی کەمتر بوو لە ھەژدە ساڵ، لە سەردەمی ئەمدا فەڕەنسا و ئینگلتەرا شەری تائیفییان لە لوبنان ھەلگیرساند، ھەر لەم سەردەمەدا شەڕ کەوتەوە لە نێوان ڕووسیا لەلایەک و دەوڵەتی عوسمانی و فەڕەنسا و ئینگلتەرا و نەمسا لەلایەکی تر و ڕووسیا تیک شکێنرا و دەوڵەتی عوسمانی پارێزگاری لە ھەندیک ناوچەکانی کرد، شەڕی تائیفی ھەڵگیرسا لە شام و دەوڵەت دەستی بەسەرداگرت و بەڵام فەڕەنسا تورەبوو ھیزەکانی نارد بۆ بەیروت، و رێکەوتن لەسەر ئەوەی دەوڵەت قەرەبووی زەرەرەکانی مەسیحییەکان بکاتەوە وخەڵکی شاخەکە حکومەتێکی سەربەخۆیان ھەبێت و پیاوێکی مەسیحی بەڕێوەی ببات و ناکرێت لاببرێت و لەبەرامبەر ئەم دابەزینانەی دەوڵەتدا ئەبێت فەڕەنسا لە شام بکشێتەوە. ھەروەھا تەماحی ڕووسیا لەو سەردەمە بە قازانج بۆسەر عوسمانیەکان شکایەوە کاتێک ڕووسیا ویستی ھێرش بکاتە سەر دەوڵەتی عوسمانی زلھێزەکانی ئەورووپا وەک فەڕەنسا و بەڕیتانیا دەستیان وەردایە شەڕەکە ھاوپەیمانیان بەست دژی فراوان خوازی ڕووسیا وەبەسەری دا سەرکەوتن لەوسەر دەمە عوسمانیەکان بەشێکی کەم لە خاکی نیمچەدوورگەی قرم یان بەدەستھێنایەوە کە زیاتر لە نیو سەدەبوو لە خاکی عوسمانی جیاببویەوە. ھەروەھا دوایی خۆی سوڵتان عەبدولعەزیز دەسەڵاتی گرتە دەست کە سوڵتانێکی چاکسازی خواز بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری