سابیر کوردستانی

گۆرانیبێژێکی کورد


سابیر محەممەد ئەحمەد ناسراو بە سابیر کوردستانی[١] (لەدایکبووی ١٩٥٥، کەرکووک[٢] - مردووی ١٠ی ئابی ٢٠٢٠، سلێمانی[٣]) گۆرانیبێژێکی کورد بوو. خاوەنی چەندین گۆرانی بوو بە زمانی کوردی، کە وەک خۆی ووتی: زۆربەی گۆرانییەکانم ڕووداوێکی ڕاستی لە پشتەوەیە، بە تایبەتیی ئەو گۆرانییانەی کە خۆم تێکستەکانیم نووسیوە.[٤] سابیر لە منداڵییەوە بەھۆی بەکارھێنانی چارەسەری پزیشکی بەھەڵە بیناییی لەدەست دا.[٢] لە ساڵی ١٩٧٠وە دەستی بە کاری ھونەری کردووە‌ و یەکەم بەرھەمیشی لە تەلەفزیۆنی کەرکووک لە ساڵی ١٩٧١ تۆمارکردووە.[٥] لە ساڵی ٢٠٢٠، بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییی کرد.[٦]

سابیر کوردستانی

لەدایکبوون١٩٥٥
مەرگ١٠ی ئابی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠٨-١٠) (٦٤–٦٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگنەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩
شوێنی گۆڕگۆڕستانی ڕەحیماوا، کەرکووک
نەتەوەکورد
پیشەگۆرانیبێژ

ژیان دەستکاری

سابیر کوردستانى، لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و خاوەنی سێ کچ و کوڕێکە، ئەو ھونەرمەندە لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکووک لە یادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گوتووە، [٧] ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧١ یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکووک تۆمارکردووە و لە ساڵی ١٩٧٢ گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کردووە.[٧]

لە دوورەوە ناوت بیستووم، یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی سابیر کوردستانی کە لە شیعرێکی عەبدوڵڵا پەشێو وەرگیراوە. لە ئایاری ٢٠٢٠ گۆرانییەکە بە کلیپێکی نوێوە بڵاوکرایەوە.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ هونەرمەند سابیر کوردستانی بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ماڵپەڕی ژیان، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠، لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئاداری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا سابیر کوردستانی توشی کۆرۆنا بوو، ماڵپەڕی ئاوێنە، ڕۆژی ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ سابیر کوردستانی گیانی لەدەست دا، ماڵپەڕی خەندان، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ "سابیر کوردستانی کۆچی دواییکرد". rudaw.net. 2022-08-08.
  5. ^ "سابیر كوردستانی لە تەمەنی 65 ساڵیدا بە خۆزگەكانیەوە ماڵئاوایی كرد". mewdamedia.com. 2022-08-08.
  6. ^ ھونەرمەند سابیر کوردستانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی خەڵک، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ ئ ا وەسێتی ھونەرمەندی کۆچکردوو سابیر کوردستانی ٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، zamenpress.com
  8. ^ کلیپی نوێی ھونەرمەند سابیر کوردستانی بە بۆنەی جەژنی رەمەزان بڵاودەکرێتەوە، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ڕۆژی ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.