سانیحە ئەمین زەکی
سەرەتای ژیان و خوێندنی
دەستکاریسانیحە کچی محەمەدئەمین زەکی بەگی مێژوونووسە، ساڵی ١٩٢٠ لە شاری ئەستەمووڵ ھاتووەتە دنیاوە و تاقە کچی باوکیەتی. چوار ساڵان بووە کە لە ١٩٢٤دا بە ماڵەوە ھاتوونە بەغدا و لێی نیشتەجێبوون. ھەر لە منداڵییەوە، بە حوکمی پشتیوانیی باوکی، بواری ھەبووە فێری ئەسپسواری ببێ و لەچک و عەبا بەکارنەھێنێ. ئەمە نەخشی بەرچاوی لە پێکھێنانی کەسێتییەکەیدا ھەبووە و وای لێکردووە لە زووەوە باوەڕی بە ھاوشانیی نێر و مێ ھەبێ و ئەوە بە بناغەی کۆمەڵێکی دروستی شارستانی دابنێ. قوناغەکانی خوێندنی سەرەتایی تا ئامادەییی مەرکەزیی لە بەغدا تەواوکردووە و لە شیعر و ئەدەبی عەرەبیدا باڵادەستبووە. لەبەرئەوەی ماڵێکیان لە شەقڵاوە ھەبووە و ھاوینانیان لەوێ بەسەربردووە، فێری زمانی کوردیش بووە.[١][٢]
مشاهير الكرد وكردستان
دەستکاریلێرەوە شانازیی بە ناسنامەی نەتەوەییی خۆی لا پەیدابووە و ھۆشیاریی نیشتمانیی کوردیی گەشەیکردووە. بەوپێیە، كتێبی کوردی بەناوبانگی باوکیی بە ناوی (مشاھیر الکرد وکردستان)ەوە کردووە بە عەرەبی، کە یەکەم بەرگی ١٩٤٥ و دووەم بەرگیشی بە دەستکاریی محەمەدعەلی عەونییەوە ١٩٤٧ بڵاوبووەتەوە. تەمای بووە بچێتە زانکۆی ئەمریکایی لە بەیرووت، بەڵام لەبەر تەندروستیی باوکی، کە لە دوادواکانی ژیانیدا بەدەست نەخۆشیی بەتایبەت ڕۆماتیزمەوە ناڵاندوویە، نەیتوانیوە بخوێنێ و خەریکی خزمەتی بووە. [١][٢]
ژیانی هاوسەرگیریی
دەستکاریساڵی ١٩٤٨ لەگەڵ محەمەد حەسەن مەخزوومیی دراوسێماڵیان، پاش چیرۆکێکی درێژی خۆشەویستی، خێزانی پێکھێناوە و بەرھەمی ژیانی ھاوبەشیان کچێکی "ژاڵە" ناو (پڕۆفیسۆرە لە زانکۆی ئەمریکایی لە بەیرووت) و کوڕێکی "حەسەن" ناو (دکتۆرای پزیشکیی ھەیە لە ئەمریکا)ە.[١][٢]
كۆچی دوایی
دەستکاریلە ساڵانی کۆتاییی ژیانیدا چووەتە شاری بەیرووت و لەوێ جێگیربووە، چونکە مێردەکەی لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی لوبنان بووە. تا ڕۆژی ١٦/٧/٢٠٠٩ لەوێ کۆچیدواییی کردووە.[١][٢]
نووسینەكانی
دەستکاریسانیحە، نووسینێکیتری لە ڕۆژنامەی "ژین"دا بڵاوبووەتەوە.[١][٢]