دە وۆکینگ دێد (کایەی ڤیدیۆیی)

کایەی ڤیدیۆییی ٢٠١٢

دە وۆکینگ دێد (بە ئینگلیزی: The Walking Dead)[ئ] کایەیەکی ڤیدیۆییی ئەڵقەئەڵقەی سەرکێشیی گڕافیکیی ٢٠١٢یە کە لەلایەن تێڵتەیڵ گەیمز گەشەی پێ دراوە و بڵاو کراوەتەوە. لە ھەمان جیھانی زنجیرەکۆمیکەکەی ڕۆبێرت کیرکماندایە کە ھەمان ناوی ھەیە، و یەکەم بەشە لە زنجیرەکایەی ڤیدیۆییی دە وۆکینگ دێد. کایەکە دوای لی ئێڤرت دەکەوێ، کە تاوانباری تاوانکارییەکە و دەبێتە پارێزەری کچێکی بچووک بە ناوی کڵێمنتاین کە لە ناوجەرگەی کارەساتێکی زۆمبیدایە لە جۆرجیا. بڕیارەکانی یاریکەرەکە، وەک ھەڵبژاردنی گفتوگۆ و کردەوەکان، کاریگەری دەکاتە سەر ئاڕاستەکردنی چیرۆکەکە، کە دەرئەنجامەکانی ئەم ھەڵبژاردنانەش بەسەر تەواوی ئەڵقەکانی کایەکەوە دیار دەبێت.

دە وۆکینگ دێد
پۆستەری ھونەریی کایە ڤیدیۆیییەکە کە لی ئێڤرت و کڵێمنتاین دەردەخات
پەرەپێدەرتێڵتەیڵ گەیمز
بڵاوکەرەوەتێڵتەیڵ گەیمز
دەرھێنەرسین ڤانامان
جەیک ڕۆدکین
دێنیس لیناڕت
ئێریک پارسنس
نیک ھێرمن
سین ئاینسوۆرت
شێوەسازسین ڤانامان
جەیک ڕۆدکین
ماڕک داڕن
ھاریسن جی. پینک
ئاندروو ڵانگڵی
سین ئاینسوۆرت
بەرنامەسازکاڕڵ مەکنھۆوپت
ڕاندی تیودۆڕ
کینان پاترسن
ھوونەرمەنددێریک ساکای
نووسەرسین ڤانامان[١]
مارک دەرین[٢]
گێری ویتا[٣]
ئاوازدانەرجەرد ئێمرسن-جانسن
زنجیرەدە وۆکینگ دێد
بزوێنەرتێڵتەیڵ تووڵ
سەکۆئەندرۆید
ئای ئۆ ئێس
کیندڵ فایر ئێج دی ئێکس
ئۆ ئێس ئێکس
مایکرۆسۆفت ویندۆز
نینتێندۆ سویچ
ئوویا
پلەیستەیشن ٣
پلەیستەیشن ٤
پلەیستەیشن ڤیتا
ئێکس بۆکس ٣٦٠
ئێکس بۆکس وەن
بڵاوبوونەوە
ئەڵقەی ١
  • مایکرۆسۆفت ویندۆز، مەک ئۆئێس ئێکس
    • WW: ٢٤ی نیسانی ٢٠١٢
    پلەیستەیشن ٣
    • NA: ٢٤ی نیسانی ٢٠١٢
    • EU: ٢٥ی نیسانی ٢٠١٢
    ئێکس بۆکس ٣٦٠
    • WW: ٢٧ی نیسانی ٢٠١٢
    ئای ئۆ ئێس
    • WW: ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٢
    کیندڵ فایر ئەیچ دی ئێکس
    • WW: ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣
ئەڵقەی ٢
  • ئێکس بۆکس ٣٦٠
    • WW: ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٢
    مایکرۆسۆفت ویندۆز، مەک ئۆئێس ئێکس
    • WW: ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢[٤]
    پلەیستەیشن ٣
    • NA: ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢
    • EU: ٦ی تەممووزی ٢٠١٢
    ئای ئۆ ئێس
    • WW: ٢٩ی ئابی ٢٠١٢
    کیندڵ فایر ئەیچ دی ئێکس
    • WW: ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣
ئەڵقەی ٣
  • پلەیستەیشن ٣
    • WW: ٢٨ی ئابی ٢٠١٢
    مایکرۆسۆفت ویندۆز، مەک ئۆئێس ئێکس، ئێکس بۆکس ٣٦٠
    • WW: ٢٩ی ئابی ٢٠١٢
    ئای ئۆ ئێس
    • WW: ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢
    کیندڵ فایر ئەیچ دی ئێکس
    • WW: ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣
ئەڵقەی ٤
  • پلەیستەیشن ٣
    • WW: ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢
    مایکرۆسۆفت ویندۆز، مەک ئۆئێس ئێکس، ئێکس بۆکس ٣٦٠
    • WW: ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢
    ئای ئۆ ئێس
    • WW: ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢
    کیندڵ فایر ئەیچ دی ئێکس
    • WW: ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣
ئەڵقەی ٥
  • پلەیستەیشن ٣
    • WW: ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢
    مایکرۆسۆفت ویندۆز، مەک ئۆئێس ئێکس، ئێکس بۆکس ٣٦٠
    • WW: ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢
    ئای ئۆ ئێس
    • WW: ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢
    کیندڵ فایر ئەیچ دی ئێکس
    • WW: ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣
وەشانی وردەفرۆشی
  • مەک ئۆ ئێس ئێکس، مایکرۆسۆفت ویندۆز, پلەیستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠
    • NA: ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢
    • AUS: ٩ی ئایاری ٢٠١٣
    • EU: ١٠ی ئایاری ٢٠١٣
    پلەیستەیشن ڤیتا
    • WW: ٢٢ی ئابی ٢٠١٣
    پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
    • NA: ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
    • EU: ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
    سویچ
    • WW: ٢٨ی ئابی ٢٠١٨
چەشن
شێوازتاک-یاریزان

تێڵتەیڵ گەیمز دوای سەرکەوتنی لە ئیشە مۆڵەتپێدراوەکانی تری، لە ٢٠١١ ئەو مافەی بەدەست ھێنا تا دە وۆکینگ دێد پەرە پێ بدات. لە نزیکەوە، بە تیشک خستنە سەر دروستکردنی چیڕۆکێک ئیشیان لەگەڵ ڕۆبێرت کیرکمان کرد تا یاریکەران بڕیارگەلی ڕاست و دژوار بدەن کە کاریگەرییان لەسەر چیرۆکەکە ھەبوو لەکاتێکدا خۆیان لە سیناریۆکانی گەیم ئۆڤەر بەدوور گرت. لەکاتێکدا ھەڵبژاردنەکان دەستبەجێ کاریگەری دەکاتە سەر چیرۆک و پەیوەندییەکان، بەڵام بە شێوەیەکی بەرچاو چیرۆکەکە ناگۆڕێت، بەمەش ھاوسەنگییەک لەنێوان یاریکەرەکە و چیرۆکێکی یەکگرتوو دروست دەکات.

دە وۆکینگ دێد لە نیسان بۆ تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بە پێنج ئەڵقە لەسەر سەکۆی جۆراوجۆر بڵاو کرایەوە، کە ستایشێکی بەربڵاوی بۆ قووڵیی سۆزدارییەکەی، پەیوەندیی سۆزداریی نێوان لی و کڵێمنتاین و کاریگەریی لەسەر چەشنی کایەی سەرکێشی وەرگرت. خەڵاتگەلێکی کۆتاییی ساڵی بردەوە، لەوانەش خەڵاتەکانی باشترین کایەی ساڵی لە چەندین بڵاوکەرەوە وەرگرت، و بە یەک لە مەزنترین کایەکان کە تا ئەو کاتە دروست کرابێت دانرا. تا کۆتاییی ٢٠١٢، سەروو ٨٫٥ ملیۆن ئەڵقەی لێ فرۆشرا، کە سەرجەمی تا تەممووزی ٢٠٢٤ گەیشتە ٢٨ ملیۆن دانە کە ئەمەش کردی بە پڕفڕۆشترین کایەی ڤیدیۆیی کە تا ئەو کاتە دروست کرابێت.

تێڵتەیڵ لە ٢٠١٣ بە بڵاوکردنەوەی ئەڵقەی دی ئێڵ سییەکی زیادە بە ناوی ٤٠٠ دەیز، کە بەمە وەرزی یەکەمی درێژ کردەوە و کەلێنەکەی لەگەڵ وەرزی دووەم کە لە ٢٠١٣ و ٢٠١٤ بڵاو کرابوویەوە نەھێشت و پێکەوەی نووساندن، و سەرئەنجام کایەکەی فراوان کرد و کردی بە فڕانچایزێک. وەرزی سێیەم و وەرزی کۆتایی یەک بە دوای یەک لە ٢٠١٦–٢٠١٧ و ٢٠١٨–٢٠١٩، لەگەڵ سپینئاڤێک کە بەندە بە کەسایەتیی میشۆن، بڵاو کرانەوە.

کایەکردن

دەستکاری

دە وۆکینگ دێد کایەیەکی ڤیدیۆییی سەرکێشیی گڕافیکیی[٨] ئاماژەپێکردن و کرتەکردنە[٩] کە لە ڕوانگەی کەسی سێیەمەوە کایەی پێ دەکرێت.[١٠] لە کایەکەدا، کەسایەتیی یاریزانەکە بە ناوی لی ئێڤرت، ھەوڵ دەدات تا ڕزگاری ببێ و کچێکی بچووک بە ناوی کڵێمنتاین کە لە ناوجەرگەی کارەساتێکی زۆمبیدایە بپارێزێت بۆیە ئیش لەگەڵ گرووپێکی بچووک لە ڕزگاربووەکان دەکات.[١١] یاریکەرەکە بە بەکارھێنانی نیشانەیەکی سەر شاشە، دەتوانێت شتەکان بپشکنێت و مامەڵە لەگەڵ کەسایەتییەکان بکات،[١٢] و دەبێت کەڵک لە شتە کۆکراوەکان و ژینگەکەش وەرگرێت. بەدرێژاییی کایەکە، یاریکەرەکە تواناییی مامەڵەکردن لەگەڵ دەوروبەرەکەی و ئەو بژاردانەی تا سروشتی ئەو کارلێککردنەی پێ دیاری بکات، پێشکەش دەکرێت.[١٣] کایەکەرەکە دەبێت پازڵەکانی دەورەبەری شیکار بکات یان قسە لەگەڵ کەسایەتییە جیاوازەکان بکات تا ڕەوتی چیرۆکەکە بەرەوپێش بچێت.[١٤] بە وتەی ڕۆبێرت کیرکمان، دە وۆکینگ دێد زیاتر تیشکی خستووەتە سەر گەشەپێدانی کەسایەتییەکان و چیرۆکەکە، و کەمتریش لەسەر بەکارھێنانی وشە بە مەجاز کە لە کایە زامپبییەکانی تری وەک لێفت فۆوڕ دێد ھەیە.[١٥]

 
گرتەیەک کە ھەڵبژاردنەکانی گفتوگۆ پیشان دەدات. لە کاتە دیاریکراوەکانی داری وتووێژی ناو کایەکەدا، یاریکەرەکە کاتێکی دیاریکراوی ھەیە تا وەڵام بداتەوە، کە لە خوارەوەی ئەم دیمەنە پیشان دراوە. ئەگەر لە کاتە دیاریکراوەکەدا وەڵام نەدەنەوە، ئەوا کایەکە بژاردەی بێدەنگی کە بە … دیاری کراوە، ھەڵدەبژێرێت.

ھەندێ لە شوێنەکانی کایەکە پێویستیان بە وەڵامدانەوەی یاریکەرەکەیە لە کاتێکی دیاریکراودا، کە زۆر جار بەرەو بڕیاری گرنگی دەبات کە کاریگەریی لەسەر چیرۆکی کایەکە بە شێوازی کایە ڕۆڵگێڕانەکان (ئاڕ پی جییەکان) ھەیە.[١٦] ھەندێ لە داری وتووێژەکان داوا لە یاریکەرەکە دەکەن کە لە کاتێکی دیاریکراودا دانەیەک ھەڵبژێرێت، ئەگەر نا «لی» بەبێدەنگی دەمێنێتەوە، کە بۆی ھەیە کاریگەری بکاتە سەر ئەوەی کە کەسایەتییەکانی تر چۆن وەڵامی دەدەنەوە.[٨][١٧] بەپێچەوانەی ئەوەی کە لە کایە ڕۆڵگێڕانەکانی تری وەک زنجیرەی ماس ئیفێکت یان فۆڵئاوت ھەیە کە ھەڵبژاردنەکان دەکەونە سەر تەرازووی «باش یان خراپ»، ھەڵبژاردنەکانی دە وۆکینگ دێد ئەنجامی ئاڵۆزیان ھەیە، بەوەی کە کاریگەرییان لەسەر ڕەفتاری کەسایەتییەکانی تر بەرامبەر «لی» ھەیە.[١٦][١٨]

یاریکەرەکە دەتوانێت دۆخی «Minimal» ھەڵبژێرێت، کە ئاسانکارییەکان و تایبەتمەندیی «choice notification» ناچالاک دەکات کە ئاماژە بە گۆڕانەکانی ناو کایەکە یان ڕەفتاری کەسایەتییەکان بەرامبەر «لی» دەکات.[١٩][٢٠] لەو دیمەنانەی کە جموجۆڵی تێدایە، یاریکەرەکە دەبێت وەڵامی خێرای بۆ ئەو دوگمانە ھەبێت کە دێنە سەر شاشەکە تا خۆی یان کەسایەتییەکانی تر بەزیندوویی بھێڵێتەوە؛[٨] ئەگەر بمرن، ئەوا کایەکە لە وەڵامدانەوەی خێرا بۆ دوگمەکان دەست پێ دەکاتەوە.[٦] ھەر ئەڵقەیەکی کایەکە چەند ساتێکی تێدایە کە تێیدا یاریکەرەکە دەبێت لەنێوان دوو بژاردە یەکێکیان ھەڵبژێرێت.[٨][١٠] یاریکەران دەتوانن چەندین جار کایەکە پاشەکەوت بکەن و تایبەتمەندیی «rewind» بەکاربێنن تا بێنەوە و بڕیارەکانی پێشوویان بگۆڕن، کە ئەمەش ڕێگەیان پێ دەدات تا دەرئەنجامە جیاوازەکان بزانن.[٢١]

کەسایەتییەکان

دەستکاری
 
چەند ئەندامێکی کەسایەتییە سەرەکییە ڕزگاربووەکانی دە وۆکینگ دێد لە ئەڵقەی ٤. لە چەپەوە، کریستا، ئومێد، کێنی، لی، بێن و، چەک.

دە وۆکینگ دێد لە هەمان کاتی ڕووداوە سەرەکییەکانی زنجیرە کۆمیکە ڕەسەنەکە ڕوودەدات، کە کارەساتی زۆمبییەکە زۆربەی کۆمەڵگە لەناو دەبات.[٢٢][٢٣][٢٤] کەسایەتییەکانی نێو کایەکە لەبەر هێواشیی جووڵەکانیان بە زۆمبییەکان دەڵێن «وۆکەرەکان». هەرچەندە ڕزگاربووەکان لە سەرەتادا پێیان وایە کە قەپگرتن لەلایەن زۆمبییەوە تاکە ڕێگەیە بۆ تووشبوون، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت کە مرۆڤ دەبێتە زۆمبی بە چاوپۆشیکردن لەو شێوازەی کە تێیدا دەمرێت؛ بەڵام بە زیانگەیاندن بە مێشک دەتوانرێت زیندووبوونەوەکە بوەستێندرێت. ڕووداوەکانی کایەکەش وەک زنجیرەتەلەڤیزیۆنییەکە و کۆمیکەکە لە ویلایەتی جۆرجیا ڕوودەدەن.

ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی بەدرێژاییی کایەکە دەردەکەون. لی ئێڤرت (کە دەنگەکەی لەلایەن دەیڤ فێنۆی دەربڕدراوە[٢٥])، کەسایەتیی سەرەکییە و خەڵکی مەیکن و مامۆستای پێشووی زانکۆیە کە لەبەر کوشتنی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانی ویلایەتەکە، کە لەگەڵ ژنەکەی لی خەوتبوو، تۆمەتبار کراوە.[٢٦] لی کڵێمنتاینی ھەشت ساڵان (کە دەنگەکەی لەلایەن ملیسا هاچیسن دەربڕدراوە[٢٧])، دەدۆزێتەوە و باوکایەتیی بۆ دەکات چونکە دایک و باوکی بەرەو ساڤانا چووبوون و، کڵێمنتاینیان لە لای دایەنەکەی بەجێھێشتبوو کە لەلایەن وۆکەرەکان کوژرابوو. لی و کڵێمنتاین لەگەڵ خێزانێک یەکدەگرن کە خەڵکی فۆڕت ڵاودردەیلن لە ویلایەتی فلۆریدا؛ کێنی (کە دەنگەکەی لەلایەن گەیڤین ھەیمین دەربڕدراوە[٢٨]ماسیگرە و خێزانەکەی دەخاتە پێش ھەموو شتێکی ترەوە؛[٢٩] کاچا، ژنی کێنییە، کە وەک پزیشکی ئاژەڵان کار دەکات (و دەنگەکەی لەلایەن سیسی جۆونز دەربڕدراوە[٣٠][٣١] و کوڕەکەی کێنی و کاچا بە ناوی کێنیی بچووک (کە دەنگەکەی لەلایەن ماکس کاوفمن دەربڕدراوە[٣٢])، بەڵام بە ناوی «دەک» بانگی دەکەن.[٣١] پێنج کەسەکە لەگەڵ گرووپێکی ڕزگاربوو یەک دەگرن کە ڵیڵی سەرکردایەتییان دەکات و پێشتریش لە بنکەی هێزی ئاسمانیی ڕابینز خزمەتی کردووە[٣٣] (کە دەنگەکەی لەلایەن نیکی ڕاپ دەربڕدراوە[٣٤]). گرووپەکەی ڵیڵی پێک دێن لە ڵاری، کە باوکە شەڕانی و ڕەخنەگرەکەی ڵیڵی و فەرماندەیەکی خانەنشینی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە ڕابردووی لی دەزانێت (و دەنگەکەی لەلایەن تێری مگاڤرن دەربڕدراوە[٣٥][٣٦] کاڕڵی (کە دەنگەکەی لەلایەن نیکۆوڵ ڤیجیڵ دەربڕدراوە[٣٧]) پەیامنێرێکی هەواڵیی ناوچەیییە کە بەخێرایی بیردەکاتەوە و بڕیار دەدات و ئەمیش لە ڕابردووی لی ئاگادارە، بەڵام بەرامبەر لی ڕۆشنبیرە؛[٣٣] داگ (کە دەنگەکەی لەلایەن سام جۆون دەربڕدراوە[٣٨]پسپۆڕێکی سیستمی زانیاریی مەنتیقی و بەتەگبیرە؛[٣٦] و گڵێن ڕی (کە دەنگەکەی لەلایەن نیک هێرمن دەربڕدراوە[٣٩])، کوڕێکە کە پێشتر پیزای دەگەیاند.[٤٠] لە ئەڵقەی دووەم، دوو کەسی تر دێنە پاڵ گرووپەکە بە ناوەکانی ماڕک (کە دەنگەکەی لەلایەن ماڕک میدڵتن دەربڕدراوە[٤١])، ڕزگاربوویەکە کە پێشتر بۆ ھێزی ئاسمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکان کاری دەکرد؛ و بێن پاوڵ (کە دەنگەکەی لەلایەن ترێڤر هۆفمن دەربڕدراوە[٤٢])، قوتابییەکی ئامادەیییە کە لی و ماڕک و کێنی ڕزگاریان کرد. هەروەها لە ئەڵقەی دووەمدا جووتیارە مرۆڤخۆرەکانی سەینت جۆنز پیشان دەدرێن، لەنێویاندا ئاندی (کە دەنگەکەی لەلایەن ئادم هارینگتن دەربڕدراوە)، و براکەی، دانی (کە دەنگەکەی لەلایەن بڕاین سامر دەربڕدراوە)، و دایکیان، بڕێندا (کە دەنگەکەی لەلایەن جینی کێڵزی دەربڕدراوە). لە ئەڵقەی سێیەم کەسایەتیی زیاتر پیشان دەدرێن؛ چەک (کە دەنگەکەی لەلایەن ڕۆجر جاکسن دەربڕدراوە[٤٣]), پیاوێکی بێماڵوحاڵی لەسەرخۆ و ئاقڵانەیە کە لەنێو فاڕگۆنێکی شەمەندەفەر دەژی؛ و ئومێد و کریستا (کە دەنگەکانیان لەلایەن ئۆون تۆمس و [٤٤] و ماڕا جوونۆو دەربڕدراون[٤٥])، ژنومێردێکی گەنجن کە حەز دەکەن لە گرووپە گەورەکان دوور بکەونەوە. ئەڵقەی چوارەم دوو کەسایەتیی تر پیشان دەدات بە ناوەکانی مۆڵی (کە دەنگەکەی لەلایەن ئێڕن ئاش دەربڕدراوە[٤٦])، ژنێکی گەنجی لێزان و تەنافبازە کە پاچێکی شاخەوانیی پێیە؛ و ڤێرنۆون (کە دەنگەکەی لەلایەن باچ ئینگڵ دەربڕدراوە[٤٧]پزیشک و ڕێبەری گرووپێکی ڕزگاربووی شێرپەنجەن کە خۆیان لە ساردخانەی نەخۆشخانەیەک شاردووەتەوە. کەسە نامۆکەش (کە دەنگەکەی لەلایەن ئەنتنی ڵام،[٤٨] و ڕۆجر جاکسن لەڕێگەی وۆکی-تۆکییەکە دەربڕدراوە) پیاوێکی نادیارە کە کاتێک گرووپەکە نزیکی ساڤانا دەبنەوە لەڕێگەی وۆکی-تۆکییەکەی کڵێمنتاینەوە پەیوەندیی پێوە دەکات.

ئەم کورتەیەی خوارەوە باسکردنێکی گشتیی چیرۆکی ئیشەکەیە، کە باسی ئەو ڕووداوە سەرەکییانە دەکات کە ڕوو دەدەن بەبێ گوێدانە بڕیارەکانی یاریکەرەکە. ھەندێ بەشی دیاریکراو کە لێرەدا باس نەکراون بەپێی بڕیارەکانی یاریکەرەکە دەگۆڕدرێن.

لی کە لەنێو ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیسدایە بەڕێوەیە بۆ زیندان، بەڵام دوای ئەوەی ئۆتۆمبێڵەکە خۆی بە وۆکەرێک دەکێشێ لە ڕێگەکە لادەدات. دوای کوشتنی پۆلیسە زۆمبییەکە، لە دەست کۆمەڵێ وۆکەر ڕادەکات، و کە پەناگەیەک لە ماڵێکی دەرەوەی شار دەدۆزێتەوە، چاوی بە کڵێمنتاین دەکەوێت کە دایک و باوکی گەشتیان بۆ ساڤانا کردووە. ئەو دووانە دەگەنە کێڵگەی ھەرشڵ گرین، و چاویان بە کێنی و کاچا و دەکی کوڕیان دەکەوێت. دوای ئەوەی شاونی کوڕی ھەرشڵ لەلایەن وۆکەرەکان دەکوژرێت، ھەرشڵ ھەموویان دەردەکات. گرووپەکە بەرەو مەیکن کە شارۆچکەکەی لییە دەچن، و لەوێ لەگەڵ گرووپێکی تر یەکدەگرن کە ڵیڵی بەڕێوەی دەبرد و بەربەستێکیان لە دەرمانخانەکەی خێزانی لی دروست کرد، کە لەوێ لی دایک و باوکی و براکەی بە مردوویی دەدۆزێتەوە. گرووپەکە ناچار دەبن بۆ مۆتێلێکی پارێزراوی ئەو دەورە ڕاکەن تا تێیدا بمێننەوە.

دوای سێ مانگ، گرووپەکە کەلوپەلێکی وایان پێ نامێنێت. ئەوان پێشنیاری دابینکردنی گازوایل بۆ سەینت جۆنز لە بەرامبەر خواردن قبووڵ دەکەن کە ئەوان کارگەیەکی شیرەمەنیی ئەو دەورەیان بەڕێوە دەبرد، بەڵام بۆیان دەردەکەوێ کە خێزانەکە خەریکی مرۆڤخۆری بوون. گرووپەکە بەسەر سەینت جۆنز زاڵ دەبێت و کێڵگەکە بەجێ دێڵن تا لەلایەن وۆکەرەکان سەروبن بکرێ. لە ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ مۆتێلەکە، تووشی ئۆتۆمۆبێڵێک دەبن کە پڕە لە خواردن، و گرووپەکە تاڵانی دەکەن. دوای ماوەیەک، مۆتێلەکە لەلایەن جەردەکان ھێرشی دەکرێتە سەر، کە ئەمەش لەشکرێ وۆکەر ڕادەکێشێت. گرووپەکە ھەڵدێن، بەڵام دەک لەلایەن وۆکەرێک قەپی لێ دەگیرێت. ڵیڵی یان لە گرووپەکە دەردەکرێت یان ئاڕ ڤییەکەی کێنی دەدزێت، کە ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕووداوەکانی سەینت جۆنز ڵاریی باوکی لە دەست دا کە بووە ھۆی ناجێگیربوونی. گرووپەکە بە شەمەندەفەر بەرەو ساڤانا دەچن، بەو پلانەی کە بەلەمێک بدۆزنەوە تا لەو وڵاتە دەرباز بن. لە ڕێگەدا، دەک لەبەر قەپەکە دەست لە خۆی بەردەدات، کە ئەمەش کاچا بەرەو خۆکوشتن دەبات. لە نزیک ساڤانا، گرووپەکەی لی چاویان بە ئومێد و کریستا دەکەوێت کە ئەوانیش دێنە پاڵ ئەمان. وۆکی-تۆکییەکەی کڵێمنتاین دەکەوێتە ئیش و پیاوێک پێی دەڵێ کە دایک و باوکی لای ئەون لە ساڤانا.

گرووپەکە پەناگەیەک لە خانوویەکی گەورەی فەرامۆشکراو دادەمەزرێنن و لی و کێنی بەرەو شەقامی ڕیڤەر دەڕۆن و بۆیان دەردەکەوێت کە ھەموو بەلەمەکان براون یانیش لەناو براون و، کەلوپەلە بەکەڵکەکانیش لەلایەن کۆمەڵەی کڕاوفۆڕد پاک کراونەتەوە. لی لەوانی تر جیادەبێتەوە و چاوی بە گرووپێکی تری ڕزگاربوو دەکەوێت کە لەلایەن ڤێرنۆون بەڕێوە دەبرا، کە ڤێرنۆون یارمەتیی لی دەدا تا بگەڕێتەوە بۆ خانووە گەورەکە، و بەلەمێکی ڕاگیراو لە ناو کەپرێکی حەوشەی پشتەوە دەدۆزنەوە. لی و ئەوانی تر لەبەر کەلوپەلەکان سەرکردایەتی دەکەن تا ھەڵکەوتنە سەر کڕاوفۆڕد، بەڵام بۆیان دەردەکەوێت کە تەواوی کۆمەڵەکە لەلایەن وۆکەرەکان کراون بە وۆکەر. کە دەگەڕێنەوە خانووە گەورەکە، ڤێرنۆون ئەوێ بەجێ دەھێڵێت تا بگەڕێتەوە بۆ لای گرووپەکەی خۆی، بەڵام بە لی دەڵێت کە پێی وا نییە لی گونجاو بێت تا ببێتە پارێزەری کڵێمنتاین.

کڵێمنتاینی بێچارە لە دۆزینەوەی دایک و باوکی، ون دەبێت. لی لە پەلەپەلیدا بۆ دۆزینەوەی کڵێمنتاین، لەلایەن وۆکەرێک قەپی لێ دەگیرێت. لی کە دەزانێ ئەوەندە کاتی نییە، ھەوڵ دەدات گرووپەکەی ڤێرنۆون بدۆزێتەوە، بەڵام بۆی دەردەکەوێت کە بەلەمەکەیان دزیوە. کڵێمنتاین لەڕێگەی وۆکی-تۆکییەکە بە لی دەڵێت کە کەسە نامۆکە لە ئوتێلێکی ناوەندی شارەکە، ڕێک ئەو ئوتێلەی دایک و باوکی کڵێمنتاین تێیدا دەمانەوە ئەوی گرتووە. گرووپەکەی لی دەچنە سەربانەکان تا خۆیان لە وۆکەرەکانی سەر شەقامەکان بەدوور بگرن، بەڵام وا دیارە کێنی دیار نەماوە. وردەوردە، لی لە ئومێد و کریستا جیادەبێتەوە.

لی بەتەنیا لە دۆزینەوەی کڵێمنتاین بەردەوام دەبێت کە لەلایەن ئەو کەسە نامۆیە دەستبەسەر کراوە، کە کەسە نامۆکە خۆی ئاشکرا دەکات کە خاوەنی ئەو ئۆتۆمۆبێڵەیە کە پێشتر گرووپەکە تاڵانیان کربوو کە بووە ھۆی مردنی خێزانەکەی. لی و کڵێمنتاین کەسە نامۆکە دەکوژن، و ھەردووکیان خۆیان بە ڕیخۆڵەی وۆکەرەکان دادەپۆشن تا بۆنەکەیان لەو لەشکرە وۆکەرەی کە لە دەرەوە دەسووڕێنەوە نەهێڵن. کە لەسەر شەقامەکاندان، کڵێمنتاین دایک و باوکی کە بوونەتە زۆمبی دەبینێت، و لیی لاوازبوو ڕادەکێشێتە نێو کۆگایەکی فەرامۆشکراو. دوای ئەوەی پێکەوە وۆکەرێک دەکوژن، لی بە کڵێمنتاین دەڵێت تا لە شارەکە ڕابکات و ئومێد و کریستا بدۆزێتەوە. لی دەتوانێت داوا لە کڵێمنتاین دەکات کە بیکوژێت پێش ئەوەی بگۆرێ بە وۆکەر یانیش بەجێی بهێڵێت تا بگۆڕێ. ئەگەر بڕیار نەدات، کڵێمنتاین خۆی بە پشتبەستن بە کردەوەکانی پێشووی لی یەکێکیان هەڵدەبژێرێت. لە دیمەنێکی پێش کرێدیتەکان، کڵێمنتاین کە لە شارەکە دەرباز بووە، لە دوورەوە دوو نیشانە دەبینێت کە ئاماژە بۆ ئەم دەکەن.

ئەڵقەکان

دەستکاری

کایەکە دابەش کراوەتە سەر پێنج ئەڵقە، کە بە ماوەی دوو مانگ بڵاو کرایەوە.

ژ.
بەگشتی
ژ. لە
وەرز
ناونیشاندەرھێندراو لەلایەننووسراو لەلایەنڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی فەڕمی
زنجیرەی سەرەکی
١١«ڕۆژێکی نوێ»سین ڤانامان
جەیک ڕۆدکین
سین ڤانامان[٤٩]٢٤ی نیسانی ٢٠١٢ (2012-04-24)
لە دەستپێکی کارەساتی زۆمبیدا، لی کڵێمنتاینی بچووک ڕزگار دەکات، و لەگەڵ چەند ڕزگاربوویەکی تر لە مەیکن لە جۆرجیا یەک دەگرن تا لە ھێرشی وۆکەرەکان ڕزگارریان بێت.
٢٢«Starved for Help»دێنیس لیناڕتماڕک داڕن[٥٠]
چیرۆکەکە لەلایەن: چەک جۆڕدن
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٢ (2012-06-27)
دوای دۆزینەوەی مۆتێلێکی پارێزراو، لی و ڕزگاربووەکانی تر خواردنێکی وایان پێ نامێنێت، و بڕیار دەدەن کە پێشنیارێکی سەینت جۆنز قبووڵ بکەن کە خێزانێکن و خاوەنی کارگەیەکی شیرەمەنین لە کێڵگەیەکی ئەو ناوە. دواتر دەزانن کە ڕەنگە خێزانی سەینت جۆنز بەو شێوەیە نەبن کە دیارن.
٣٣«ڕێگەیەکی دوورودرێژ لەبەردەممانە»ئێریک پارسنسسین ڤانامان[١]
چیرۆکەکە لەلایەن:
سین ڤانامان
جەیک ڕۆدکین
ھاریسن جی. پینک
٢٨ی ئابی ٢٠١٢ (2012-08-28)
کە جەردە و وۆکەرەکان ھێرش دەکەنە سەر مۆتێلەکە، گرووپەکە ناچار دەبن کە بەبێ کەلوپەلەکانیان ڕاکەن، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی دەمەقاڵێ لە ڕێگەکەدا. شەمەندەفەرێکیان دۆزییەوە و پێی چوون بۆ ساڤانا کە کڵێمنتاین ھیوادارە دایک و باوکی لەوێ بدۆزێتەوە.
٤٤«لە ھەموو سووچێک»نیک ھێرمنگاری ویتا[٥١]٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ (2012-10-09)
ڕزگاربووەکان دەگەنە ساڤانا تا بۆ بەلەمێک بگەڕێن، بەڵام تووشی ململانێی کۆمەڵەیەکی خراپ و دوژمنێکی ئاڵۆزیش لەولاوە کە شوێنیان دەکەوێت دەبن.
٥٥«ھیچ کات نەماوە»سین ڤانامان
جەیک ڕۆدکین
سین ئاینسوۆرت
سین ڤانامان[٥٢]٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ (2012-11-20)
لی کە قەپی لێ گیراوە و ئەو ڕزگاربووانەی کە ماونەتەوە بەنێو ساڤانا کە پڕە لە زۆمبی دەڕۆن وەک ھەوڵێک بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردنی کڵێمنتاین.
ناوەڕۆکی دابەزێنراو
٦٦«٤٠٠ ڕۆژ»سین ئاینسوۆرتسین ئاینسوۆرت
نیک بریکۆن
ماڕک داڕن
سین ڤانامان
گاری ویتا
٢ی تەممووزی ٢٠١٣ (2013-07-02)
چیرۆکەکە تیشک دەخاتە سەر پێنج کەسایەتیی نوێ لە ماوەی ٤٠٠ ڕۆژی یەکەمی سەرھەڵدانی زۆمبییەکان: ڤاینس، کە تاوانبارێکی حکوومدراوە؛ ویات، کە لە دەستی کەسێکی نەناسراو ھەڵدێت؛ ڕەسڵ، کە ھەوڵی دۆزینەوەی داپیرەی دەدات؛ بۆنی، کە ئاڵوودەبوویەکی مادە هۆشبەرەکانە و لەژێر وەرگرتنی چارەسەردایە؛ و شێڵ کە لە هەوڵی ئەوەدایە لەگەڵ خوشکەکەی بە ناوی بێکا ڕزگاریان بێت. دواتر، باس لە تاڤیا دەکات، کە دامەزرێنەری ڕزگاربووەکانە بۆ کۆمەڵگەکەی خۆی.[٥٣]

گەشەپێدان

دەستکاری

شێوەکاری

دەستکاری

دێریک ساکای، دەرهێنەری شێوەکاریی تێڵتەیڵ، سەرپەرشتیی دروستکردنی کەسایەتییەکان و کاردانەوەی ڕوخساریانی دەکرد. ساکای پێی وترابوو کە کاردانەوەی هاوئەندازە لەسەر ڕوخساری کەسایەتییەکان بەکارنەهێنێت تا وەک کاردانەوە سرووشتییەکانی مرۆڤ دەربچن و یارییەکە واقیعیتر بێت.[٥٤] ساکای کەسایەتیی کڵێمنتاینی لەسەر کچەکەی خۆی دروست کردووە.[٥٥]

ساوندتڕاک

دەستکاری

جەرد ئێمرسن جانسن مۆسیقای کایەکەی دروست کردووە، کە بۆ خەڵاتی بافتا پاڵێورابوو.[٥٦] لە ٢٠١٩، بۆ داگرتن بە دیجیتاڵی و پەخشکردن لەسەر خزمەتگوزارییەکانیش بڵاو کرایەوە.[٥٧] جگە لەوەش، بڕیارە بەم زووانە وەشانێکی ڤاینیڵ بڵاو بکرێتەوە.[٥٨]

تێبینییەکان

دەستکاری
  1. ^ ھەروەھا بە دە وۆکینگ دێد: دە گەیم[٥] یان دە وۆکینگ دێدی تێڵتەیڵ ناسراوە،[٦] یان لە جیاتی ئەوە، بە The Telltale Games Series ژێرنووس کراوە و دواتریش بە دە وۆکینگ دێد: وەرزی ١ ناسرا.[٧]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا Hamilton، Kirk (٣١ی ئابی ٢٠١٢). «Everything Breaks Bad In The Darkest, Strongest Episode Of The Walking Dead Yet». Kotaku. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ Hamilton، Kirk (٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢). «Why The Walking Dead Game Is in Black and White». Kotaku. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  3. ^ Conditt، Jessica. «The Walking Dead Episode 4: Around Every Corner sneaks over in October». Joystiq. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. ^ Norris، Erick. «The Walking Dead: Episode 2 Available Today». CraveOnline. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  5. ^ Miller، Greg (١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). «The Walking Dead: The Game – Episode 5: No Time Left Review». ئای جی ئێن. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  6. ^ ئ ا Mieczkowski، Colin (١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Telltale's The Walking Dead: A few tips for playing the game on mobile». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Holzworth، Chris (August 27, 2013). «Telltale Games Bringing The Walking Dead Season One, 400 Days to Ouya». ئەلیکترۆنیک گەیمینگ مۆنتلی. لە ڕەسەنەکە لە September 23, 2015 ئەرشیڤ کراوە. لە September 3, 2013 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  8. ^ ئ ا ب پ Todd، Brett (٣٠ی نیسانی ٢٠١٢). «The Walking Dead: Episode 1 Review». گەیمسپۆت. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری IGNfull نەدراوە
  10. ^ ئ ا Smoszna، Krystian (٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). «Recenzja gry The Walking Dead - apokalipsa zombie inna niż wszystkie» [The Walking Dead Game Review - A Zombie Apocalypse Unlike Any Other]. Gry-Online. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  11. ^ «Me and Lee: Identification and the Play of Attraction in The Walking Dead». Game Studies. 15 (1). July 2015. ISSN 1604-7982. لە September 24, 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 24, 2024 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  12. ^ Miller، Greg (٢٣ی نیسانی ٢٠١٢). «The Walking Dead: The Game - Episode 1 Review». ئای جی ئێن. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  13. ^ Lynn، Samara (٧ی ئایاری ٢٠١٢). «The Walking Dead: A New Day Review». PC Magazine. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  14. ^ Welsh، Oli (٩ی شوباتی ٢٠١٥). «The Walking Dead: Season One review». یۆرۆگەیمەر. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  15. ^ Blauvelt، Christian (March 2, 2011). «Robert Kirkman on 'Walking Dead' season two: 'You haven't seen anything yet'». Entertainment Weekly. لە May 30, 2012 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  16. ^ ئ ا Kaiser، Rowen (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢). «How RPGs colonized some of 2012's best games». جۆیستیک. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  17. ^ Cooper، Hollander (٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). «The Walking Dead game review». گەیمڕادەر پڵەس. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ Battey، Tom (١٢ی نیسانی ٢٠١٣). «The Walking Dead is a difficult game, but not in the way you probably think I mean». Gamasutra. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ Klepek، Patrick (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢). «The Walking Dead's Faces of Death, Part 3». Giant Bomb. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  20. ^ Lahti، Evan (١ی ئایاری ٢٠١٢). «The Walking Dead review». PC Gamer. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ Ricco، Aaron (٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). «The Walking Dead». Slant Magazine. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  22. ^ McElroy، Justin (٨ی حوزەیرانی ٢٠١١). «Walking Dead game won't retell story of TV and comic series». Joystiq. AOL Inc. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی نیسانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  23. ^ Goellner، Caleb (٢٨ی ئابی ٢٠١٢). «Telltale Launches Third 'The Walking Dead' Video Game Episode, 'Long Road Ahead'». ComicsAlliance. Townsquare Media, Inc. لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  24. ^ «The Walking Dead – FAQ». Telltale Games. 2012. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  25. ^ Mulrooney, Marty (١٤ی ئایاری ٢٠١٢). «INTERVIEW – In Conversation With Dave Fennoy (Lee Everett, The Walking Dead: The Game)». Alternative Magazine Online. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  26. ^ Alan (٣ی نیسانی ٢٠١٢). «Meet The Walking Dead Survivors: Lee and Clementine». The Telltale Blog. Telltale Games. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  27. ^ Mulrooney, Marty (١٣ی تەممووزی ٢٠١٢). «INTERVIEW – In Conversation with Adam Harrington (Andrew St. John, The Walking Dead: The Game)». Alternative Magazine Online. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  28. ^ «Gavin Hammon Filmography». Internet Movie Database. Amazon.com. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  29. ^ James، Jonathan (١٢ی نیسانی ٢٠١٢). «New Characters Revealed from The Walking Dead Video game». Daily Dead. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  30. ^ «Cissy Jones Filmography». Internet Movie Database. Amazon.com. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  31. ^ ئ ا James، Jonathan (١٣ی نیسانی ٢٠١٢). «2 More Characters Revealed from The Walking Dead Video Game». Daily Dead. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  32. ^ «Max Kaufman Filmography». Internet Movie Database. Amazon.com. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  33. ^ ئ ا James، Jonathan (١١ی نیسانی ٢٠١٢). «More Characters Revealed from The Walking Dead Video Game». Daily Dead. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  34. ^ «INTERVIEW – In Conversation With Nicki Rapp (Lilly Caul, The Walking Dead: The Game)». Alternative Magazine Online. ١٧ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  35. ^ Lahti، Evan (٣٠ی تەممووزی ٢٠١٢). «The Walking Dead – Episode 2 review». PC Gamer. Future plc. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  36. ^ ئ ا James، Jonathan (١٧ی نیسانی ٢٠١٢). «2 New Survivors Revealed from The Walking Dead Video Game». Daily Dead. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  37. ^ «Nicole Vigil Filmography». Internet Movie Database. Amazon.com. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  38. ^ «Sam Joan Filmography». Internet Movie Database. Amazon.com. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  39. ^ «Nick Herman Filmography». Internet Movie Database. Amazon.com. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  40. ^ «Meet the Survivors: Glenn and Hershel». Telltale Games. Telltale, Incorporated. ٦ی نیسانی ٢٠١٢. لە ٥ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  41. ^ «Mark Middleton Filmography». Internet Movie Database. Amazon.com. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  42. ^ «Trevor Hoffman Filmography». Internet Movie Database. Amazon.com. لە ٥ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  43. ^ «Roger Jackson Filmography». Internet Movie Database. Amazon.com. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  44. ^ «Owen Thomas Filmography». Internet Movie Database. Amazon.com. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  45. ^ «Mara Junol Filmography». Internet Movie Database. Amazon.com. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  46. ^ «Erin Ashe Filmography». Internet Movie Database. Amazon.com. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  47. ^ «Butch Engle Filmography». Internet Movie Database. Amazon.com. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  48. ^ Klepek، Patrick (٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣). «Faces of Death, Part 5: No Time Left». Giant Bomb. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  49. ^ «The Walking Dead's Faces of Death: Part 1». Giant Bomb (بە ئینگلیزی). ٢٨ی ئابی ٢٠١٢. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  50. ^ Klepek، Patrick (٢٩ی ئابی ٢٠١٢). «The Walking Dead's Faces of Death: Part 2». Giant Bomb. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  51. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری faces of death 4 نەدراوە
  52. ^ Conditt، Jessica (٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). «The Walking Dead Episode 5 review: All the time in the world». Joystiq. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  53. ^ Wallace، Kimberely (June 11, 2013). «First Details On The Walking Dead: 400 Days». Game Informer. لە June 11, 2013 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  54. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری edge dev نەدراوە
  55. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری gi clementine dev نەدراوە
  56. ^ «2013 Games Original Music | BAFTA Awards». لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  57. ^ «Official Walking Dead Soundtrack Albums Available for Sale on Digital Platforms!». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  58. ^ «Telltale's TWD Series Soundtrack Coming Soon on Vinyl and Digital!». ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری