شانۆن پێرسەر

خانمەکتەرێکی ئەمریکی


شانۆن پێرسەر (لەدایکبووی ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٧) خانمەئەکتەرێکی ئەمریکییە. یەکەم کاری نواندنی ڕۆڵی باڕبرا «باڕب» ھۆڵاند بوو لە زنجیرەی درامی نێتفلیکسی شتە نامۆکان (٢٠١٦–٢٠١٧)، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتی پڕایم تایم ئێمی بۆ باشترین خانمەئەکتەری میوان لە زنجیرەیەکی درامی.[٢]

شانۆن پێرسەر

پێرسەر لە کۆمیک-کۆنی ساندیاگۆی ٢٠١٧
لەدایکبوون (١٩٩٧-٠٦-٢٧) ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٧ (تەمەن ٢٦ ساڵ)
خوێندنگەزانکۆی ویلایەتی کینسۆ
پیشەخانمەئەکتەر
چالاکبوون٢٠١٦–ئێستا

یەکەم نواندنی پێرسەر لە فیلمدا لە فیلمی سەروو سروشتی ترسناکی Wish Upon (٢٠١٧) دا بوو،[٣] و ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە لە فیلمی کۆمیدی ڕۆمانسی Sierra Burgess Is a Loser (٢٠١٨). ڕۆڵی کەمی ئیثێڵ مەگز بەرجەستە دەکات لە زنجیرەی ھەرزەکاری درامی CWی Riverdale (٢٠١٧–ئێستا).[٤]

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

پێرسەر لە ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٧ لە ئەتڵانتا، جۆرجیا لەدایکبووە.[١][٥] لە ٢٠١٦ دا، پێرسەر لە زانکۆی ویلایەتی کەینسۆ ئەیخوێند. ئەو پێشتر لە سینەمای فیلمی شارەکەی کاری کردووە، لە ڕۆزوێڵ، جۆرجیا،[٦] بەڵام وازی ھێنا بۆ سەرنج کردنە سەر نواند.[٧]

پیشە دەستکاری

یەکەم نواندنی پێرسەر لە زنجیرەی خەیاڵی زانستی درامی نێتفلیکسی شتە نامۆکاندا بوو. کارەکتەری باڕبرا ھۆڵاند بەرجەستە دەکات، کچێکی زیرەک و زمان پاراو، کە ھاوڕێی نزیکی نانسی ویڵەر (ناتالیا دایەر)ە. گەرچی کە کارەکتەرەکە ڕۆڵێکی کەمی ھەیە، زۆرینەی خەڵکی باڕبیان بە پەسەندترین کارەکتەرییان داناوە.[٨][٩] ئەم ڕۆڵە پێرسەری لە سەرتاسەری جیھاندا ناساند،[١٠][١١] و پاڵاوتنێکی بۆ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم ئێمی بەدەستھێنا بۆ باشترین خانمەئەکتەری میوان لە زنجیرەیەکی درامی.[١٢]

پێرسەر ئیثڵ مەگز بەرجەستە دەکات لە زنجیرەی درامی ھەرزەکاری The CWی Riverdale.[١٣] لە ٢٠١٨ دا، ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕا لە فیلمی Sierra Burgess Is a Loser.[١٤] ئەو ڕۆڵێکی بچووکی ھەبوو لە فیلمی Life of the Party، کە لە کۆتاییدا دیمەنەکی بڕدرا.[٣][١٥] پێرسەر ڕۆڵی ئانابێڵ بۆومانی گێڕاوە، ئەندامێک لە تیمی نواندنی دوا ناوەندی ستانتن، لە درامای Rise، و کتێبی دەنگی Leah on the Offbeat خوێندووەتەوە.

ژیانی تایبەتی دەستکاری

پێرسەر ڤیژواڵ ئارتیست و مۆستیقاژەنێکی نەشارەزایە. ئەو لایەنگری ئاگادارکردنەوەی تەندروستی مێشکی و خەمۆکی دەکات.[٥] لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ دا، پێرسەر خۆی بە دووڕەگەزخواز خۆی ئاشکراکرد لە پۆستێکی تویتەردا.[١٦]

فیلمۆگرافی دەستکاری

فیلم دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٧ Wish Upon جون ئاکۆستا
٢٠١٨ Sierra Burgess Is a Loser سیێرا بێرگز

تەلەڤیزیۆن دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٦–٢٠١٧ شتە نامۆکان باڕبرا "باڕب" ھۆڵاند ٧ ئەڵقە
٢٠١٧–ئێستا Riverdale ئیثڵ مەگز ١٣ ئەڵقە
٢٠١٨ Rise ئانابێڵ باومان ١٠ ئەڵقە
٢٠١٨–٢٠١٩ Final Space شانۆن ثەندەر (دەنگ) ٤ ئەڵقە
٢٠٢٠ Room 104 مێگەن ١ ئەڵقە
Equal دیل ماڕتن زنجیرەیەکی دۆکومێنتاری، ١ ئەڵقە

پۆدکاست دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵی دەنگی تێبینییەکان
٢٢ Day by Day بێتی ڵانۆن ئەڵقەی: "Winnie, Betty, and..."

خەڵات و پاڵێوراوەکان دەستکاری

ساڵ خەڵات بابەت کاری پاڵێوراو ئەنجام سەرچاوە
٢٠١٧ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم باشترین خانمەئەکتەری میوان لە زنجیرەیەکی درامی شتە نامۆکان پاڵێوراو [١٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Radloff, Jessica (August 17, 2016). "Why Shannon Purser A.K.A. Barb Had to Quit Her Movie Theater Job Because of Stranger Things". Glamour. Retrieved June 18, 2017.
  2. ^ Chaney, Jen (July 27, 2016). "Stranger Things' Shannon Purser on Playing Barb". Vulture.com. Retrieved August 9, 2016.
  3. ^ ئ ا Gardner, Chris. "Barb Takes Hollywood: 'Stranger Things' Breakout Meets Casting Directors and Lands a Movie". The Hollywood Reporter. Retrieved October 28, 2016.
  4. ^ Osborn, Alex (August 30, 2016). "Stranger Things Actress Shannon Purser Joins Riverdale". IGN. Retrieved August 30, 2016.
  5. ^ ئ ا Radloff, Jessica. "Shannon Purser Biography, Celebrity Facts and Awards". TV Guide. Retrieved July 5, 2020.
  6. ^ Mulkerin, Tim (July 29, 2016). "She has worked on the stage for several years, and this was her first TV role. The breakout star from 'Stranger Things' still has a surprisingly normal day job". Techinsider.io. Retrieved August 14, 2016.
  7. ^ Strong, Mary (August 20, 2016). "'Stranger Things'; Shannon Purser Quits Her Day Job". Inquisitr.
  8. ^ Coates, Tyler (August 1, 2016). "This 19-Year-Old Unknown Actress Just Became an '80s Cult Icon". Esquire. Retrieved August 4, 2016.
  9. ^ Moylan, Brian (July 25, 2016). "Praise Barb, Stranger Things' Best Character". Vulture.com. Retrieved August 9, 2016.
  10. ^ Radlof, Jessica (August 17, 2016). "Why Shannon Purser A.K.A. Barb Had to Quit Her Movie Theater Job Because of Stranger Things". Glamour.
  11. ^ Hogan, Michael (December 17, 2016). "Shannon Purser: 'People have actually had Barb's face tattooed on their bodies'". The Guardian. Retrieved February 12, 2017.
  12. ^ Mitovich, Matt (July 13, 2017). "Emmy Nominations: SNL, Westworld, FEUD and Stranger Things Lead Pack, Freshman Hit This Is Us Scores 11 Nods". TVLine.
  13. ^ Evry, Max (August 30, 2016). "Riverdale Cast Adds Shannon Purser and Robin Givens". ComingSoon.net. Retrieved August 30, 2016.
  14. ^ Hipes, Patrick (January 5, 2017). "'Stranger Things' Shannon Purser To Star In 'Sierra Burgess Is A Loser'". Deadline Hollywood. Retrieved May 7, 2017.
  15. ^ https://mobile.twitter.com/shannonpurser/status/784073813252313088?lang=en
  16. ^ Moniuszko, Sara (April 19, 2017). "'Stranger Things' star Shannon Purser comes out as bi, addresses queerbaiting". USA Today. Retrieved April 19, 2017.
  17. ^ Rubin, Rebecca (July 13, 2017). "Barb From 'Stranger Things' Scores Unexpected Emmy Nomination". Variety.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری