شرووتی حەسەن (بە ئینگلیزی: Shruti Haasan) (لەدایکبووی ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) یەکێکە لە ئەکتەرەکانی ھیندستان کە لە فیلمە ھیندی و تیلگوویی و تامیلییەکان ڕۆڵ دەگێڕێت. شرووتی کچی ئەکتەر و سیناریۆنووسی بۆلیوود کەمال حەسەنە. یەکەم کاری شرووتی لە ساڵی ٢٠٠٠ بوو کە لە دەرکەوتنێکی تایبەت دەرکەوت لەفیلمی (Hey Ram) کەباوکی شرووتی وایە کەمال حەسەن لەو فیلمە دەرھێنەر و ئەکتەر و بەرھەمھێنەربوو. لە ٢٠٠٩ بەشداری دەکات لە یەکەمین فیلمی خۆیدا بەناوی (Luck). شرووتی جگە لە نوواندن گۆرانی بۆ چەندین فیلم وتووە و لە ساڵی ٢٠١٥ لە فیلمی تیڤار (Tevar) وەک نوواندن لە گۆرانییەکانی item دەردەکەوێت.

شرووتی حەسەن

لەدایکبوون٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦
چێنای، تامیل ناندو، ھیندستان
نەتەوەھیندی
پیشەخانمەکتەر، گۆرانیبێژ، سەماکار
چالاکبوون٢٠٠٠ - ئێستا

فیلمەکان دەستکاری

فیلمەکانی بۆلیوود دەستکاری

  • Luck ساڵی ٢٠٠٩
  • Dil Toh Baccha Hai Ji ساڵی ٢٠١١
  • Ramaiya Vastavaiya ساڵی ٢٠١٣
  • D-Day ساڵی ٢٠١٣
  • جەبار گەڕایەوە ساڵی ٢٠١٥
  • Welcome Back ساڵی ٢٠١٥

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری