عەبدولقادر جەزائیری
شازادە عەبدولقادر جەزائیری (١٢٢٣-١٣٠٠ کۆچی / ١٨٠٨-١٨٨٣ زایینی) سەرکردەیەکی سیاسی و سەربازی بوو، موجاھید بوو بە شەڕکردنی دژی داگیرکاری فەڕەنسی بۆ سەر جەزائیر ناسرابوو بۆ ماوەی پانزە ساڵ سەرکردایەتی بەرخۆدانێکی جەماوەری کرد لە سەرەتای داگیرکردنی فەڕەنسا بۆ سەر جەزائیر. ئەو بە دامەزرێنەری دەوڵەتی مۆدێرنی جەزائیر و ھێمای بەرخۆدانی جەزائیر لە بەرامبەر داگیرکاری و ستەمکاری فەرەنسی دادەنرێت و دوورخراوەتەوە بۆ دیمەشق و خۆی تەرخان کردووە بۆ زانست، سۆفیگەری، فەلسەفە[١] نووسین و شیعر و لەوێ کۆچی دوایی کرد.
عەبدولقادر جەزائیری | |
---|---|
بە عەرەبی: عبد القادر الجزائري | |
لەدایکبوون | ٦ی ئەیلوولی ١٨٠٨ Guittena، جەزائیر |
مردن | ٢٦ی ئایاری ١٨٨٣ دیمەشق، سووریا | (٧٤ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | عبدالقادر |
نازناو | سوڵتان |
شوێنی ناشتن | دیمەشق، El Alia Cemetery |
خوشک و برا | Ahmad ibn Muhyi al-Din al-Jaza'iri |
خزمەکان | Razzaq Abd Al-Qadr، Muhammad Said al-Jazairi، Khaled el-Hassani ben el-Hachemi |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
پۆستەکان | ئەمیر |
خوێندکار | Abd al-Majid al-Khani |
شێوازی ژیان | عیرفان |
Social classification | Murabitun |
ئایین | سوننە |
پلەی سەربازی | ئەمیر |
خەڵاتەکان | Grand Cross of the Legion of Honour، Order of the White Eagle، Order of the Black Eagle، Order of the Redeemer، Order of Pius IX |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
ڕاپەڕین و شەڕ
دەستکاریدوای ئەوەی ھێزە سەربازییەکانی فەڕەنسا کەناراوەکانی باکووری جەزائیریان داگیرکرد کە ئەو سەردەمە لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا بوو، لە ساڵی ١٨٣٠ گەلی جەزائیر دژی داگیرکەرە فەڕەنسییەکان شەڕیان کرد.
ڕاپەڕینی عەبدولقادری جەزائیری لە ساڵی ١٨٣٧ دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٨٤٣ بەردەوام بوو، بە یەکخستنی ھۆزەکانی بیابان و خەڵکی شارەکانی جەزائیر، عەبدولقادر توانی گورز لە سوپای فەڕەنسا بدات و ھەندێک شاری جەزائیری وەک وحران بگرێت، بەڵام بوونی ناکۆکی نێوان سەرکردە شەڕکەرەکان بەتایبەت ئەحمەد بەگ فەرماندەی سەربازی دەوڵەتی عوسمانی لەگەڵ عەبدولقادر جەزائیری کە ھەردووکیان دژی فەڕەنسییەکان شەڕیان دەکرد و ھەروەھا کەرەستە سەربازییەکانی فەڕەنسا بووە ھۆی ئەوەی عەبدولقادر جەزائیری شکست بھێنێت، و لە ساڵی ١٨٤٣ ھەڵدێت بۆ مەغریب، بەڵام دواجار بەھۆی فشارەکانی فەڕەنسا، مەغریب نەیتوانی پشتگیری لێبکات و دواجار حکوومەتی فەڕەنسا دەستگیری کرد و دوای دادگاییکردنەکە دوورخرایەوە بۆ شاری دیمەشق لە سووریا کە ئەوکاتە سەر بە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ بلغراس، عبد الوهاب (2017-12-31). «الأمير عبد القادر محطّات متميزة في رؤية الآخر». Insaniyat / إنسانيات. Revue algérienne d'anthropologie et de sciences sociales (بە عەرەبی) (77–78): 11–29. doi:١٠.٤٠٠٠/insaniyat.١٨٠٥٠. ISSN ١١١١-٢٠٥٠. لە ڕەسەنەکە لە 2020-12-10 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|issn=
بپشکنە (یارمەتی)
- دەروازەی جەزائیر
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی سووریا
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی شیعر
- دەروازەی ئیسلام
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەبدولقادر جەزائیری تێدایە. |