گەورەخراپەکار، گەورەتاوانکار، یان سووپەرڤیڵن جۆرێکە لە کەسایەتیی دۆخیی خراپەکار کە زیاتر لە کۆمیکە ئەمریکییەکاندا دەبیندرێن، زۆرینەی جار توانای سەروومرۆڤییان ھەیە. گەورەخراپەکار دژی گەورەپاڵەوانە.

گەورەخراپەکارەکانی کۆمەڵەی تاوانکاریی یەکگرتوو لە فیلمی ١٩٦٦ی باتمان، دروستکراوەیەکی فیلمیی کۆمیکەکانی لە باتمانەوە وەرگیراوە و پەخشە تەلەڤیزیۆنییەکەی ١٩٦٠کان بە ھەمان ناوەوە. لە ڕاستەوە بۆ چەپ: جۆکەر، کاتوومەن، ڕیدڵەر، و پەنگوین.

گەورەخراپەکارەکان بەزۆری وەک بەربەست بەکاردێن بۆ پێشکەشکردنی بەرەنگاربوونەوەیەکی ترسێنەر بە گەورەپاڵەوانەکە. لەو حاڵەتانەی کە گەورەخراپەکار ھیچ ھێزێکی سەروومرۆڤی، جادوویی، یان ئەوجیھانیی نییە، لەوانەیە ژیرییەکی لەڕادەبەری ھەبێت یان کۆمەڵە لێزانییەک کە ڕێی پێ بدات کە پلانی ئاڵۆز یان تاوان بە شێوەیەک ئەنجام بدات کە مرۆڤی ئاسایی نەتوانن. تایبەتمەندییەکانی تر لەوانەیە خۆبەزلزانی و خاوەندارێتیی سەرچاوەی گەورە بێت بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانیان. زۆرینەی گەورەخراپەکارەکان چەند خەسڵەتێکی ھاوبەشیان لەگەڵ دیکتاتۆرەکان، تاوانکارەکان، زانا شێتەکان، خەڵات ڕاوکەرەکان، بازرگانە خراپەکان، ڕیزەبکوژەکان، و تیرۆریستەکانی جیھانی ڕاستی ھەیە، لەگەڵ ئاواتی زاڵبوونی جیھانی یان سەرۆکایەتیی گەردوونی.[١]

گەورەخراپەکارە دیارەکان دەستکاری

جۆکەر، لێکس لوتەر، دکتۆر دووم، ماگنێتۆ، برەینیاک، دێتسترۆک، گرین گۆبڵین، ڤێنەم، ڕیڤێرس-فلاش، بڵاک مانتا، لۆکی، تانۆس، سینێسترۆ، بڵاک ئادەم، ڕێد سکەڵ، ئەڵترۆن، ڕەئس ئەل غول، و داڕکسید ھەندێک گەورەخراپەکاری نێرینەی کۆمیکن کە کراون بە فیلم و بەرھەمی تەلەڤیزیۆنی.[٢][٣] چەند نموونەیەکی دیاری گەورەخراپەکاری مێینە بریتین لە کاتوومەن، ھارلی کوین، پۆیزن ئایڤی، میستیک، ھێڵا، ڤایپەر، و چیتا.[٤][٥]

ھەروەک گەورەپاڵەوانەکان، گەورەخراپەکارەکان ھەندێک جار ئەندامی کۆمەڵەی تاوانن، وەک شەش نەگریسەکە، دەستەی خۆکوژی، کۆمەڵەی نادادپەروەری، برایەتیی بازدەران، لەشکری مەرگ، و گەورەکانی خراپە.

لە بەڵگەفیلمی لێکۆڵینەوەیەک لەسەر شێرلۆک، نووسەران ستیفن مۆفات و ماڕک گاتیس ئاماژەیان بەوە داوە کە پڕۆفیسۆر جەیمز مۆریارتییان بە گەورەخراپەکار داناوە چونکە ئەویش خاوەنی ژیرییەک و ھێزی تێڕوانین و بەڵگەھێنانەوەیەکی لەڕادەبەدەرە، کە لە سەروو کەسی ئاسایییەوە دایدەنێت تا ئەو پلەیەی کە تەنھا ئەو بە ھەڕەشەیەکی لێ بینراوی شێرلۆک ھۆڵمز دابندرێت.

خراپەکارە سەرەکییەکەی جەیمز بۆند ئێرنست ستاڤرۆ بلۆفێڵد (ناسراو بە دەرکەوتنە دووبارەکانی لەسەر کورسییەکی دەسکدار لە کاتی دەستھێنان بە پشیلەکەیدا و زۆرینەی کات ڕووخساری بە نەبیندراوی دەمێنێتەوە بۆ بینەر لە دەرکەوتنەکانی سەرشاشەی) بووەتە کاریگەرییەک بۆ خوازەکانی گەورەخراپەکار لە سینەمای بەناوبانگدا، کە لاساییکردنەوەکانی وەک دکتۆر کڵۆو و ماد کات لە زنجیرەی ئەنیمەیتکراوی پشکنەر گاجێت، دکتۆر ئیڤڵ و بەڕێز بیگڵزوۆرت، زنجیرە فیلمی ئۆستن پاوەرز, یان دکتۆر بڵۆوھۆڵ لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیتکراوی پەنگوینەکانی ماداگاسکار لە خۆ دەگرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Eury & Misiroglu On The Supervillain Book". Comicon.Com. Archived from the original on 2012-02-18. Retrieved 2012-05-09. ١٨ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Joker tops supervillain poll". Metro.co.uk. 2012-04-25. Retrieved 2012-05-09.
  3. ^ "Top Ten Comic Book Super Villains". Comicbooks.about.com. 2012-04-10. Retrieved 2012-05-09. ١٧ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Lethal Ladies ; The 10 Best Female Supervillains". Newsarama.com. Retrieved 2013-10-22.
  5. ^ "Maleficent and 16 Other Famous Queens of Mean". Time Magazine. Retrieved 2015-04-09.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری