سپایدەرمانی سەرسووڕھێن ٢
پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسووڕھێنەر ٢[١] (بە ئینگلیزی: The Amazing Spider-Man) فیلمێکی سووپەرھیرۆی ئەمریکییە، لە ساڵی ٢٠١٤ کە لەسەر بنەمای کەسایەتی کۆمیکەکانی ماڕڤڵ سپایدەرمان دروست کراوە. فیلمەکە لە دەرھێنانی مارک وێب و بەرھەمھێنانی ئاڤی ئاراد و مات تۆڵماچ بوو. پێنجەمین فیلمی شانۆیی سپایدەرمانە کە لەلایەن کۆمپانیای کۆلومبیا پیکچەرز و مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت بەرھەم ھێنراوە، درێژەی فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسووڕھێنەر (فیلم) (٢٠١٢)ە، ھەروەھا کۆتا فیلمە لە زنجیرەی پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسووڕھێنەر.[٢][٣]
پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسووڕھێنەر ٢ | |
دەرھێنەر | مارک وێب |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئاڤی ئاراد مات تۆڵماچ |
مۆسیقا | ھانس زیمەر |
دەستکاری | پێترۆ سکالیا |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢ی ئایاری ٢٠١٤ (ئەمریکا) |
ماوەی فیلم | ١٤٢ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
بەشێکە لە زنجیرەی | سپایدەرمان |
تێچوون | ٢٩٣ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٧٠٩ ملیۆن دۆلار |
بەشی پێشوو | پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسووڕھێنەر |
چیرۆک
دەستکاریزانا و بازرگانی پێشووی ئۆسکۆڕپ ڕیچارد پارکەر پەیامێکی ڤیدیۆیی تۆمار دەکات بۆ ڕوونکردنەوەی دیارنەمانی خۆی. ئەو و ماری پارکەر ھاوسەرەکەی ھەوڵدەدەن لەناو فڕۆکەیەکی تایبەتدا ھەڵبێن، کە لەلایەن بکوژێکەوە دەڕفێندرێت، فڕۆکەکە دەکەوێتە خوارەوە و بەو ھۆیەوە ژن و مێردەکە گیانیان لەدەست دەدەن.
ڕۆڵەکان
دەستکاری- ئەندروو گارفیڵد وەک پیتەر پارکەر/سپایدەرمان
- ئێما ستۆن وەک گوین ستەیسی
- دانی دیھان وەک ھاری ئۆسبۆڕن/گرین گۆبڵن
- کەمپێە سکۆت وەک ڕیچارد پارکەر
- پۆڵ جیاماتی وەک ڕاینۆ
- سالی فیڵد وەک مەی پارکەر
بەرھەمھێنان
دەستکاریخراپەکاری بەدواداچوونەکە لە فیلمی ساڵی ٢٠١٢دا گاڵتەیان پێکرا. وێب ڕای گەیاند کە چیرۆکی سەرچاوە لە قۆناغی دووەمدا زیاتر دەکرێتەوە. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٢ وێب وتی دڵنیا نییە کە دەگەڕێتەوە یان نا، ھەرچەندە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٢ پشتڕاستکرایەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ دەرھێنانی بەدواداچوونەکە.[٤][٥] ھەروەھا ئەندرۆ گارفیڵد ھیوای ئەوەی دەربڕیبوو کە ڕۆڵەکەی دووبارە بکاتەوە و لە ئەیلوولی ٢٠١٢دا، پشتڕاستکرایەوە کە ئەو ڕۆڵەکە دەکات. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٣، مارک وێب لە تویتەر بڵاوی کردەوە کە وێنەگرتنی سەرەکی دەستی پێکردووە و درێژەی فیلمەکە لەسەر فیلمی ٣٥ ملم بە شێوەی ئانامۆرفیک وێنەی دەگیرێت، لەبڕی ئەوەی بە شێوەیەکی دیجیتاڵی وەک فیلمی پێشوو وێنە بگیرێت. سۆنی ئاشکرای کرد کە ئەمە یەکەم فیلمی سپایدەرمان دەبێت کە بەتەواوی لە ویلایەتی نیویۆرک وێنەی بگیرێت، لەنێویاندا دیمەنێکی ڕاوکردنی ئۆتۆمبێل کە لە ڕۆچێستەر وێنەکەی گیراوە، چونکە یاساکانی خێرایی کەمتر سنووردارە لە باکووری ویلایەتی نیویۆرک.[٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Baillie، Russell (April 24, 2014). «Movie review: The Amazing Spider-Man 2: Rise of Electro». The New Zealand Herald. لە April 27, 2014 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «James Vanderbilt returning to pen sequel». The Hollywood Reporter. ٢٤ی ئازاری ٢٠١١. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Fleming، Mike (٢٤ی نیسانی ٢٠١٢). «Alex Kurtzman & Roberto Orci Re-Writing Sequel To 'Amazing Spider-Man'». Deadline Hollywood. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Lieberman، David (٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣). «Update: Sony Pictures Plans More Spider-Man Sequels And Spinoffs – But Still No Marvel Reunion». Deadline Hollywood. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Eisenberg، Eric (١٧ی ئازاری ٢٠١٢). «Video: Spider-Man Director Marc Webb Hints at Future Villains and the Lizard's Look». Cinema Blend. Internet Archive. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Adam، Poulisse (٢٩ی نیسانی ٢٠١٤). «'The Amazing Spider-Man 2' emphasizes special effects, spectacle». Daily News.
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمیک
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سپایدەرمانی سەرسووڕھێن ٢ تێدایە. |