مارک پرێستن وێب[١] (بە ئینگلیزی: Marc Webb) لەدایکبووی ٣١ی ئابی ١٩٧٤ە، دەرھێنەر و سینەماکاری ئەمریکییە. وێب یەکەم دەرکەوتنی لە دەرھێنانی فیلمی درێژ لەساڵی ٢٠٠٩ بە فیلمی کۆمیدیای ڕۆمانتیکی "٥٠٠ ڕۆژی ھاویین" ئەنجامدا، و دواتر لە ساڵی ٢٠١٢ دەرھێنانی بۆ فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسوڕھێنەر بوو، کە بەھۆیەوە لە ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن ستۆدیۆی مارڤڵەوە ناوی "Webb-Verse"ی لێنرا. ھەروەھا دەرھێنانی فیلمە دراماییەکانی "بەھرەمەند" و "تاکە کوڕە زیندووەکە لە نیویۆرک" ھەردووکیان لە ساڵی ٢٠١٧.[٢]

وێب لەساڵی ٢٠١٣

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Lott Clark, Susan (1993). Southern letters and life in the mid 1800s. Wisconsin: the University of Wisconsin – Madison.
  2. ^ Vary, Adam B. (2021-12-30). "'Spider-Man: No Way Home' Screenwriters Explain All Those Surprises and Spoilers: 'This Wasn't Just Fan Service'". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-30.