کەناڵی ئاسمانیی عشتار لە لایەن سرکیس ئاغاجان لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزرا. لە ١٧ی ٥ی ٢٠٠٥ بەرنامەکانی ئازمایشی خۆی دەستپێکرد. بەرنامەکانی بە ھەر سێ زمانی سوریانی و کوردی و عەرەبی بڵاودەکاتەوە. ئەم کەناڵە تایبەتە بە نەتەوەی «کلدان سریان ئاشوریییەکان»، بەڵام بایەخ بە نەتەوە و کەمینە ئایینەکانی عێراق دەدات وەک: ئێزیدی، ئەرمەنی، سائبیو مەنداییەکان، ھەر بۆیەش بەرنامەی تایبەتی ھەیە بە زمانەکانی ئەرمەنی و مەندایی. ئەم کەناڵە لە شارۆچکەی عەینکاوەدایە و نوسینگەی ھەیە لە ئەمریکا، کەنەدا، سوێد، فەرەنسا، شانشینی یەکگرتوو، ئوسترالیا، بەغدا، نەینەوا، دھۆک، کەرکووک. بەرێوەبەری گشتی ئەم کەناڵە «رازمیک مورادیان»ە.

عشتار
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥
وڵاتعێراق
وێبگەhttp://www.ishtartv.com/

سەرچاوەکان دەستکاری