سەمیع
ناوی عەبدوسسەمیعی کوڕی سەید سلێمانی کوڕی سەید برایمە، لە ساڵی ١٨٤٨ز بەرامبەر بە ١٢٦٤ی کۆچیدا لە ناوچەی سیوەیل لە ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە.[١] لە دوای تەواوکردنی خوێندنی ئایینی ھاتووە بۆ دێھاتی ھەمزەڵان لە ناوچەی دەشتەتاڵی سەر بە شاری بانە و پێشنوێژی بۆ کردووە و وانەی ئایینی وتووتەوە.
عەبدوسسەمیع سلێمان ئیبراهیم | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٤٨ز - ١٢٦٤ی کۆچی |
مەرگ | ١٨٨٩ز - ١٣٠٧ی کۆچی |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر ، مامۆستای ئایینی |
ئایین | ئیسلام |
مناڵ(ەکان) | تاهیر ، عەبدوڵڵا ، حەبیبە و پیرۆز |
لە دوای ساڵی ١٨٨٤ ڕووی کرۆتەوە بۆ دێھاتی ئەنجێنە توەڕەش ناسراو بە ئەنجێنە برایم و لە وێ ماوەتەوە. لە ئەنجێنە براییم پەیامێکی بەناوی عەقیدە بە شێوازی شیعری نووسیوە، ئەم پەیامە لەلایەن خواناسی بەناوبانگ حاجی کاکە ئەحمەی بەرزنجی خوێندراوەتەوە و دانی بە باشی و لە باری ئەم ریسالەیا ناوە. عەقیدە دەیان جار لە کوردستانی باشوور لە چاپ دراوە.[٢] شێخ سەمیع لە ئەنجێنە وەبەرەو دێهاتی بەلوە ڕۆشتووە، لە دوای ماوەیەک لە دێهاتی بنەخوێ وەک مامۆستای ئایینی جێگیر بوە و و پێش نوێژی کردوە و وانەی دینی وتۆتەوە. لە ساڵی ١٨٨٩ دا لەسەر خەرجی یونس خان حاکمی بانە لە ڕێی عێراقەوە چووە بۆ سەفەری حەج. لە کاتی گەڕانەوەی دا لە شارۆچکەی بەحرەی سەر بە جەددە بەهۆی نەخۆشی وەبا کۆچی دوایی کردوە.
دوو کوڕ بەناوەکانی تاهیر و عەبدوڵڵا و دوو کچ بە ناوی حەبیبە و پیرۆز بەجێ ماوە .[٢]
بەشێک لە ریسالەی عەقیدەدەستکاری
عەقیدە ئاوا دەست پێ ئەکا : «ئەووەڵ ئیبتیدا بە ئیسمی ئەڵڵا / پەس حەمد و سەنا ئەلحەمدولیلا»
ئاواش تەواوی ئەکات : «سەمیع گونەهکار ئیلتەجا ئەکا / بۆ فاتیحایەک ئەو رەجا ئەکا» [٢]
پەراوێزەکاندەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |