گرین گۆبڵن (بە ئینگلیزی: Green Goblin؛ وەگێڕانی دەقاودەق: دەعبای سەوز) ناونیشانی کەسایەتییەکەی گەورەخراپەکاری خەیاڵییە لە کتێبە کۆمیکەکانی ئەمریکادا، کە لەلایەن کۆمپانیای کۆمیکەکانی ماڕڤڵ بڵاودەکرێتەوە. یەکەم و بەناوبانگترین جەستەی ئەم کارەکتەرە نۆرمان ئۆسبۆرنە کە لەلایەن ستان لی و ستیڤ دیتکۆوە وەک دوژمنی کەسایەتی سووپەرھیرۆ سپایدەرمان دروست کراوە و بۆ یەکەمجار لە ژمارە ١٤ی زنجیرە کۆمیکی پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسووڕھێنەر لە تەممووزی ١٩٦٤ ناسێندرا.[١] ویلم دافۆی ڕۆڵی نۆرمان ئۆسبۆرنی گێڕا لە فیلمی سپایدەرمان لە دەرھێنانی سام ڕەیمی، جەیمس فرانکۆ ڕۆڵی کوڕەکەی گێڕا و بووە دووەم گۆبلن لە فیلمی سپایدەرمان ٣. ھەروەھا دین دیھان ڕۆڵی ھاری ئۆسبۆرنی گێڕاوە لە فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسووڕھێنەر ٢. گرنگترین ئامێر کە بەکاری دەھێنێت بریتییە لە گۆبڵن گلایدەر و بۆمبی ژەھراوی و چەکی کوشندە.[٢]

نۆرمان لە منداڵیدا لەلایەن باوکییەوە بە توندی ئەشکەنجە دەدرا. باوکی چەندین جار لە ژێرزەمینێکی کۆشکی ئۆسبۆرن زیندانی کردووە. بەھۆی نەبوونی خۆبەخش، نۆرمان ئەم فۆرمولەیەی لەسەر خۆی بەکارھێنا، فۆرمولەکە سەرکەوتوو بوو و جەستەی لەڕادەبەدەر بەھێز کرد. بەڵام کاریگەرییە لاوەکییەکانی کاریگەری نەرێنی لەسەر دەروون ھەبوو و وای لێکرد شێت بێت و ببێتە دوژمنی سپایدەرمان. دوای ئەوەی گوێن ستەیسی لەلایەن نۆرمانەوە کوژرا، شەڕێکی توند لە نێوان سپایدەرمان و گرین گۆبڵن ڕوویدا. کۆتایی ئەم شەڕە بە سەرکەوتنی سپایدەرمان کۆتایی ھات، گۆبلین بۆ ئەوەی دوا ھیوای ڕزگاری لەدەست نەدات، تەڵەیەکی لە پشت سەری سپایدەرمان چالاک کرد و بە خۆدزینەوە لێی، تەڵەکە بەر ئۆسبۆرن (گۆبلین سەوز) کەوت. لە گەدەدا، بووە ھۆی مردنی و پێی وت: بەھاری مەڵێ. دوای مردنی ھاری، جلوبەرگ و کەرەستەی گۆبلینەکە کەوتە دەستی پیاوێکی گەندەڵ و بێ بەزەییانە بە ناوی ڕۆدینینک کینگسلی. بە بەکارھێنانی جلوبەرگی گۆبلین بوو بە یەکێک لە دوژمنە مەترسیدارەکانی سپایدەرمان بە ناوی ھاب گۆبلین.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Rovin, Jeff (1987). The Encyclopedia of Supervillains. New York: Facts on File. pp. 148–149. ISBN 0-8160-1356-X.
  2. ^ Murray, Will (July 2002). "Spider Time". Starlog and Comics Scene Present Spider-Man and Other Comics Heroes.
  3. ^ Manning, Matthew K.; Gilbert, Laura, ed. (2012). "1960s". Spider-Man Chronicle Celebrating 50 Years of Web-Slinging. Dorling Kindersley. p. 26. ISBN 978-0-7566-9236-0. Spider-Man's arch nemesis, the Green Goblin, as introduced to readers as the 'most dangerous foe Spidey's ever fought.' Writer Stan Lee and artist Steve Ditko had no way of knowing how true that statement would prove to be in the coming years. {{cite book}}: |first2= has generic name (help)