شتە نامۆکان (وەرزی یەکەم)

وەرزی زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی

یەکەم وەرزی زنجیرەی خەیاڵی زانستیی ترسناکی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکیی شتە نامۆکان لە تەواوی جیھاندا پەخشکرا لەلایەن خزمەتگوزاریی پەخشکردنی نێتفلیکسەوە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦.[١] زنجیرەکە لەلایەن برایانی دەفەرەوە دروستکراوە کە بەرھەمھێنەری جێبەجێکارن لەگەڵ شۆن لێڤی و دان کۆھن.

شتە نامۆکان (وەرزی یەکەم)
پۆستەری بازرگانی
ئەکتەرە سەرەکییەکان
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ژ.ی ئەڵقەکان٨
بڵاوکردنەوە
تۆڕنێتفلیکس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (2016-07-15)
کاتزانیی وەرز
دواتر →
وەرزی دووەم
پێڕستی ئەڵقەکانی شتە نامۆکان

کاستی وەرزی یەکەم پێکدێت لە وینۆنا ڕایدەر، دەیڤد ھاربەر، فین وۆڵفھارد، میڵی بۆبی بڕاون، گەیتن ماتەرازۆ، کەیڵەب مەگڵاکڵین، ناتالیا دایەر، چارلی ھیتن، کارا بوۆنۆ، و ماتیو مۆدین، لەگەڵ نۆوا شناپ، جۆو کیری، و شانۆن پێرسەر لە ڕۆڵی پاڵپشتدا بەشدارن.

چیرۆک دەستکاری

وەرزی یەکەم لە تشرینی دووەمی ١٩٨٣وە دەست پێ دەکات، کاتێک زانایانی تاقیگەی ھۆکینس دەروازەیەک دەکەنەوە بۆ «سەرەوژێر»، گەردوونێکی لێکچوو. دڕندەیەک لە سەرەوژێرەوە ھەڵدێت و کوڕێک بە ناوی ویڵ بایەرز و کچێکی ھەرزەکار بەناوی باڕبرا دەفڕێنێت. دایکی ویڵ، جۆیس، و سەرکردەی پۆلیسی شارەکە، جیم ھۆپەر، بەدوای ویڵدا دەگەڕێن. لە ھەمان کاتدا، کچێکی منداڵ بە ھێزی دوورەجووڵێنییەوە بە ناوی ئیلێڤن ھەڵدێت لە تاقیگەکە و یارمەتیی ھاوڕێکانی ویڵ، مایک، دەستن، و لوکەس دەدات، لە ھەوڵیان بۆ دۆزینەوەی ویڵ.[٢]

کاست و کەسایەتییەکان دەستکاری

کاستی سەرەکی دەستکاری

ڕۆڵە پاڵپشتەکان دەستکاری

ئەڵقەکان دەستکاری

ژ.
بەگشتی
ژ. لە
وەرز
ناونیشاندەرھێندراو لەلایەننووسراو لەلایەنڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن
١١«بەشی یەکەم: دیارنەمانەکەی ویڵ بایەرز»برایانی دەفەربرایانی دەفەر١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (2016-07-15)
لە تشرینی دووەمی ١٩٨٣دا، لە ھۆکینس، ئیندیانا، زانایەک ھێرشی دەکرێتە سەر لەلایەن بوونەوەرێکی نەبینراوەوە لە تاقیگەی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ویڵ بایەرزی ١٢ ساڵ ڕووبەڕووی بوونەوەرەکە دەبێتەوە و ون دەبێت کاتێک بە پاسکیلەکەی دەڕواتەوە بۆ ماڵەوە دوای یارییەکی شوورە و ئەژدیھاکان لەگەڵ ھاوڕێکانی مایک ویڵەر، دەستن ھێندرسن، و لوکەس سینکلەیر. دایکە تەنیاکەی ویڵ، جۆیس، ونبوونەکەی بە سەرکردەی پۆلیس جیم ھۆپەر دەڵێت، کە دەست دەکات بە گەڕان و جۆیس دڵنیا دەکاتەوە کە زۆرینەی منداڵە ونبووەکان زوو دۆزراونەتەوە. سەرپەرشتی تاقیگەکە دکتۆر ماڕتن برێنەر لە ماددەیەکی ئەندامی دەکۆڵێتەوە کە لە ژێرزەمینی تاقیگەکەوە ھەڵکەوتووە، دەشڵێت کە «کچەکە» نابێت ئەوەندە دوورکەوتبێتەوە. کچێکی منداڵی شڵەژاو کە جلوبەرگی نەخۆشخانەی لەبەردایە دەچێتە ناو خواردنگەیەکی نزیک. خاوەنی خواردنگەکە، بێنی، بەھۆی تاتۆیەکی «٠١١» لەسەر قۆڵی دەزانێت کە ناوی ئیلێڤنە. برێنەر، کە چاودێری ھێڵی پەیوەندییەکان دەکات، چەند کارمەندێک دەنێرێت بۆ چێشتخانەکە دوای ئەوەی بێنی پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەکات. کارمەندەکان بێنی دەکوژن، بەڵام ئیلێڤن دەتوانێت ھەڵبێت بە بەکارھێنانی ھێزە دوورەزانییەکانی. تەلەفۆنەکەی جۆیس دەسووتێت دوای ئەوەی پەیوەندییەکی سەیری بۆ دێت کە بڕوای وایە لە ویڵەوە بێت. لە کاتی گەڕان لە دارستانەکاندا مایک، دەستن و لوکەس ئیلێڤن دەدۆزنەوە.
٢٢«بەشی دووەم: کەسە سەیرەکەی مەیپڵ ستریت»برایانی دەفەربرایانی دەفەر١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (2016-07-15)
کوڕەکان ئیلێڤن دەبەنەوە بۆ ماڵی مایک، کە ڕێک ناکەون لەوەی کە چی بکەن. مایک پیلانێک دادەڕێژێت بۆ ئیلێڤن کە خۆی دەربخات کە ھەڵھاتوویەک بێت و داوای یارمەتی لە دایکی بکات، کارن، بەڵام ئیلێڤن ڕەتی دەکاتەوە، و دەڵێت کە «کەسی خراپ» بەدوایەوەن. براکەی ویڵ، جۆناتان، سەردانی باوکە وازلێھێنراوەکەی دەکات، لۆنی، لە ئیندیاپۆلیس بۆ گەڕان بەدوای ویڵدا، بەڵام لۆنی ڕەتی دەکاتەوە. تیمی گەڕانەکەی ھۆپەر جلێکی نەخۆشخانە دەدۆزنەوە لە نزیک لە تاقیگەکە. دوای ناسینەوەی ویڵ لە وێنەیەکدا و پیشاندانی ھێزە دەروونییەکانی، ئیلێڤن کوڕەکان ڕازی دەکات کە بڕوای پێبکەن چونکە پێیان وایە کە دەتوانێت ویڵ بدۆزێتەوە. بە بەکارھێنانی تەختەی شوورە و ئەژدیھاکانەکە، ئیلێڤن نیشانیان دەدات کە ویڵ لە دیوە «سەرەوژێر»ەکەی تەختەکەیە و لەلایەن «دێمەگۆرگن» (بوونەوەرەکە)وە ڕاو دەکرێت. خوشکەکەی مایک، نانسی، و و ھاوڕێکەی، باڕبرا 'باڕب' ھۆڵاند، دەڕۆن بۆ ئاھەنگێک لەگەڵ خۆشەویستەکەی نانسی، ستیڤ ھارینگتن. لە گەڕان بەدوای ویڵ لە نزیک ماڵەکەی ستیڤ، جۆناتان بە نھێنی وێنەی ئاھەنگەکە دەگرێت. نانسی سەرخۆش دەبێت و سێکس لەگەڵ ستیڤدا دەکات. جۆیس پەیوەندییەکی دیکەی بۆ دێت لەلایەن ویڵەوە، گوێی لە مۆسیقا دەبێت لە ستێریۆکەیەوە، و بوونەوەرەکە دەبینێت کە لە دیوارەکەوە دێتە دەرەوە. باڕب، بەتەنیا لە نزیک مەلەوانگەکەوە ھێرشی دەکرێتە سەر لەلایەن دیمەگۆرگنەکەوە و ون دەبێت.
٣٣«بەشی سێیەم: ھۆڵی، جۆڵی»شۆن لێڤیجێسیکا ماڕکڵیبێرگ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (2016-07-15)
باڕب لە سەرەوژێر بەخەبەر دێت: گەردوونێکی ھاوچووی ڕزیوی، زۆر گەورەبوو. جۆیس بڕوای وایە کە ویڵ لەڕێی پرتەی گڵۆپەکانەوە قسە دەکات. برێنەر ڕێ بە ھۆپەر دەدات کە سەیری ڤیدیۆکانی شەوی ونبوونەکەی ویڵ بکات، کە وا لە ھۆپەر دەکات لە برێنەر بکۆڵێتەوە، دۆزینەوەی بەژداریکردنەکەی لە پڕۆژەی ئێم کەی ئەڵترا، تاقیکردنەوەیەکی سی ئای ئەی کە مێشکی خەڵکیان دەشۆرد (بەتاڵ دەکردەوە) لەڕێی دەرمانی دەروونە چالاکی، و کە ئافرەتێک بەناوی تێری ئایڤز چەند ساڵێک لەمەوبەر بەڵگەیھێناوەتەوە کە کچەکەی بردراوە لەلایەن برێنەرەوە. ئیلێڤن برێنەری بیردەکەوێتەوە، کە بە «باوکە» بانگی دەکات، کە سزای دەدات بۆ ڕازی نەبوونی لە ئازاردانی پشیلەیەک بە ھێزە دەروونییەکانی. ستیڤ کامێراکەی جۆناتان دەشکێنێت دوای دۆزینەوەی وێنەکانی ئاھەنگەکە. نانسی دواتر وێنەیەکی باڕب دەدۆزێتەوە، و پێی دەزانێت کە ونبووە. لە گەڕانەوەی بۆ خانووەکەی ستیڤ بۆ لێکۆڵینەوە، نانسی ڕووبەڕووی دێمەگۆرگنەکە دەبێتەوە بەڵام دەتوانێت کە لەدەستی ھەڵبێت. جۆیس تەختەیەکی ئەلفوبێ لەسەر دیوارەکەی دەکێشێت و گڵۆپێکی کریسمەس دەخاتە سەر ھەریەک لە پیتەکان، کە ڕێ بە ویڵ دەدات کە پەیوەندی پێوە بکات لەو ڕێیەوە پێی بڵێت کە ئەو «لێرەیە» و جۆیس پێویستە کە «ڕابکات». لە باوەڕبوونیان لەوەی کە ئیلێڤن دەزانێت کە ویڵ لەکوێیە، کوڕەکان پێی دەڵێن کە بیانبات بۆ لای. ئیلێڤن دەیانبات بۆ کانەبەردێک، لەو کاتەی کە لاشەی ویڵ لەناو ئاوەکەدا دەدۆزرێتەوە لەلایەن تیمی گەڕانەکە.
٤٤«بەشی چوارەم: لاشەکە»شۆن لێڤیجەستن دۆبڵ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (2016-07-15)
جۆیس ڕەتی دەکاتەقە کە بڕوابکات کە لاشەکە ھی ویڵە. مایک ھەست دەکات کە خیانەتی لێکراوە لەلایەن ئیلێڤنەوە و لێی تووڕە دەبێت، دواتر ئیلێڤن بۆی دەسەلمێنێت کە ویڵ ھێشتا لەژیاندا ماوە بە پەیوەستکردنی دەنگی بە وۆکی تۆکییەکەی مایکەوە. کوڕەکان بیرۆکەی ئەوەیان بۆ دێت کە ئیلێڤن ڕادیۆی قوتابخانەکەیان بەکاربھێنێت بۆ پەیوەندیکردن بە ویڵەوە، چونکە ڕادیۆوی قوتابخانەکەیان بەھێزترە. نانسی شێوەیەکی سەیر دەبینێت لە پشت باڕبراوە لە وێنەکانی جۆناتاندا، کە جۆناتان دەبینێت کە لە ڕوونکردنەوەکەی دایکی دەچێت بۆ دێمەگۆرگنەکە. نانسی پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە لە ونبوونی باڕب، دواتر لە کاتی چوونەوەی بۆ ماڵ، بە دایکی دەڵێت کە لەگەڵ ستیڤدا خەوتووە. دواتر شەڕ لەگەڵ ستیڤدا دەکات، کە تەنیا گرنگی بەوە دەدات کە نەکەوێتە کێشەوە لەگەڵ باوکیدا. ھۆپەر گوومانی ھەیە لە ڕاستی و درۆی لاشەکە کە لە کانەبەردەکەدا دۆزراوەتەوە و بەرەنگاری سەربازەکە دەبێتەوە کە دۆزیویەتەوە، لە سەربازەکە دەدات و سەربازەکە دانی پێدا دەنێت کە زۆریان لێکردووە کە درۆ بکات. کوڕەکان ئیلێڤن دەبەنە ناو قوتابخانەکەیانەوە بۆ بەکارھێنانی ڕادیۆکە، کاتێک جۆیس گوێی لە دەنگی ویڵ دەبێت لە دیواری ژووری میوانەکەیانەوە. کە کاغەزی دیوارەکە دەدڕێت، و ویڵ دەبینێت لە پشت پەردەیەکی ئەندامییەوە. ئیلێڤن ڕادیۆکە بەکاردەھێنێت بۆ پەیوەستکردنی دەنگی ویڵ بەدایکییەوە. ھۆپەر دەچێت بۆ لاشەخانەکە و بۆی دەردەکەوێت کە لاشەکەی ویڵ ساختەیە، و گومانی ھەیە کە برێنەر بەرپرسیار بێت، و دەچێتە ناو تاقیگەکەوە.
٥٥«بەشی پێنجەم: قالۆنچە و تەنافبازەکە»برایانی دەفەرئالیسن تاتلۆک١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (2016-07-15)
ھۆپەر لەناو تاقیگەکەدا دەگەڕێت، ماددەکە دەدۆزێتەوە، پێش ئەوەی لەلایەن پاسەوانەکانی تاقیگەکەوە لە ھۆش خۆی ببرێت. کوڕەکان پرسیار لە مامۆستای زانستی قوتابخانەکەیان، بەڕێز کلارک، دەکەن کە ئایا ئەگەر ھەیە بتوانیت گەشت بکەیت بۆ گەردوونێکی لێکچوو، کە وەڵامیان دەداتەوە کە لەوانەیە «دەروازە»یەکی بیردۆزی ھەبێت و لەڕێیەوە بتوانن، بەڵام دەڵێت کە توانایەکی لەڕادەبەدەر پێویستە بۆ دروستکردنی کونێک لە گەردووندا کە ببێتە دەروازەکە و بەھۆی ھێزە موگناتیسییە زۆرەکەیەوە ئەگەری ھەیە کە ووک کونێکی ڕەشی لێبێت. ھۆپەر لە ماڵەکەیدا بەخەبەردێت و مایکرۆفۆنێکی شاراوە دەدۆزێتەوە، و بۆی دەردەکەوێت کە جۆیس ھەموو کاتەکە ڕاستی کردووە. بەو گریمانەی کە دەروازەیەک ھەیە، کوڕەکان دوای قیبلەنماکانیان دەکەون. ئیلێڤن ئەو کاتەی بیردەکەوێتەوە کە لە تانکێکی کەم ھەستدا دانراوە بۆ ئەوەی بە ھێزی دەروونی نھێنییانە گوێ لە پیاوێک بگرێت کە بە ڕووسی قسەدەکات؛ لە کاتی گوێگرتندا، دێمەگۆرگنەکە دەبینێت. لە ترسی ئەوەی دووبارە تووشی دێمەگۆرگنەکە ببێتەوە، ئیلێڤن ئاڕاستەی قیبلەنماکانیان دەگۆڕێت. لوکەس وا تێدەگات کە ئیلێڤنە کە کار دژی حکوومەت دەکات، بەھۆیەوە مایک و لوکەس شەڕ دەکەب و ئیلێڤن بەھۆی شڵەژاوی بە ھێزە دەروونییەکانی لوکەس فڕێدەدات. کاتێک دەستن و مایک ھەوڵدەدەن لوکەس ھەستێننەوە، ئیلێڤن ڕادەکات. نانسی و جۆناتان پیلانێک دادەنێن بۆ کوشتنی دێمەگۆرگنەکە. لە کاتی گەڕان لە دارستانەکەدا، ئاسکێکی بریندار دەبینن و دواتر بەخێرایی ڕادەکێشرێت. نانسی دوای دەکەوێت بەناو دەروازەکەی سەرواژێر، و سەرنجی دێمەگۆرگنەکە ڕادەکێشێت.
٦٦«بەشی شەشەم: دێوەکە»برایانی دەفەرجێسی نیکسن-لۆپێز١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (2016-07-15)
جۆناتان نانسی لە دەروازەکەوە ڕادەکێشێتە دەرەوە. لە شەوەکەدا، نانسی دەترسێت کە بە تەنیا بخەوێت بۆیە داوا لە جۆناتان دەکات لە ژوورەکەیدا لەگەڵی بمێنێتەوە. ستیڤ، کە دەیەوێت بڕوات نانسی ئاشت بکاتەوە، ھەردووکیان دەبینێت لە پەنجەرەی ژووری نوستنەکەیاندا دەبینێت و وا دەزانێت کە خۆشەویستن. جۆیس و ھۆپەر تێری ئایڤز دەدۆزنەوە، کە ناتوانێت بجوڵێت و قسەبکات و لەلایەن بێکیی خوشکییەوە چاودێری دەکرێت، کە باسی ئەوە دەکات کە تێری بەشدار بووە لە پڕۆژەی ئێم کەی ئەڵترا لەکاتێکدا لەلایەن کەسێکی نەزانراوەوە دووگیان بووە و پێی وایە کە جەینی کچی لەلایەن برێنەرەوە لە کاتی لەدایکبوونیدا ڕفێندرابێت، بەھۆی ھێزە دەروونییەکانی جەینەوە. نانسی و جۆناتان چەک دەکڕن بۆ کوشتنی دێمەگۆرگنەکە، و گریمانەدەکەن کە خوێن سەرنجی ڕادەکێشێت. ستیڤ دەکەوێتە شەڕە مستێکەوە لەگەڵ جۆناتان چونکە ستیڤ نانسی بە لەشفرۆش بانگ دەکات. بە تەنیا لە دارستاندا، ئیلێڤن بیری دەکەوێتەوە کە لەلایەن برێنەرەوە داوای لێدەکرێت بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ دێمەگۆرگنەکە، و لەو ڕووداوە ناخۆشەدا، بە ڕێکەوت دەروازەکە دەکاتەوە. لە کاتی گەڕان بۆ ئیلێڤن، مایک و دەستن لەلایەن دوو ملھوڕەوە ھێرشیان دەکرێتە سەر، بەڵام ئیلێڤن ڕزگاریان دەکات، کە قۆڵی کوڕێکیان دەشکێنێت. ئیلێڤن بە فرمێسکەوە دانی پێدادەنێت کە خۆی بەرپرسیار بووە لە ھێنانی دێمەگۆرگنەکە بۆ ناو ئەم گەردوونە. لوکەس کارمەندەکان دەبینێت، کە دوای ئیلێڤن دەکەون، کە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ھێرشکردنە سەر ماڵی مایک.
٧٧«بەشی حەوتەم: بانیۆکە»برایانی دەفەرجەستن دۆبل١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (2016-07-15)
لوکەس مایک ئاگادار دەکاتەوە سەبارەت بەو کارمەندانەی کە بەدوای ئیلێڤندا دەگەڕێن. مایک، دەستن و ئیلێڤن خانووەکە جێدێڵن. ئیلێڤن بە ھێزە دەروونییەکانی بارکێشی یەکێک لە کارمەندەکان ھەڵدەدات کە ڕێگەی لێگرتوون، و منداڵەکان ڕادەکەن. لوکەس لەگەڵ مایک و ئیلێڤندا ئاشتدەبێتەوە و منداڵەکان خۆیان حەشاردەدەن. نانسی جۆناتان و زانیارییەکانی خۆیان دەربارەی دێمەگۆرگنەکە بۆ جۆیس و ھۆپەر باسدەکەن. پێکەوە پەیوەندی بە منداڵەکانەوە دەکەن، و ھەموویان لە ماڵی بایەرزەکان یەک دەبینن. جۆیس و ھۆپەر بۆیان دەردەکەوێت کە ئیلێڤن، جەین ئایڤزە. کۆمەڵەکە داوا لە ئیلێڤن دەکەن کە بە ھێزی دەروونی بەدوای ویڵ و باڕبدا بگەڕێت، بەڵام کارەکانی پێشووی زۆر لاوازی کردووە. بێ گەڕاندنەوەی ھێزەکانی ئیلێڤن، دەچنە ناو قوتابخانەکە و تانکێکی کەم ھەست دروست دەکەن. بە بەکارھێنانی ھێزەکانی، ئیلێڤن لاشەی باڕب دەدۆزێتەوە و، بە یارمەتیی جۆیس، ویڵ بە زیندوویی دەدۆزێتەوە، کە لە خانووە دارینەکەی خۆیدا لە حەوشەی ماڵەکەیان لە گەردوونی سەرەوژێردا خۆی حەشارداوە. دوای زانینی ئەوەی کە دەروازەکە لە ژێرزەمینی تاقیگەکەدایە، ھۆپەر و جۆیس دەچنە ناو تاقیگەکەوە بەڵام لەلایەن پاسەوانەکانەوە دەگیرێن. نانسی و جۆناتان دەچنەوە بۆ ماڵی بایەرزەکان، و پیلان دادەڕێژن بۆ ھێنان و کوشتنی دێمەگۆرگنەکە. لە سەرەوژێردا، دێمەگۆرگنەکە پەلاماری خانووە دارینەکەی ویڵ دەدات.
٨٨«بەشی ھەشتەم: سەرەوژێر»برایانی دەفەر' : پۆڵ دیچەر
'
 : برایانی دەفەر
١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (2016-07-15)
ھۆپەر، کە لە بیری چەند ساڵێک پێش مردنی سارای کچیدایە، ناونیشانی ئیلێڤن دەداتە دەست برێنەر، کە لە پاداشتدا ڕێگە بە ھۆپەر و جۆیس دەدات بچنە سەرەوژێرەوە بۆ ڕزگارکردنی ویڵ. لە خانووی بایەرزەکاندا، نانسی و جۆناتان دەستی خۆیان دەبڕن بۆ ڕاکێشانی دێمەگۆرگنەکە. ستیڤ دەگاتە ئەوێ، کەمێک پێش ئەوەی کە دێمەگۆرگنەکە دەربکەوێت، بۆ داوای لێبووردن لە جۆناتان سەبارەت بە شەڕەکەیان. ستیڤ، نانسی، و جۆناتان شەڕ لەگەڵ دێمەگۆرگنەکەدا دەکەن و ئاگری تێبەردەدەن، تا بگەڕێتەوە سەرەوژێر. لەو کاتەدا، ئیلێڤن و کوڕەکان لە قوتابخانەکەدا خۆیان حەشارداوە لەکاتێکدا برێنەر و کارمەندەکانی دێن بۆ ڕفاندنی ئیلێڤن؛ ئیلێڤن زۆربەیان دەکوژێت پێش ئەوەی لە ھۆش خۆی بچێت. دێمەگۆرگنەکە دەردەکەوێت و پەلاماری برێنەر دەدات. ھۆپەر و جۆیس ویڵ دەدۆزنەوە لە سەرەوژێردا، کاتێک لە سەرە مەرگدایە، و بە سی پی ئاڕ دەیھێننەوە ھۆش خۆی. دێمەگۆرگنەکە منداڵەکان دەدۆزێتەوە و ئیلێڤن پارێزگاریان لێدەکات، بەڵام بە کردنی، خۆشی دەکەوێتە سەرەوژێرەوە. ویڵ دەبرێتە نەخۆشخانە. دوای مانگێک، نانسی و ستیڤ دووبارە پێکەوەن و ھەردووکیان ھاوڕێی جۆناتانن. ھۆپەر خواردن لە سندووقێکی ناو دارستانەکەدا جێدێڵێت. ویڵ خەیاڵی سەرەوژێر دەکات، بەڵام لە خێزانەکەی دەیشارێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ڕاین, ماورین (٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣). ""House of Cards" On Netflix: Inside Intel on Kevin Spacey's Dark Drama". ھەفینگتن پۆست. Retrieved 25ی Januaryی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ Gallagher, Caitlin (July 15, 2016). "Is Hawkins A Real Town? 'Stranger Things' Will Make You Nostalgic For These Other '80s Classics". Bustle. Retrieved August 5, 2016.
  3. ^ ئ ا Ausiello, Michael (June 15, 2015). "Scoop: Winona Ryder to Headline Untitled Netflix Supernatural Thriller". TVLine. Retrieved August 24, 2015. ١٦ی ئابی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا ب پ ت ج چ Andreeva, Nellie (August 20, 2015). "Duffer Bros. Netflix Supernatural Drama Series Sets Young Cast, Gets Title". Deadline Hollywood. Retrieved August 24, 2015.
  5. ^ Petski, Denise (September 1, 2015). "Cara Buono Joins Netflix's 'Stranger Things'; Dean Cain In 'Lady Dynamite'". Deadline Hollywood. Retrieved July 17, 2016.
  6. ^ "Netflix's 'Stranger Things' Adds Matthew Modine to Cast (Exclusive)". TheWrap. October 27, 2015. Retrieved July 17, 2016.
  7. ^ Crossan, Ashley (August 31, 2016). "EXCLUSIVE: 'Stranger Things' Actor Joe Keery on Season 2, Steve's Hair and Justice for Barb". Entertainment Tonight. Retrieved January 2, 2017.
  8. ^ Petski, Denise (October 14, 2016). "'Stranger Things' Netflix Series Adds Two New Regulars, Promotes Two For Season 2". Deadline Hollywood. Retrieved October 14, 2016.
  9. ^ Coates, Tyler (August 1, 2016). "This 19-Year-Old Unknown Actress Just Became an '80s Cult Icon". Esquire. Retrieved August 4, 2016.
  10. ^ Petski, Denise (September 1, 2015). "Ross Patridge Joins cast of Stranger Things". Deadline Hollywood. Retrieved August 4, 2016.</ Portraying the Monster in 'Stranger Things' |first=Erin |last=Nyren |date=May 31, 2017 |accessdate=June 7, 2017 |work=Variety}}
  11. ^ Kubai, Andy (August 19, 2016). "'Stranger Things' Real Life Conspiracy and Occult Connections". Screenrant.com. Retrieved August 22, 2016.
  12. ^ Randall, Kayla (November 2016). "Two young Louisiana actors are featured in two buzzed-about Netflix shows". 225 Baton Rouge. Retrieved March 5, 2017.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری