شەھرام ئەمیری (لەدایکبووی ٨ی تشرینی دووەم ١٩٧٧ – مردووی ٣ی ئابی ٢٠١٦) زانایەکی ئەتۆمیی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو، لە ٣ی ئابی ٢٠١٦ لەلایەن حکوومەتی ئێران لە تاران لەسێدارەدرا. دوای ئەوەی لە بەھاری ٢٠٠٩ شوێن بزرکرا لە ڕێگەی چوونی بۆ مەککە بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکە ئاینییەکانی. دوای نزیکەی ساڵێک دوو پارچە ڤیدیۆی بڵاوکرانەوە، لە پارچە ڤیدیۆی یەکەم دەردەکەوێت کە لەلایەن سعودییەکان و ئەمەریکییەکان ڕفێندراوە و ئازاردراوە، بەڵام لە ڤیدیۆی دووەم وا دەردەکەوێت کە لە شوێنێکی ئەمەریکایە و بە ئارەزووی خۆی ئەوێی ھەڵبژاردووە.

لە تەمموزی ٢٠١٠ لە پارچە ڤیدیۆیەکی تر دەرکەوتەوە کەوا دەردەکەوێت لە واشنتۆن لە بەشی چاودێری بەرژەوەندییەکانی ئێرانی باڵوێزخانەی پاکستان، و داوای ھاوکاری لە ئێران دەکات بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ تاران. دوای ماوەیەکی کەم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە تاران بەدیارکەوت. ئاماژەی بەوەدا کە لەلایەن ئاژانسی ھەواڵگریی ئەمریکا ڕفێندراوە و بەرامبەر بەرتیلێکی زۆر داوای درکاندنی زانیاریان لێکردووە بەڵام ئەو ڕەتی کردۆتەوە.

لە ٢٠٠٩ حکوومەتی ئێران پەنجەی تۆمەتی بۆ ئەمریکا درێژکرد بە تاوانی ڕفاندنی. ھەرلەم بارەیەوە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێرانی ئەوەیان ڕاگەیاند کە ناوبراو بۆ دەزگای ھەواڵگریی ئێران کاری کردووە. دوای گەڕاندنەوەی بۆ ئێران. سەرچاوە ئەمەریکییەکان پشتڕاستیان کردەوە کەوا ناوبراو بە یارمەتیی ئاژانسی ھەواڵگریی ئەمەریکاوە ڕفێندراوە. پاشان کەناڵی ABC News ئەوەی بڵاوکردەوە کە شەھرام داوای مافی پەنابەری کردووە. دوای ماوەیەک و خستنەپاڵی چەندین تاوان دادگای ئێران سزای دە ساڵ زیندانی بەسەر داسەپاند. دوای ئەمە لە ٣ی ئابی ٢٠١٦ تەرمی شەھرام بۆ خێزانەکەی نێردرایەوە کە لە نیشانەکانی ملی ئەوە دەرکەوت لە سێدارە دراوە.

ژیان و پیشە دەستکاری

ڕۆژنامەی گاردیان ئەوەی ڕاگەیاند کەوا شەھرام پسپۆرێکی زانکۆی مالک -ئەشتار تاران بووە لە بەشی وێنە تیشکییەکان بۆ بواری تەندروستی. ڕۆژنامەکانی ئێران ئەوەشیان ڕاگەیان کەوا ناوبراو کارمەند بووە لە دەزگای وزەی ئەتۆمیی ئێران بەڵام حکوومەتی ئێران ئەوەی پشت ڕاست نەکردەوە کەوا زانایەکی ئەتۆمی بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکانی ABC News شەھرام لێکۆلەر بووە لە زانکۆی مەلەک - ئەشتار بۆ تەکنەلۆژیای سەربازی، بەگوێرەی ئەنجومەنی یەکێتیو ئەورووپی کە پەیوەندیدارە بە وەزارەتی بەرگریی ئێران - خوڵی ڕاھێنانی مووشەک یەکێک بووە لەو حەفت کەسەی پەرەیان بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران داوە.

لەئاستی جەماوەری دەستکاری

ستۆدیۆکانی سینەمای ئێران سەرقاڵی بەرھەم ھێنانی فیلمێکن لەبارەی ژیاننامەی شەھرام ئەمیری.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری