ئەنجومەنی پیران

(لە سێناەوە ڕەوانە کراوە)

ئەنجومەنی پیران پەرلەمانی پیران، سینات (senate, senatus) بریتییە لە یەکێک لە دوو ئەنجومەنی سەرەکی یاسادانان لە بڕێ وڵاتان (ئەنجومەنی نوێنەران + ئەنجومەنی پیران "سینات" ).[١]

Meeting of the Association of European Senates in Gdańsk (2009)

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتەدایە و لە ئەنجومەنی نوێنەران بچووکترە.بۆ هەڵبژاردنی سیناتۆرەکان، ڕێژەی دانیشتووانی ویلایەتەکان لەبەر چاو ناگیردرێ و هەر ویلایەتێک ٢سیناتۆری هەیە و ئەنجومەنی پیران سەرجەم لە ١٠٠ ئەندام پێک دێت کە لە لە لایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن. بەرابەری یاسا، نابێ تەمەنی هیچ ئەندامێک لە ٣٠ ساڵ کەمتر بێ و پتر لە ٩ساڵیش دانیشتووی ئەو ویلایەتە بێ کە خۆی بۆ دەپاڵێوێت. هەر خولێکی ئەنجومەنی پیران ٤ ساڵە.

دەسەڵاتی ئەنجومەنی پیران بە هەندێک جیاوازی هەروەک ئەنجومەنی نوێنەرانە و ڕۆڵێکی بەرچاو لە دانانی یاسادا دەبینێ. ئەم ئەنجومەنە بەهۆی پێوەندی نزیک لەگەڵ سەرکۆمار، لەچاو ئەنجومەنی نوێنەران، لە بواری سیاسەتی دەرەکی دەسەڵاتێکی زیاتری هەیە.[٢] هەروەها جێگیرکردنی دامەزراندنەکانی سەرۆکایەتی بۆ دادگای باڵای یەکگرتوو و دادگا فیدڕاڵییەکانی تر و پلە و پایە سەرەکییەکانی دیکە و هەروەها پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانیش پەسند یان ڕەد دەکات.[٣]

ئەنجومەنی پیران لە وڵاتانی جیهان[٤] دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری