ئەندروو گارفیڵد

ئەندرو ڕەسڵ گاڕفیڵد (لەدایکبووی ٢٠ ئۆگەستی ١٩٨٣) ئەکتەرێکی بەڕیتانی-ئەمەریکیە و بەرهەمهێنەریشە.لەدایکبووە لە لۆس ئەنجلس و لە ئێپسۆمی بەڕیتانیا گەورە بووە و کاری نواندنی سەرەتا بە شانۆ و زنجیرەکانی تیڤی دەستپێکردووە. لەساڵی ٢٠٠٧ بەشداری یەکەم فیلمی کردووە بەناوی Lions for Lambs.گاڕفیڵد یەکەم دەرکەوتنی گەورەی لە ساڵی ٢٠١٠ بوو لە فیلمی The Social Network , کە تیایدا پاڵێوراویش کرا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خەڵاتی بافتا ، هەروەها بۆ فیلمی Never Let Me Goش ، دووبارە بۆ بافتا پاڵێوراو کرایەوە.


Andrew Garfield Comic-Con 2011 (Straighten Crop).jpg
گاڕفیڵد لەساڵی ٢٠١١
لەدایکبوون
ئەندرو رەسڵ گاڕفیڵد

(1983-08-20) ٢٠ی ئابی ١٩٨٣ (تەمەن ٣٨ )
خوێندنگەزانکۆی لەندەن
پیشەئەکتەر ، بەرهەمهێنەر
چالاکبوون2004–تا ئێستا

گاڕفیلد ساڵی ٢٠١٢ ڕۆلی سپایدەرمانی گێڕا لە هەردوو بەشی The Amazing Spider-Manدا ، هەروەها لەپاڵ فیلیپ سەیمۆر هۆفمانیش بەشداربوو لە شانۆی Death of a Salesman ، کە تیایدا بەمهۆیەوە پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی تۆنی.لەساڵی ٢٠١٤ ڕۆڵی لە فیلمی 99 Homes گێڕا و وەک بەرهەمهێنەریش بوو. لەساڵی ٢٠١٦دا بەشداربوو لە فیلمی Hacksaw Ridgeلە دەرهێنانی مێڵ گیبسن.و لە هەمان ساڵیشدا بەشداربوو لە فیلمی Silence لەپاڵ ئەکتەر لیام نیسندا ، و فیلمەکە لەدەرهێنانی ماڕتن سکۆرسێزی بوو.

سەرچاوەکاندەستکاری

١.ویکی ئینگلیزی